ماستاوکردنەکەی پەخشان زەنگەنەی حیزبی شیوعی

Sunday, 27/09/2015, 17:45

6082 بینراوە


ئەو خانمەی کە لە وێنەیەکدا بەدیار دەکەوێت و سەرقاڵی جێگیرکردنی لۆگۆیەکە بە ملیوانی چاکەتەکەی نێچیرەڤان بارزانی یەوە ، زۆرکەس لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان شێوەی چرکاندنی وێنەکەیان قۆزتەوە و ھێرشیان کردەسەر خودی ئەو خانمە و حیزبەکەیشی و خانمەکەیان بەکەسێکی سازشکار و ماستاو چی لەقەڵەم دا ، تەنانەت چەندین ئەندامی حیزبی شیوعیش ھاوشێوەی دژە شیوعیەکان ھێرشیان کردەسەری و سەختر تاوانباریان کرد بە کەسێکی بەرژەوەند خواز و ماستاو چی و کۆیلەی بنەماڵەیبارزانی!
بەشێکی زۆری ئەو بەرێزانە تەنھا وێنەکەیان بینی و بەھەمان شێوەی دەرکەوتن لەوێنەکەدا خوێندەنەوەشیان بۆ وێنەکرد و بەو شێوەیە کەوتەوە کە لەوێنەکەدا بەھێلکاری ئاماژەی بۆکراوە ، بەڵام لە پشی وێنەکەوە یان چەند ساتێک بەر لەچرکاندنی وێنەکە ڕەنگە شتێکی تر بونی ھەبێت ، بۆنمونە ڕەنگە نێچرەڤان بارزانی نەیزانی بێ لۆگۆکە لەسەر سنگی جێگیربکات و داوای یارمەتی کردبێت ھەروەک چۆن دیارە کە قــوباد تـاڵەبانی بەھەمان شێوە لۆگوکە لەسەر بەشی ڕاستی سنگی دانراوە وەک ئەوانی تر نیە کەئەوش دیارە بەھەمان شێوە پەخشان زەنگەنە بۆ ئەویشی دانابێت ، کێ چوزانی؟
پرسیارەکە ئەوەیە ئایا پەخشان زەنگەنە ماستاوی ساردکردوەتەوە و ماستاو چی یەکی باشە ، یان ئێمە فێربوین کە بە ھەموو شتێک بلێن ماستاو کردن ئەگەر پەیوەندی بەسەرۆکی حکومەت و جێگیرەکەیەوە ھەبێت ؟ زۆرکەس وتیان پەخشان زەنگەنە ئەتەکێتی سیاسی نیە و لاوازە ، زۆری تریش وتیان خاوەنی مۆراڵی سیاسی نیە و نازانێت چۆن ڕەفتار دەکات , زۆری تریش ھێرشیان کردەسەری بەتایبەتی شیوعیەکان و بەوە تاوانباریان کرد ئەگەر حزبی شیوعی نەبێت پەخشان کێ دەیناسی !!
ئایا پەخشان زەنگە ماستاوی ساردکردەوە یان خاکیانە ڕەفتاری کرد و یارمەتی کەسێکی داوە بەبێ ئەوەی بەچاوی بەرپرسەوە تەماشی بکات و لیبڕوانێت ؟ یان پەخشان زەنگەکە ویستی بەو یارمەتی دانە سەرنجی بارزانی بۆلای خۆی ڕابکێشێت و پارویەکی چەوری پێبدات ؟ کی چوزانێ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە