جیاوازی لەنێوان ئێمەو تۆدا !

Tuesday, 29/09/2015, 18:34

1801 بینراوە


ئێمەی وەک میللەت هەمیشە لەپێناوی بەدەست هێنانی ئازادی ، لەپێناوی داد و یەکسانی ، لەپێناوی مافی وەک یەک ، لەپێناوی مانەوەمان لەدژی دوژمن قوربانیمانداوە ، بەڵام تۆی کەخۆت وەک بەرپرس ناساندوە ، هیچت پێنەبوە لەپێاوی دروستکردنی ژیانێکی ئارام ، قوربانیدانی ئێمە و هەڵگرتنی قورسای عەرشت هەمیشە بارێکی گران بوە بەسەرشانمانەوە ، تۆ هەمێشە لەخزمەتی کورسی و دروستکردنی فەزایەکی پرکێشە وتەماویدا بووی بۆ ئەوەی باشتر دەست لەبینا قاقەی میللەت بنێی ، تائاسانتر لەخزمەت داگیر کەراندا ئێمە بخنکێنی .
ئێمە بەردەوام هەستمان بەومەترسیانە کردوە ، کەدوژمنان ویستویانە دروستی بکەن لەسەر گەل ، خۆشمان لەو پێناوەدا قوربانی گەورەمانداوە ، چوینەتە ژێربارێکی قورس و رێگای سەختی ژینمان هەڵگرتوە ، بەتولەرێی سەختدا گوزەراندومانە کە کەلەناوخۆ بۆمان درست کراوە ، بەناوی دوژمن لەکاتێکدا دوژمن هەستی بەم جۆرە پیلانە پر لەخەتەرەنەکردوە ، ئەگینا دەمێک بوو ئەم میللەتەی لەناوبردوە.
ئێمە هەمیشە واماندەدانا تۆ برا گەورەبیت و رێزلە گەرەیەبگریت کە بۆتان دانراوە ، هەموو شتیکی ژیان بە رازیبوون بوبێت یان نارازی لەبەردەستت بوە ، کەچی ئێمە بەردەوام وامانکردوە قۆناغی ئێستای کوردستان لەبار نەچیت ، مێژوو جارێکیتر خۆی دوبارەنەکاتەوە ، ئێمە ئازارەکانی ژیان دەچێژین بۆ ئەوەی خاکی کوردستان جارێکیتر دوژمن خۆی نەکاتەوە بەناویدا، ئێمە هەمیشە قوربانی بەرۆڵەکانماندەدەین لەژیرناوی دروشمێک کە ئەم دروشمە جگەلە قسە کەس کاری پێناکات ، جگەلە خەڵتاندن و فیڵکردن لە ئێمە هیچیتر نیە،
بەڵام هەمیشە وەک ئاگربووی بۆسوتانمان ، بەردەوام لەخۆشگوزەرانی ئاسودەیدا کات بەرێدەکەیت ، هەمیشە دوژمنانی کوردت ئاسودەکردوە لەخەفەکردنی خەڵکی خۆتدا ، تۆ پلان دادەنێی بۆ ئەوەی ئێمە برسیکەی تا لەبەرزیەوە تەماشای سک هەڵگوشینی ئـێمەبکەی ، لەولاشەوە لەباوەشی دوژمندابی بۆ ئەوەی عەرشەکەت لەکەوتن بپارێزن، ئەوعەرشەی تۆ بە خەڵک نەبێ ناپارێزرێێت ، ئەودوژمنەی کورسیەکەت دەپاریزێت ، هەر ئەو بەر لەخەڵک قاچەکانی دەبرێتەوە ، تۆ مناڵەکانت جیاواز لە مناڵنی ئێمەن ، هی ئێمە خوێنیان لەبەردەروات ، هی تۆش لەم دورگەی بۆ ئەم دورگە سەفەر دەکەن ، لەکەی وسەفادان و بەردەوام ژیان و خۆشیی بۆ تۆیە و ئازاریش بۆ ئێمە.
تۆ تا بەم شیوەیە خەڵک بکەی بەقوربانی خۆت، ئەوا خەڵک تێگەیشت لەوەی رابردوو ، ئەو دروشمانی هەڵت دەدان تێری خوارد ، ئەو گوڵەی تۆ چاندبووت زی(دڕی) دەرچوو چقڵی (ئەستری) گرت لەبری گوڵ، چیتر نەخزمەت بەتۆ دەکات ، نەچیتر بەودروشمانەت باوردەکەین ، بۆیە ئێمە جیاوازیمان گەلێک زۆرە ، تۆ ئێمە بەمەترسی دوژمنان دەترسێنی کەچی خۆت خزمەتکاری دوژمنی و دوژمنی ئێمەشی ، ئەو خۆشیەی تۆ هاواری بۆدەکەی لەکرنە بەهەشت ، کەچی دۆزەخێکە هەموومان دەسوتێنێ ، رەنگبێت تۆ بەهەشتت بۆ خۆت بنیات نابێ ، بەس بۆ ئێمە دۆزەخت داگیرساندوە . 
تۆ ئەستیری ئەو رۆژەنی کاتێک دەرکەوی ئێمە سەرت بۆ داخەین و قروقەپ دانیشین ، تابزانین چ مژدانەیەکت پێیە ، کەتۆ قسەدەکی و زەردەخەنە فرێدەدەی ئێمە ئەوکات دەترسین چونکە لەژێر قسەکانت قەیران و مال وێرانی و ئازار هەیە و لەودیو زەردەخەنەکانیشت شەرێکی گەورەهەیە بۆ میللەت ، دەزانین بە ئێمە پیدەکەنی کەبێدەنگین و تۆش هەڵمەتی برسیکردن و کێشە لەسەر کێشەمان بۆ دروست دەکەی ، 
بەلام ئەوە بزانە ئێمە لەناو ناچین ، ئەگەر ئێمەنەبین تۆ مرۆڤێکی و بەس ، ئەگەر سامانی ئێمە نەبێت ، تۆ نەکەس دەتناسێ و نەکەس رێزت دەگرێت ، بۆیە تۆ باشتر خۆت بەجیاواز نەبینی ، کاتێک ئێمە بەخۆت نازانی ، ئەوکات ئەوە ئێمەین دەبین بە هەموشتێ بەس نابین بەتۆ ، ئێمە خۆمانین و بەس ، بەس تۆ خۆت نی ، تۆ لەوانە دەچی و ئەوانەشی کە سەدان ساڵە دەمان کوژن و دەمان برن ، بۆیە تۆش وەرەوە ببەوە بەخۆت ، ببەوە بە بەشێک لە ئێمە تا هەموومان ببین بەیەک ، نەوەک تۆ ئەو بیت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە