مانگرتن خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان وئاسۆیەک..!

Tuesday, 06/10/2015, 19:04

3952 بینراوە


دەست بردنی مامۆستایان بۆ خۆپیشاندان و مانگرتن لەپێناوی مووچەدا،سەرتا هەنگاوێکە جێگای دەست خۆشیە جێگای پشتیوانیە ،بەڵام دەبێت خۆپیشاندان و مانگرتن هەربەتەنها لە توێژی مامۆستایان دا نەمێنێتەوە و ببێتە خۆپیشاندانی سەرتاسەری و سەرجەم فەرمانبەران و کرێکاران و چین و توێژەکان پەیوەست بن بەهەموو خۆپیشاندان و مانگرتنەوە .
ئەوەی ئاسۆی خۆپیشاندان و مانگرتن بەسەرکەوتن دەگەیەنێت ،یەکڕیزی و ئاستی داواکاریەکانە .ئایا لەئێستادا بەدابین کردنی موو...چەی مانگێک کۆتایی بەکێشەکان دێت ،یان دەبێت یاستی داخوازی وداواکاریەکانی سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایان بەرزبێتەوە بۆکۆتایی هێنان بەگەندەڵی دزی و داوێن پیسی .ئەومەعلومە تاسەرانی مافیای بزوتنەوەی کوردایەتی بەهەموو ڕەنگەکانیەوە لەسەرکورسی دەسەڵات بن و خەریکی سازان بن لەسەرئەوەی چۆن داهاتی خەڵکی کوردستان لەنێوان خۆیاندا دابەشکەن و خەڵکیش رؤژانە موحتاجی نانبێت .
ئەوەی دەتوانێت خواستەکانتان بەئامانج بگەیەنێت ،هەوڵی گۆڕینی دەسەڵات و کۆتایی هێنانە بەمافیاگەری .
دەبێت خۆپیشاندەران ئەوڕاسیەیان لەبەرچاوبێت ،نەهێڵین کۆنەموعارەزەکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان نارەزایەتیەکانتان بقۆزنەوە بۆبەدەست هێنانی دەسکەوت ،دەبێت ١٧ی شوبات لەبیر لەکەن چۆن گۆڕینی دەسەڵات و کۆتایی هێنا بەگەندەڵی سەرانی مافیای هەردوو بنەمالەی تاڵەبانی و بەرزانی بوو بە هەوڵدان بۆکورسی و شەریک بوون لەکێکی دەسەڵات .ئەوەی دەکرێت لەئێستادا یەکخستنی هەموو داخوازی و داواکاریەکانە بۆکۆتایی بەدەسەڵاتی مافیاگەری و دڵیشتان بەوە خۆش مەکەن چوار لایەنەکەی دژی پارتی دەڵێن لەگەڵ خۆپیشاندان و داواکاریەکانداین ،ئەوان ئێستا لەبیر ئەوەدان بۆدەسکەوتی سیاسی داخوازیەکانی ئێوە بکەن بەفشار بۆ کورسی و بەش .ئەوەی کۆتایی بەنەهامەتیەکانتان دەهێنێت ،کۆتایی هێنانە بەدەسەڵاتی مافیاگەری بەهەموو باڵەکانیەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە