فۆتۆگرافەرێکی کورد خەڵاتێکی جیهانی بەدەستدەهێنێت

Tuesday, 06/10/2015, 19:17

2948 بینراوە


بیستەمین خەڵاتی RORY.PECK.TRUST کە خەڵاتێکی جیهانییە، بۆ رۆژنامەنوس و فۆتۆگرافەرێکی رۆژنامەوانی کورد دەبێت، ئەو میدیاکارەش رایدەگەیەنێت: ئەمە یەکەمجارە کەکوردێک ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنێت.
رۆژنامەنوس و فۆتۆگرافەری رۆژنامەوانی زمناکۆ ئیسماعیل بە ( ) رایگەیاند "لەرێگای ئیمەیلی بەڕێوەبەری ڤیستیڤاڵی (RORY.PECK.TRUST) پێم راگەیەندرا، کە هاوشانی دو میدیاکاری دیکەی جیهانی، بومەتە خاوەنی بیستەمین خەڵاتی ئەو ڤیستیڤاڵە بۆ ساڵی ٢٠١٥. 
وتیشی " یەکەمجارە کە میدیاکارێکی کورد ئەو خەڵاتە بەدەستبێنێت".
زمناکۆ ئیسماعیل ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " خەڵاتی RORY.PECK.TRUST خەڵاتێکی نێودەوڵەتییە و ساڵانە لەسەر ئاستی جیهان و لەرێگای ڤیستیڤاڵێکەوە کە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەرێوە دەچێت، ئەو خەڵاتە دەدرێت بە سێ میدیاکاری (فریلانس) کە کاری میدیایی کاریگەریان لەسەر ئاستی جیهان کردبێت". 
ئەوەشی خستەڕو، هۆکاری بەخشینی ئەو خەڵاتە بەو میدیاکارە کوردە ئەوەیە، کە لەساڵی رابردو توانیویەتی ئازارو مەینەتی ئێزیدییەکان لەرێگای وێنەگرتنی فیچەرێکی ٦ خولەکی بگەیەنێتە تەواوی جیهان. 
زمناکۆ ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئێستا لەخۆ ئامادەکردندایە بۆ ئەو ڤیستیڤاڵە جیهانیەو بەهۆی خراپی دۆخی ئابوری ئەو رۆژنامەنوسەوە ناتوانێت وەک پێویست بەشداری لەو ڤیستیڤاڵەدا هەبێت". 
ڤیستیڤاڵی RORY.PECK.TRUST لە ١٧ نۆڤەمبەری هەمو ساڵێک لەلەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەرێوەدەچێت کە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت و رێکخراوی رۆری پیک کە رێکخراوێکی پەرەپێدانی کلتور و رۆشنبیری، کاری میدیای جیهانییە سەر پەرشتی ئەو خەڵاتە دەکات و ساڵانە بە سێ کەسی دەبەخشێت لەسەر ئاستی جیهان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە