خۆپیشاندانی ره‌وه‌ندی كوردی دژ به‌سیاسه‌تی پارتی

Wednesday, 07/10/2015, 9:43

4127 بینراوە


 ئاگاداری کوردستانیانی دانیشتوی بەریتانیا دەکەین کە خۆپیشاندانێک بۆ رەوەندی کوردی دەکرێت لەبەردەم نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا  لە رۆژی یەک شەمە ١١-١٠-٢٠١٥   کات ژمێر ١ یەک پاش نوەڕۆ.
ئامانجی ئەم خۆپیشاندانە
دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر سیایسەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و قۆرخ کاری دەسەڵات و بەلا ڕێدابردنی یاسا و پێشێل کردنی سەروەری یاسا .
لەم گردبونەوەیەدا نامەیەکی ناڕەزایی دەدرێت بەسەرۆک وەزیرانی بەریتانیاو داوای لێدەکرێت کە هه وڵە دیبلۆماسیەکانی حکومەتی بەریتانیا بە گەر بختات بۆگوشار خستنە سەر بارزانی و پارتی بۆ چەسپپاندنی یاسا لە هه رێمی کوردستان .
بەشداری کردنتان لەم خۆپیشاندانە  ئەرکی سەرجەم مرۆڤە ئازاو ئازادەکانە کە دایم لەخەمی خاک ونیشتیمان بون ولەپێناو ئازادی و چەسپاندنی یاسا هیلاک و ماندو بوون دایم داکۆکیان لە خەمی میلەت کردوە.
بەشداری کردنتان نیشانەی دڵسۆزیتانە بەرامبەر خوێنی شەهیدان و خەم خۆریتانە بۆ چەسپاندنی یاساو دژایەتیشە بۆ دەست بەسەراگردنی کوردستان لەلایەن بنە ماڵەیەکەوە کە چەندین ساڵە سەروەت وداهاتی کورد و کوردستان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکار دەهێنن.
بەئومێدەی  کوردستانیانی بەریتانیا وەک چۆن پێشەنگ بوون لە هه رکاتێک پێویست بوە بۆ داکۆکی کردن لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ودژ بە نەیارەکانی کورد ڕژاونەتە سەر جادە لە م پرسە چارەنوس سازەشدا بێنە بەردەم نوسینگەی سەرۆک وەزیران و هه مو بەیەک دەنگ هاوار بکەین نا بۆ دیکتاتوریەت بەڵی بۆ چەسپاندنی یاسا.
Date:11-10-2015
Time:  1pm to 3pm
10 Downing St, London SW1A 2AA

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە