هه‌ریمی کوردستان و تیرۆری شاراوە.

Wednesday, 07/10/2015, 10:58

3255 بینراوە


هەم تیرۆریست وهەم تیرۆرکراویش ،میژووین وبنەمای میژویان هەیە ،ڕوونترین ودیارترین تیرۆرلە هابیل وقابیلەوە دەست پێ ئەکات.
یەکەم تیرۆرلەنیوان برایەک بۆبرایەکی ترڕوودەدات وئیدی کاتیک باس لەتیرۆردەکەین دەبێ دابەزینەسەرزەوی چونکە دیاردەیەکی زەمینیە نەک ئاسمانی.
مەبەستم نیەباس لەمیژووی تیڕۆربکەم،بەڵکومەبەستمە باس لەجۆرەکانی تیرۆربکەم .
تیرۆر وەک دیاردەیەکی مرۆیی لەسەردوو ئاست خۆی ئاشکرا دەکات
1- تیرۆری ئاشکرا
کەئەم جۆرەی تیرۆرریکی جێبەجیکراوی کردەییەوبەپێی پلان وبەرنامەیەکی عەقڵا نی لە ساتیک لە ساتەکاندابەئاشکراجیبەجێ دەکریت و دەستی خۆی دەوەشینیت وئامانج تیرۆردەکات.
2-تیرۆری داپۆشراو ( تیرۆری شاراوە ) 
ئەم جۆرەی تیرۆر شاراوەیە
متبووی داپۆشراوە، نازانیت کە ی لە قۆناغی شاراوەییەوە خۆی ئاشکرادەکات وکە ی لە قۆناغی متبوونەوە خۆی نیشان دەدات ودەچیتە قۆناغی تەقینەوەوە.
جۆری یەکەمی تیۆر لەئەنجامی لەئەنجامی مەشق و ڕاهینان و نەخشەی ووردی داڕیژراوی پیشینەوەدەبیتەکردەیەکی ئاڕاستەکراوی ئامانجدار، لەپڕشوینیکی زیندوو ،جیگایەکی ژیان لە زیندووی وژیان دائەبڕیت ودەیکاتە جیگاومەیدانی زەبرو مردن، دۆخی ئاسایی ژیان هەڵدەگیڕیتەوە بۆدۆخیکی شپرزی جەنجاڵ وپڕ لە وە هم و ترس وتۆقاندن.
دیارترین جۆری ئەم تیرۆرە تیرۆری سیاسی وکەسایەتیە دیارەکانە و ئەکرێ ئەم جۆری تیرۆرە لە ماوەیەکی ژیانی کۆمەڵگە دا پەرە بسینیت ولەماوە یە کیترداخاو ببیتەوە یان خۆی وون بکات ،ئەمەش پەیوەندی هە یەبەپلا ن و نەخشەو بەرنامەکانی لایەنی تیرۆرستەوە.
بەڵام تیرۆری داپۆشراو
هیچ نەخشەو مەشق و ڕاهینانیکی پێشتری لەپشتەوەنیە، ئەتوانێ لەهەموو جێگایەکی ژیانداخۆی دیار بخات وهە مووپانتاییەکانی ژیانیش دەردە دار بکات وهەرگیزلەپڕ زەبری خۆی ناوەشینیت، بەڵکوهەرئەوەندە ئەزانین داگیرمان ئەکات و دیتە ناو کۆی جومگەکانمان وخوێن وهە نا سە مان.
مەترسیەکەش ئەوەیە کاتیک کاتێک بەو هە موو ئارامی ولەسەرخۆییەوە دێتە ناومان و خۆی دەردەخات کەچی زۆر بەزەحمەت ودرە نگ تیرۆری داپۆشرا وو ئەڕە وێتەوە ،چونکە پرۆژەی تاکە کانی کۆمەڵگەیە وهەرئاوانیش ئەتوانن بەهۆی بەرجەستە کردنی ژیانیکی نوێوە بە رە نگاری ببنە وە و دژی بوەستنەوە.
مەبەستی منە بلیم تیرۆری داپۆشراو، داپۆشراونیە بەومانایەی دیارنەبێ وئامادەیی بەرچاوی نەبێ، بەلکولەبەرئەوەی هیندە ئامادەیەوهیندەدیاروئاشکرایە نابینریت و کەس وەک جۆریکی تیرۆرنایناسیت وهە ستی پێناکات.
تیرۆری داپۆشراولە کۆمەڵگەی کوردی ئیستائیتر ڕۆژانە لەگەڵ هە ناسەوەرگرتن و هە ناسەدانەوەولەنیوان چاو لیکنانیک و چاوهە ڵهینانیک ژەهری خۆی دەڕیژیت.
بیکارکردنی مرۆڤ لیرە و بەزۆرکارپیکردنیان ، چاو مۆڕکردنەوە ی بەرپرس لە ژیردەستە کەی ،کە چ کردنی ملی حکومەت بۆ حیزب ،بێ منەتی وەزیر لە کارمەندەکان ، نادیدە گرتنی توانای فەرمانبەر لەلایە ن بەڕیوەبەر ، بێ ئاگایی دەوڵه مەندەکان لە گوزەرانی‌ هە ژارەکان و کەم تەماشاکردنی ڕۆڵ و کەسایە تی شارییەک زۆ لا دییەک و درۆکردنی فرۆشیار لە گەڵ کڕیارو پۆز لییانی قەپۆزیکی جوان بەسەر ناشیرینیک ، ئەمانەو چەندانیتر ئەڕۆنە بازنەو خانە ی تیرۆری داپۆشراوەوەوزۆرترسناکترن لە و تیرۆرە ی ئاشکرایە،چونکەلە ڕاستیداتیرۆری داپۆشڕاو کۆی دروستی کۆمەڵگە نادروست دەکات وپاش چەندین قۆناغ سەرجەم جومگە بنەڕەتیەکانی کۆمەڵگە وورد دەکات و ئیتر بەسانایی کۆمەڵگە یەکی تیرۆرکراو خۆی نیشان دەدات.
تیرۆری داپۆشراو تیرۆرکردن ولەناوبردنی جەستەنیە بەڵکوکار لەسەرشیواندن وکەمکردنی بەهای مرۆڤانەی ئەویتر دەکات لەناو جەستەدا.
ئش ناکات زۆئەوەی ئەویتر وەک جەستەیەکی فیزیکی و وەک قەبارەیەک لە وینەی ژیانی کۆمەڵا یەتیدڵ بسڕیتەوە ، بەڵکوکاردەکات بۆئەوەی ئەوجەستەیەلەناو پانتاییە کۆمەڵا یە تیەکانی کۆمەڵگەدا لە بەها و نرخ وگەورەیی پووچ و بەتاڵ بکات.
تیرۆری شاراوە سڕینەوەی مرۆڤە لەناخەوە نەک لە دەرەوە ، کارکردنە بۆبینرخکردنی تاکە کەس ، واتە یەکە م قۆناغی تیرۆری داپۆشراو پووچکردنی تاکە و بڕوا نە بونە بەتاک ، لە کاتیکدا تیرۆری ئاشکرا به ها ی کە سەکانە و غیزێکیەن لە نا ویان ئەبات و ژمارە ی مرۆڤ کەم ئە کاتەوە.
بەڵا م تیرۆری داپۆشراو بێ پومیدکردن و بینرخکردن و بێ بەها کردن و پووچ کردنی مرۆڤە بەبێ ئەوە ی بیکوژیت و ژمارە ی مرۆڤەکان کە م ببیتە وە.
 بۆئەوەی تیرۆری ئاشکرا جیبەجێ ببێ هە میشە پیویستە ئامڕازیک هە بێ ، بەردیک ، چە قۆیەک ، تەوریک ، دەمانچەیەک ، تفەنگیک ، پارچەیەک ( تی ، ئین ، تی ) یان هە رشتیکیتر ...... بۆئەوەی زتوانرێ پرۆسەی تیرۆرکردنەکە سەربگرێ ، 
بەڵا م لە تیرۆری شاراوەو داپۆشراو دا ، بێ نرخ کردن و حسا ب بۆنە کردن ،نائومیدکردن و بە کەم گرتن ، متمانە پێ نەکردن  و درۆکردن ، دە ستە مۆ کردن و مل کەچ کردن ، نانبڕین و سووک سەیرکردن ، بێ نرخ کردن و بێ بەها کردنی سەرجەم تواناکانی ها ووڵا تی و پووچکردنی بیرکردنەوەو خەیاڵی تاک ....ئە مانەو چەندانیتر وە ک گرنگترین ئامڕازو تەکنیک  بەکار دین بۆ تیرۆری شاراوە.
ئیتر لە تیرۆری شاراوە تاک وە ک جەیتە ناکە ویتە مەترسیەوە بەڵام کۆی نرخ و بەهاکانی پووچ و بێ بەها ئەکرین و هە ڕەشەیان لیدەکریت و زۆر ئازاراوویتر به ها ی مرۆڤ بوو ن و مرۆڤا یە تی ئە و تیرۆر ئە کریت.
لەبەرئەوە ی تیرۆری داپۆشراوو بە  پیچەوانەی تیرۆری ئاشکراوە زە بری خۆی بەدیاریکراوی لە کەسیک یا ن گرووپیک ناوە شینیت ، بەڵکو وەک دیاردەیە کی کۆمەڵگە هە موو ڕووبەرەکانی ژیڵن دەکاتە مه یدانی زەبری خۆی ، ئەوائە بیت لەناو کۆی سیستە مە کانی  کۆمە ڵگە بۆی بگە ڕیین و لە سە رهە ڵدانی دیاردە کۆ مە ڵا یە تیە نادروستە کانە وە بیناسینەوە وەک ( دیاردە ی کۆچی نا چاری لاوان  و تیکچوونی به ها کۆمه ڵا یه تیە کانی کۆمەڵگەولە دە ست دانی متمانەی سیاسی و ئە منی وئابووری ...)
ئیستا ئیتر کوردستان گیرۆدە ی تیرۆری شاراوە ش بووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە