سیاسقومار!

Thursday, 08/10/2015, 22:28

2669 بینراوە


خوێنەری ئازیزی هاوکاربن بۆ ناساندنی ئەو زاراوەیە کە بۆ سیاسییەکانی باشووری کوردستان دامناوە.
ئێمە هیچکاممان نە سیاسین نە قومارچییەکی باشین.
با ئەم ڕەخنە و ڕوونکردنەوەیەش پۆستکەین هەرچەند دەزانم بەهۆی نابینا بوونیانەوە زۆرینەی بەرپرسە گەندەڵەکان نایبینن،بەڵام هیوام بەوە هەیە ڕاوێژکارە ماستاوچییەکان  بیخوێنێتەوە و بۆیان باس بکەن.
قومارچی وا ناسراوە کە کەسێتییەکی خراویان ناشیرین دەداتە گوێی بیسەرو و ئەوانەی کە قومار چی نین.
بەهەمان شیوە بۆ سیاسی یەکانیش هەر وایە ئەمەیان جیاوازتر سیاسی تەنها لە کوردستان کەسێتییەکی دۆڕاوە. ئەگەر بڵێین بۆچی؟ بابزانین بۆچی؟
ئەگەر لە کوردستان دا سیاسییەک و قومارچییەک  کە لەی ەک خێزانی بێ سەروبەر لەدایک بوونە بکەینە هاوکێشەیەک و بزانین چی لێ ئەچنینەوە، دەبێت چاو لێک بنێین وەک چۆن لەکاتی سورپرایسێک یان کردنەوەی لۆتۆیەکدا چاوڕوانی ئەوەین بە زۆرینەی هیواوە کە بە سوود بێت.
بەڵام بەداخەوە لە کوردستان وا دەرنەچوو نە سیاسییەکانمان توانیان ببنە گەمەکەرێکی باش نە خەڵکیش توانی لەوەبگات ئەوانە نە بۆ گەل بەسوودن نە بۆ داهاتوی ووڵات،چوون ناتوانین نە بە سیاسییەکی تەواوو نە بە قومارچییەکی زیرەک باسیان لێوە بکەی لە کاتێکدا نەیان توانی بە بارتاقای خەبات و مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی براوەبن.
نموونەمان پیاوێکە لە بنەماڵەیەکی ناوچەی بەرزان ئەگەر ڕاست بم ناوی مەسعود بەرزانییە.
تا پێشی دوو ساڵ ئەو کەسێتییە  لەسیاسەت و لە قوماری سیاسیدا تا ئەندازەیەک سەرکەوتوو بوو.
چوون لە لۆتۆی هەلومەرجەکان هەندێک هۆکار وای کرد ببێت بەسەرۆک.
یەک لەوانە نەبوونی پیاوی بەدیل و ترسنۆکی ڕابەرەسیاسییەکانی تر.
دووهەمیش هەلومەرجێکی ترسناک ئەویش جەنگی بە ناڕەوا سەپاوی داعشی بوو بەسەر گەلێک کە جگە لە خۆی بەدرێژایی مێژوو نەیتوانیوە زیان تەنانەت بە نەیارەکانیشی بگەیەنێت.
ئیتر ئەوە بوو بە گۆماوێکی لێخن سەرۆک بوو بە سەرۆک!
ئەوەی دەمەوێت بیڵێم ئەو سەرۆکە بایی ئەوە ووشیاری نەبوو چی بەسوود وەرگرتن لە ئەزموونی دەیان ساڵ، چی بە وەرگرتنی ڕاوێژ لە ڕاوێژکارە گەندەڵ و ماستاو چییەکانی تا هیچ نەبێت بە ئەسپایی بیتوانیبایە لەو کورسییە  بێ سوودە دابەزێت و گەل بەم دەردەی ئیستا نەبات و هیچ نەبێت ناوی وەک سەرۆک بمایەتەوە بە لای کەمەوە بۆ خێلەکەی خۆی، پێش ئەوەی ببێت بە سیاسییەکی دۆڕاو.
کەواتە سیاسی یەکی دۆڕاو دەبێت بە قومارچییەکی دۆڕاو هەردووکیان زەرەرمەند دەبن کاتێک تەنها گوێ لە خۆیان بگرن بەتەنها و بەس، بەڵام خۆ مەرج نییە وەک لەسەرەتا ئاماژەم پێ کرد قومار یان سیاسەت کارێکی خراو بێت، خراوە تا ئەوکاتەی قومارچی دۆڕاو بێت لە کایەکانیدا، سیاسیش هەمانشیوە دۆڕاوە، ئەگەر لە کایەی سیاسیدا نەتوانێت براوە بێت ئەنجام ئەوە دەبێت هەردوو یاریکەر کە من بە سیاسقومار ناوێکم بۆدانون دەستیان لە گیرفانی  بەتاڵی ڕەوشتەوە دەردەچیت.
هەرچەند قومارچییە گەورەکان بە بزنس'بازرگانی' بەسوود پێناسەی دەکەن و سیاسییە  لێزانەکانیش هەروەها بایەخی خۆیان هەیە کاتێک لە گۆڕەپانی سیاسیدا سود بەرهەم دێنن بۆ ئایندەی خۆیان و گەلەکەیان، بەڵام لە کوردستان سیاسقومارەکان وا دەرنەچوون هەم خۆیان سوک و دۆڕاو و ڕیسوا کرد،هەم گەلیشیان ڕادەستی هەزاران قەیرانی جۆراو جۆر کرد.
تەنها ئومێدێک بۆ لایەنی سیاسقومار ئەوەیە لوتی خۆیان ڕەشکەن پێش ئەوەی بەر لێشاوی تووڕەبوونی گەل بکەون!
بۆ هەرچی لایەنی دووهەمە کە گەلی بڕیاردەرە ئەوەیە یەک و دوو نەکەن لە ڕاپەڕینێکی سەراسەری چوون پێکەی خێڵ وا بە هێز بووە منەتیان نەبە خوێنی شەهیدان هەیە، نە بە داهاتوویەکی گەش نە بەداخوازییەکانی چینی هەژار و ڕەش و ڕووتی کوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە