ئێستا خۆ مانگی شوبات نیە بۆچی مناڵەکان دەکوژن

Friday, 09/10/2015, 23:19

2238 بینراوە


گرنترین بڕیار بۆ چوار لایەنەکە پاشەکشەکردنیانە لە حکومەت ، چونکە کۆبونە وەکانیان چارەسەری ھیچ کام لەقەیرانەکانی پێ نەکرا و دۆخەکەی زیاتر بەرەو خراپتربوون برد ، ھەربۆیە بۆکۆتای ھاتنی قەیرانەکان و چارەسەرێکی کۆنکتریتی ئەوا ھەڵبژاردنی پێش وەختە ، ھەڵبژاردنێک کە ھەمویان یەکبرگن لە بەرامبەر پارتی دا ؟
 چونکە پارتی ھەمیشە قسەلە سەر ئەوەدەکات کە ھێزی یەکەمەو لەکوردستان و ھیچ کام لە حیزبەکانی تریش ناتوانن پێچەوانەی ئەوە بۆ پارتی بسەلمێنن ، ئەگەر پارتەکانی تر بەیەک لیست بچە ھەڵبژاردنی پێشوەختەوە ، ئەوە ئیتر پارتی نابێتەوە بەو ھێزە و ناشتوانێت وەک ئێستا بڕیاری خۆی فەرز بکات!!
کەواتە ئەگەر ئەو چوارلایەنە دەیانەوێت کۆتای بەقەیرانەکان بھێنن و لەوە زیاتر مناڵی خەڵکی نەبێت بەقوربانی ملھوڕیەکانی خۆیان و لەوە زیاتر ژیانی خەڵکی وەک دۆزەخی لێی نەیەت ، ئەوا دەبێت سنورێک بۆھەموو ئەو عەنتەریاتانە دابنێنن و ببنەوە بە حیزبی خەڵک ، تاچیتر لەناو مانگەکانی تردا وەک مانگی شوباتی شوم مناڵی خەڵکی نەکرێتە قوربانی .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە