لە ژێر چاودێریی بارزانییدا چەتەکانی داعش لە هەولێر ئۆفیسێکیان هەیە!

Saturday, 10/10/2015, 21:45

12760 بینراوە


پەیامنێرمان ئەمشەو لە هەولێرەوە پێیراگەیاندین، کەوا پارتیی بەتەمای گەمەیەکی مەترسیداری دیکەیە، سەرەتاکەی بەوە دەست پێدەکات، کە به‌شێك له‌هێزەکانی خۆی لە مەخمور و گوێر دەکێشێتەوە بۆ ناو هەولێر، تا لە ترسی روودانی هەر خۆپیشاندانێک بەرەنگاری هاوڵاتیان ببێتەوە، لەلایەکی دیکەشەوە، بەهۆی ئەو پەیوندییە نهێنییەی لەگەڵ داعشدا هەیەتی، داوایان کردووە، کە لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی پارتی، ئەوانیش هەندێک جموجۆڵی سەربازیی دەکەن و سنور دەبەزێنن، تا بێنە ناو ئەو ناوچانەوە، دوایی تاوانی ئەو هێرشانەی داعش بخەنە  ئەستۆی خۆپیشاندەران و لایەنەکانی دیکە.
دیسان زانیارییەکی دیکەش دەست پەیامنێرەکەمان کەوتووە و دەڵێت داعش لە هەولێر بە نهێنی بوونیان هەیە، ئەویش ئەوەیە، کە ئۆفیسێکیان بە ناوی چالاکی بازرگانی کردۆتەوە، بەردەوام هاتوچۆ و پەیوەندییان لەگەڵ پارتییدا هەیە، هەروەها چالاکی سیاسیی و پەیوەندییەکانیان لە هەولێرەوە بەڕێ دەکەن، کە لە راستییدا ئەم ئۆفیس و نووسینگەیە، وەکو قونسوڵخانەیەک هەڵدەسوڕێت، بەردەوام کارمەندانی ئەو ئۆفیسە هاتوچۆی بارزانی و هەندێک لە بەرپرسەکان دەکەن و لە بانکی هەولێر پارە سپی دەکەنەوە و وەریدەگرن، هەروەها لەو خەتەوە هاتوچۆی موسڵ و سوریاش دەکەن، یان لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە سەفەری  تورکیا دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە