مەسعود و ئەسکەمیل

Sunday, 11/10/2015, 14:23

2720 بینراوە


کوردەوارى شتى زۆر ئەنتیک و نایابى تێدایە ، لەبەر ئەوەى بێ مارکە و مۆدێلە بۆیە کۆن بونییشى نیە ، وەکو: (بەیتى بلە)، (هەقایەتى مێش)، (خەڕەکە و نەبرایەوە) ، کورسیەکەى مەسعویش خەریکە دەچێتە خانەى ئەو ئیدیۆمە ڕەنگینانەوە ، بەڵام  جیاوازیەکى گەورە لەنێوان ئەو دوانەدا هەیە، ئەوانەى پێشو لەگیان و ژیانى سادەى کوردەوارى هەڵقوڵاوە ، بەلام بەیتى مەسعود و ئەسکەمیل نرخەکەى بە (خیانەت، ناپاکى، دزیی، ڕاو و ڕووت، تاڵانى، کوشتن، تیرۆر، بێ مۆرالى و بێموچەیی) زاخاو دراوە. کورد بێ خاوەنە ئەگینا (مەسعود کوڕی مستەفا) ناوى لە کتێبى گینسا  تۆمار ئەکرا بەهۆى بێئابڕوترین کەسى جیهان.
چ نهێنیەکى مەزن لە پشت  کورسى ئەم گردە ئەزبەنییەوە هەیە؟  بۆ دانابەزێت ؟.. لەوانەیە بە چەسپى دوقلیی کەچۆرە چەسپکى ئێرانى بەهێزى سەردەمى کەرەج و کەمبودە ،  پێوەى نوسابێت، یان  بە سرێشێکى خۆماڵى  , نەخێر ئەی بۆ بە سیکۆتینێکى ئەردۆغانى نەبێت؟
هەتا هیچ یاسایەکى پەڕلەمان نەتوانێت کورسیە لەقێێ  پێبکات لەسەر وەزنى کلکە لەقێ، یان کە چوار حیزبەکە غیرەتیات بەرخۆیاندا وەک هێسترى چەموش خۆیان ڕاوەشاند بەرنەبێتەوە.
هێڵى سوور نییە ئەگەر بپرسین دەست بەئاوگەیاندنى سەرۆکییش بە کورسیە نووساوەکەوە چۆن چۆنیە؟ ئەوە مایەى لێکۆڵینەوە و تێڕامانە:
ڕەنگە وەکو مناڵ قەعدەى بۆ دابنین، ئەوەش بە زیندوو راگرتنى ڕێبازى نەمرانە ، کاتى خۆى ئەوان مەسینە هەڵگریان هەبووە ، کەسى بەناوبانگى وەکو فرانسوا هەریرى لەو ڕێبازە هەڵکەوتووە ، ئێستاش دنیا گەشەى بەخۆیەوە بینیوە ، مەسینە ئەهمیەتێکى پارتایەتى نەماوە بەڵکو قەعدە گۆڕین و پاککردنەوەى خاڵێکى گرنگى کۆنگرەى ڕابوردوى پارتى بوو، دوور نیە ئەو پۆستە بەر حەمەى حاجى مەحمود بکەویت ئەگەر هەڵبژاردنى پێشوەخت ڕوو بدات .  مناڵ ئەگەر خۆى پیس بکردایە لە جێگەى خۆى بەتکاش نەئەبزوا ، ئەم بیردۆزە بەسەر ئەمیشدا ئەچەسپێ , ئەم مەسعودەش واخۆى پیس کردووە ناوێرێت لەسەر کورسیەکەى هەڵبسێت، لەبەر ئەوە کەس بەتەما نەبێت سەرقاپى ئەو پۆخڵەواتە لابچێت.
   مەسعود ئەم هەموو شەڕ و بێشەرمیەى بۆ کورسیەکەى کردووە ، کە بەرامبەر خەڵکى کوردستان  دۆڕاوە ،  لەم کوردستانەداا هەبووە  ئەوەندە ئالودەى کەو بوە  بە کەوەکەیەوە ئەناسرایەوە جارانى کوردەوارى ئەگەرلە شەڕە کەودا کەوێک ببەزیایە ، بەنمونە خاوەنەکەى ناوى فازیل بوایە ئەیانوت: فازیلە کەو حیز ، ئەى ئەبێت بە مەسعود و کورسیەکەى چى بڵێن؟.
مەسعودە کورسیی هین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە