دەسەڵاتی کوردی

Sunday, 11/10/2015, 18:31

2562 بینراوە


دەسەڵاتێك وەڵامی ووشەو بەرد بە گوللە بداتەوە،تەنها بە گوللە ئەبێ وەڵامی بدرێتەوە
 بەداخەوە گەلەکەمان لەباشوور لەوەتی هەستیان بەوە کردوە دەسەڵاتی سیاسی فەرمانڕەوا لەئاست داواکاریەکانیان ،جگە لەزمانی هەڕەشەو تووندوو تیژی و بەکارهێنانی چەك و گوللە،نەیان توانیوە هیچ جۆرە شێوازێکی شارستانیانە بگرنە بەر،بۆیە هەنووکە زمانی ناڕەزایی و بەکارهێنانی خەباتی شەقام و گردبوونەوەو پرتەو بۆڵە ،بەتەواوی کۆتایی هاتوە. چیتر نابێ ئەم شێوازە بەکاربهێنرێ و خەڵکی سنگی خۆیان بدەنە بەر ڕێژنەی گوللەی ئەم دەسەڵاتە کورد کوژە.
ئێستێ قۆناغی ئەوە هاتوە کە بەهەمان شێواز وەڵامی دەسەڵات بدرێتەوە،بەکارهێنانی چەك دژ بەم دەسەڵاتە کارێکی سروشتی و ڕێگە پێدراوە. هاوڵاتی ناکرێ چاوەڕوانی چاکسازی لەم دەسەڵاتە بکا،چیتر خۆ هەڵخەڵتاندنە داوای خەباتی مەدەنی و شارستانی لە هێزی دەسەڵاتی نا شارستانی و خێڵەکی بکەی. ناکرێ بەم دەسەڵاتە بووترێ(دیموکرات،شارستانی،پەرلەمانی،یاسایی)بەڵکە چاکتر وایە پێی بووترێ(نادیموکراتی،خێڵەکی،بەربەری،یاسا شکێن و خۆسەپێن). گەر لەم ڕوانگەیەوە تەماشای ئەم دەسەڵاتە بکرێ،ئەوا نەك هەر ڕاپەڕین کاتی بەسەر چووە،بەڵکە مانەوەیان زیاتر زیان بەخشە و ڕۆژێ زووتر دەرپەڕاندیان و دادگایی کردنیان و لەناوبردنیان ئەرکێکی هەنووکەیی و پێوستە. بۆیە بیرکردنەوە لە خۆڕێکخستنی چەکدارانە تاکە هەنگاوێکە بۆ ئەوەی سنووری هاوڵاتیبوون بپارێزرێ و لەوە زیاتر کەس بەبەر چاوی خۆیەوە خوشك و براو ژن و مێرد و دایك و باوکی بەکوژراوی نەبینێ. ئەبێ هاوڵاتی کوردی باشوور لەو خەونە خۆی ڕزگار بکا کە پێی وایە چاکسازی و هەنگاونان کاتی لەبەردامدا ماوە. هاوڵاتی ئەبێ بیر لەگۆڕینی دەسەڵات بکاتەوە بەشیوەیەکی ڕادیکالانە،نەك لەڕێگای پێڵاو بەرزکردنەوەو جووینەوەی هەندێ قسەی سوواو بەرزکردنەوەی لافتەی قەبە. هاوڵاتی گەر بیەوێ ئایندەی باش بۆ نەوەکانی ئامادە بکا،ئەوا بێ شك ئەبێ بیر لەڕێگا چارەی چەکداری دژ بەم دەسەڵاتە بکاتە،دەنا هەتا سەدەیەك و دوانی تر و هەر چەند ساڵیك ١٧ شوباتێك دووبارە ئەبێتەوە.
بەداخەوە،ئەوەی لە قەڵادزێ ڕوویدا و لەزاری برای یەکێ لەشەهیدەکان گوێبیستی بووین بەوەی چاوەڕوانی دادگایە کەیاسا تیایدا سەروەر بێ و مافی براکەی بۆ وەربگرێ،هەمان داواکاری خزم و کەسو کاری شەهیدانی ١٧ شوبات بوو کە تا ئێستێ نە تەقەکەران گیران و نەکەسیش دادگایی کران. بۆیە تاکە هەڵبژاردە ئەوەیە ،تەنها ئەوە خۆتی مافی خۆت وەرئەگری و ئەوە تەنها خۆتی ئەتوانی یاسا سەروەر بکەی. ناکرێ داوا لەدەسەڵاتێك بکرێ یاسا سەروەور بکا،کە خۆی بۆتە پێشێڵ کردنی.ناکرێ داوا لە لایەنێك بکەی تەقەکەران تەسلیم بەدادگا بکا،کەخۆی ئەمری تەقە کردنی پێ سپراردوون. ناکرێ داوای ماف لەکەسێ بکەی ،کەخۆی مافی خەڵکی زەوت کردوە.
ئەم جارەش وەك هەموو جارەکانی تر پارتی و مەسعود بارزانی دەستیان چووە خوێنی خەڵك و بەئاشکرا و بێ پەروا ئامادەبوون کورد بکوژن.ئەم جارەش لەسلێمانی هێزەکانی هێرو قوباد تەقەیان لەخەڵکی کردوو چەندین کەسیان بریندار کرد.ئەم جارەش قوباد بەڕاشکاوانە ووتی؛ ئەوە هەموو توانای ئێمەیەو لەوە زیاتر ناتوانین مووچە دابین بکەین. بەمانایەکی تر، ئەی میلەت لێتان بێ منەتین و چیتان لەدەست بێ بەرانبەرمان بیکەن. وەیان ووتی ئەوە ئێمەین و ئەوەش ئێوە. لەنێوان ئێمەو ئێوە تەنها فیشەك جیامان ئەکاتەوە.
بۆیە داواکارین کەچیتر بەبێ چەك و هێز بەرانبەر بەم دەسەڵاتە خۆسەپێنە کورە کوژە نەوەستن. تکایە بیر لەگۆڕینی دەسەڵات بکەنەوە ،نەك بێدەنگبوون لەبەرانبەر مووچە و پارە.  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە