دیسان کوشتنى ناڕەزیەتیەکانى خەڵک

Tuesday, 13/10/2015, 23:21

2258 بینراوە


خەڵکى تووڕەو ناڕازى کوردستان هاتەسەرشەقام لە پێناوئازادى و ژیانێکى باشتر لە پێناو خۆشگوزەرانى  و خزمەتگوزارى لەپێناودابینکردنى مووچە ومافە ئینسانیەکانى تریدا ...داواکارى و موعانات و کیشەکانى خەڵکى کوردستان  ئەمانەبوون نەک پرسى سەرۆکایەتى وململانێى حیزبى  لە سەر پۆستى حکومى و ئیدارى ئەمانە داواکارى وموعاناتى حیزبەکانە نەک خەڵکى بەداخەوە دیسانەوە خەڵکیان کردەوە قوربانى مەرامە سیاسى و بەرژەوەندەحیزبیەکانیان بەداخە وە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیە خۆڕسکەکانى ئەم جارەى خەڵک لەلایەن حیزبەکانەوە دیسانەوە وە ک 17ى شوبات کرایەوە قوربانى ململانێ حیزبى و سیاسیەکان دیسانەوە ناڕەزایەتى وداواکاریەکانى خەڵک کوورتکرایەوە لە ململانێى دووحیزبى سیاسیدا وبەم جۆرەش جارێکى تر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانى خەڵکیان لە باربرد وتێکداوخۆپیشاندەران کرانە ئاژاوەگێڕو تێکدەر ئەو خەڵکە هاتە سەرشەقام لە پێناو ئازادى وژیانێکى خۆشگوزەران بەڵام ئیستا ئەو خەڵکە کەوتۆتە زیندان ودەسەڵاتدارانیش ئازادو خۆشگوزەران .
من پێم وایە دەسەڵات وحیزبەکان لەم خۆپیشاندانە خۆڕسکانە مەدەنیانە ترسان کەلەسەرەتاداهەموو کوردستانى گرتەوە بەدهۆک وهەولێریشەوە کەمایەى هیواو ئومێدى خەڵکى بوو چاوەڕێ ى هەرچى فراوانتروسەرتاسەرى وئاسۆیەکى گەشى لێ دەکرا  هەربۆیە لەبەرژەوەندى دەسەڵات وحیزبەکانى نەبوو بۆیە بەهەموویانەوە تێکیانداولەناویان بردو سەرکوتیان کرد وبەداخەوە ئێستائەوى وباسى ناکرێ ماف و داواکارى خەڵکە ودیسانەوە داواکارى و مافەکانى خەڵکى کرایە وە بەژێرململانێ حیزبى وسیاسیەکانى حیزبەکان لەسەر پۆست وکورسى و خوێنى پێنج ئینسانیان ڕشت لەپێناوپارێزگارى لەلۆگۆى حیزب و لە کێلونى دەرگا ولەشووشەى پەنجەرەو لەدۆڵاب و مێزو دیوارى بارەگاى حیزبى چەکداربەداخەوە کیلونى دەرگاوشووشەى پەنجەرە بەنرخترە لەخوین وگیانى ئینسانە بێ بەشەکانى کوردستان ئەوانەى دەڵێن خوێنى هاوڵاتیان بۆ ئێمە گرنگترە لە بارەگا درۆدەکەن ڕێک پێچەوانەکەى ڕاستە من بەهەموو حیزبەکان دەڵێم بەسیە ئیتر بەسە بارەگا حیزبیە چە کداریەکانتان دوور خەنەوە لەناو شارەکان وبیبەنە دەرەوەی شاربۆ ناو زەویە دۆنمەکانتان وبۆناو باخە سیاج کراوەکانتان بۆ سەر گردو تەپ وسەربازگەکانتان چەک وبارەگاکانتان لە خەڵک دوور خەنەوە... 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە