لەم ماوەیەدا نێچێرەڤان دوو ملیار دۆلاری داوە بە تورکیا

Monday, 26/10/2015, 14:16

3317 بینراوە


سەرچاویەک لە نێو مەکتەبی سیاسیی پارتیی و نزیک لە بنەماڵەی بارزانی، ئەوەی  ڕاگەیاند، کە لەگەڵ ئەوەدا دەسەڵاتی کوردی چوار مانگە موچەی نەداوە بە فەرمانبەر و مامۆستایان، کەچی لەم مانگەدا نێچیرەڤان دوو ملیار دۆلاری داوە بە تورکیا بۆ پرۆپاگەندەکردنی هەڵبژاردن و بەرەنگاربوونەوەی دۆست و هەڤالانی کوردانی باکور.
سەرچاوەکە وتی: رێککەوتنێکی ژێر بە ژێر لە نێوان تورکیا و بنەماڵەی بارزانییدا هەیە، لەو رێکەوتنەدا وا هاتووە، کە پارتی پشکێک لە نەوتی هەرێم بدات بە تورکیا، لەبەرامبەرەوە تورکیا پاریزگاری لە مانەوەی پارتی و بنەماڵەی بارزانی بکات، لە کاتی روودانی هەر مەترسییەکدا بۆ سەریان، ئەگەر پێویستیشی کرد سوپای تورکیا بچێتە ناو هەولێرەوە. ئەو سەرچاوەیە وتی هەرچەندە بە ماوەیەکی زۆرە تورکیا دەستی بەسەر نەوتی هەرێمدا گرتووە و بە ئارەزووی خۆی  زیاتر لە نیوەی نەوتی کوردستان دەبات، بەڵام ئەم رێککەوتنە زیاتر دەستکراوەی کردووە، کە لە کاتی پێویستدا بتوانێت خەڵکی کوردستان برسی و حکومەتی هەرێم سەرشۆڕتر بکات.
سەرچاوەکە وتی دەمەوێت ئەوە پێ بڵێم کە کورد تا بنەماڵەی بارزانی لەناو نەبات ، نە دەتوانێت هەڵسێتەسەرپیی خۆی و نە دەتوانێت ماڵی خۆی رێکبخاتەوەنە و ئازادیی بە دەست بهێنێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە