شۆڕشگێڕ و خیانەتکار و بازرگان

Sunday, 08/11/2015, 23:20

2378 بینراوە


جیاوازی نیوان ووشەی سەرمایەداری و کاپیتاڵیزم تەنها ئەوە نییە دوو زمانی جیاوازن و وەرگێڕانی بۆ کراوە نەخێر سەرمایەداری وشەیەکی کوردیە و پابەندە بە کلتوروو ناوچەیەکی جوگرافی دیاری کراوەوە کە بە کەسێك دەوترێت کە خاوەن دەرامەتێکی باڵاوە و کاری کڕین و فرۆشتن و بازرگانی دەکات ، بەڵام بە هیچ شێوەیەک دەست وەرناداتە پرۆسەی سیاسیەوە .
بەڵام کاپیتاڵزم چەمکێکی تەواو جیاوازە کە هەڵقوڵاوی کلتوورێکی ڕۆژئاواییە و کاری سەرەکیان بەڕێوە بردنی سیاسیە لە ڕێی دەست گرتن بەسەر ئابووری و قوتی ڕۆژانەی خەڵکدا و هێنانە کایەوەی کلتورێکی نوێ کە هەڵهاتن لێی ماڵوێرانیە و مانەوە تیایدا بوونە بە بەندە و خزمەتکارێک کە تەنها کاری ڕەنج کێسانە ئەمە ئەو کارەیە کە مارکس تەواوی ژیانی بەدوای مۆتەکەی ئەم بیرەدا ڕای کردووە و ناڵاندویەتی .
تا ئێرە تەنها ویستم بەرچاو ڕونیەک بەم لە جیاوازی جەوهەری ئەم دوو دەستەواژەیە ، ئەوەی ئەمەوێ باسی بکەم هێنانی کلتووری کاپیتاڵیخمە بۆ ئەم ناوچەیە کە پێم وایە تا ئێستا ئەگەر لە تەنها خاڵێکدا ئێمە لە ڕۆژئاوا باڵاتر بین هەر ئەمەیە کە ئێمە ئەم جۆرە بیر و فکرە زاڵ نەبووە بەسەرماندا و تاکی ئێمە تا ڕادەیەکی زۆر ئازادی کاری خۆی هەیە .
بەڵام ئەوەی جێی داخە لەم ڕۆژانەدا لە کەناڵی ئاسمانی ڕووداو چاوپێکەوتن بوو لەگەڵ فەرەیدوون عەبدولقادر ئەندامی سەرکردایەتی پێشووی یەکێتی نیشتمانی و کەسی سێیەمی ئەو حیزبە لە دوای جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا .
زۆر تەوەر باس کرا لەم چاوپێکەوتنە بەڵام کۆی گشتی وتەکانی بانگەشە بوو بۆ بە کاپیتاڵیزم کردنی کۆمەڵگای کووردی بە بیانووی پێشکەوتنی ووڵات بەندە بە ئابووریەوە ، بەڵام ئەوەی کە ترسناکە لەم پرۆسەیەدا ئەوەیە سپی کردنەوەی پارە دزراوەکانی ئەم خاکەیە کە زۆر بەرپرس کردویانە وەک درووست کردنی دوو کەسایەتی وەک فاروقی مەلا موستەفا و شاسوار عەبدولواحید .
لەبەر ئەوەی ئێمەش میلەتێکی بیر کورتین و چەندەها ساڵی حوکمڕانی کوردی تەنها کاریان بە گەمژە کردنی تاکی کورد بووە زوو فریوی وتارە سیاسیەکان دەخۆین و دەکەوینە داوی و شەیتانەکانمان لا دەبێتەوە بە فریشتە کە پێم وایە یەکێتی مامۆستایەکی باڵای ئەم بوارەیە .
ئەمەوێئەوە بیربێنمەوە کە ئەم بەڕێزە هەمان ئەو کەسەیە کە لۆریەک پارەی ئاودیوی ئێران کرد و لە بەختی میلەت لۆریەکە لە ڕێگا توشی ڕوداوی هاتوچۆ بوو دەستەکەی ئاشکرا بوو هەر ئەم بەڕێزە هەمان کەسە کە ئیدارەی گشتی سەر بە یەکێتی نیشتمانی ئوتێل سلێمانی پاڵاسی بە کرێ داوەتێ و نازانین کرێکەی بۆ کوێ دەڕوات و بە چ پێوەرێک دراوە بەو ، ئەم بەڕێزە هەمان ئەو کەسەیە کە ڤیلاکەی کە دەکەوێتە گەڕەکی ڕاپەڕین چەند ساڵێک لەمەو پێش کردبووی بە جێگای ڕابواردنی کوڕی سیاسیەکان و قومارخانەی خیانەتکارەکانی نیشتمان ، ئەم بەڕێزە هەمان کەسە کە پۆستی سیاسی خۆی و ئابووری حیزبەکەی بۆ هەوەسی خۆی بەکار هێناوەو هەزارانی کرداری سێکسی ئەنجام داوە و کە لە زۆر لە مەلەفەکان ئاشکران لای زۆربەمان .
ئەمەو ڕەنگە هەزاران کاری تر کە نەگەیشتووە بە ئێمە،
بۆیە ئەمانەشم هێنایەوە گۆڕێ وەک کەسێک کە هەست بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر خاک و وڵات و میلەتەکەم کە جارێکی تر فریوی وتار و قسە بریقەدارەکان نەخۆین و هەرکەس لە جێی خۆیەوە بە بیر هەموانی بهێننەوە کە ئەو ڕابردووەی شانازی پێوە دەکەن و لە مێشکە خیانەتکارەکانیانەوە وا وێنا دەکەن کە خەباتە بۆ کورد پڕە لەم کردەوانە و نازانم ئەم هەموو کردارە بکرێت چۆن فریای خەبات ئەکەون و چۆن ئارەقی شەرم ناڕێژن بە باس کردنی ئەم ڕۆژگارانە وەک خەبات و شاردنەوەی ڕاستیەکان. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە