ئەو کردەوانەی کە داعش دەیکا بە مانای شەڕێکی ترۆریستی جیهانیی

Sunday, 22/11/2015, 3:00

2418 بینراوە


هانس گیورگ ماسن دەڵێ:
ئاسایش وئەمنیەتی ئاڵمان لە مەترسیدایە.دەڵێ، ئەو کردەوەانەی کە داعش دەیکا بە مانای شەڕێکی ترۆریستی جیهانییە. هانس گیورگ ماسن بەر پرسی ئیدارەی فدڕاڵ و ئەمنیەت وئاسایش، هەروەها پاراستن لە یاسای بنەڕەتی ئاڵمان لە وتووێژێکدا لە گەڵ .بی،بی،سی،دەڵێ: وڵاتەکەی لە گەڵ هەڕەشەی جیددی لە لایان گرووپە ترۆریستەکانەوە بە تایبەت / داعش / رووبەروویە.
ئاغای ماسن گووتویە: لە دەیەکانی رابوردوودا ئاڵمان فێربووە کە ئارام وئاسوودە وبێقڕە  بێ ترس لە کاری ترۆریستی بژی کە عادەتی پێکردوە. بەڵام دوار رووداوی پاریس وکە نسێل کردنی یاری تۆپی پێی ( فوتباڵ) لە نێوان ئاڵمان وهۆلەند باروودۆخەکە گۆڕاوە. 
بەرپرسی سازمانی ئەمنیەت وئاسایشی ئاڵمان گووتویە: لە راستیدا ئێمە لە دونیایەکی لێواولێو لە ترس ومەترسی وهەڕەشەدا ژیان بە سەر دەبەین. ئەوەی کە دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش) دەیکا سەرەتایەکە بۆ شەڕی ترۆریستیی جیهانی. گووتی: ئاڵمان دەبێ پێگەی سیاسی وئەمنیەتی خۆی دووبارە لە بەر چاو بگرێتەوە. هەروەها، بەڵگەمان لەبەردەستدا نییە تا بزانین ئەو پەنابەرانەی کە دێنە ئاڵمان ترۆریستن یا ننا؟ لەوانەشە لەو ٤ ساڵ شەڕە دا لە سووریە وعێڕا‌ق، ئەوانەی فێرکردبێ بتوانن بە چەک کار بکەن.
ئێمە دەخوازین یاسای پەنابەرە نایاساییەکان بکەینە کارێکی یاسایی وبزانین کێ لە ئاڵمان دەژی. لە ماسنیان پرسی: سیاسەتی دەرەوەیی ئێوە رێگای نەدا راستەوخۆ بەشداری هێرشی ئاسمانی بن دژی داعش. ئایا هەر ئەو سیاسەتان لە بەر چاوە؟
جواب: داعش ئورووپای وەک ئامانج نیشانە کردووە، لەوانەیە بریتانیا کەمتر لە مەترسیدا بێ، چوون دەزانێ ئەگەر دژی ئامریکاش هێرش پێکبێنێ، لە گەڵ دژ کردەوەیەکی تووند لە لایان بریتانیا وئامریکا رووبەروو دەبێتەوە. تەنانەت دەبێتە هۆی لە ناو چوونی یەکجاری داعش. بەڵام ئاڵمان وفەرآنسە ووڵاتانی دیکەی ئورووپی بۆداعش بە ئەندازەی ئامریکاو بریتانیا جێی مەترسی نین.
سەرچاوە: بی،بی،سی،.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی.
بۆ: سندوقی کوردستانپۆست،.
٢٠/١١/٢٠١٥


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە