وەحشی شەعبی

Sunday, 22/11/2015, 3:55

2781 بینراوە


دوێنێ لە کەربەلا ئاڵای کوردستان هەروەك ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیل خرانە ژێر پێی برا عەرەبە چاوڕەشەکانەوە. ئەو عەرەبانەی کە پێیەکیان لە کوردستانەوەو ئەوی تریشیان لە عەرەبستانە. ئاخۆ ئەو کاتەی لە شمالی حەبیبن خەو بەوە نابینن کەوا ،هەرچی کوردە لەوێ نەمێنێ و ئەخوات و ئەبن عەمامەکانیان بێننە شوێنیان؟! بۆ نا،ئەوەتا لەسایەی دەسەڵاتی جەلال و مەسعودەوە ڕێژەی عەرەب لەسەر%٣٥ ی هاوڵاتیانی کوردستانی باشوورە. ئاخۆ ئەم ڕێژەیە بەردەوام لە هەڵشکاندا نیەو بەرانبەر بەوانە ،کوردستانیان ئەوێ جێدێڵن و پرۆسەیەکی تری تەعریب بەبەردەوامی و ڕۆژانە ڕوونادا؟ بەڵێ، ئەوە ئەو مەترسیە گەورەیە بوو کەلەمێژە هەستمان پێ کردبوو و وەهەوڵماندا سنوورێکی بۆ دانێن،لێ ئەم دەسەڵاتە خۆسەپێنە کە مقاشی دەستی داگیرکەرانن هەردەم گوێ لەمست و چاوشۆڕ بوون بەرانبەر ئێران و تورکیا. 
دوای ئەو کارە قێزەوەنەی برا شیعەکانمان کەوا جەلالی خاڵی لە هەموو مۆڕاڵێکی مرۆڤایەتی و کوردایەتی کەهەستا بەدروست کردنی حوسەینیە لەسلێمانی و هەڵدانی چەندان هۆنراوەی درۆو مامە حەمەیی بۆ بەنی سەدر و کێی و کێ،ئەوەتا شیعە لە شیعەستان  سووکایەتی بە کورد و ئاڵاکەی ئەکەن و ئەمان هیچ هەڵوێستیان نیە. مەسعود لەهەولێر ئاسایش و چەتەکانی بەرداوەتە خەڵکی کەدژ بەعەرەب و کارە ناڕەواکانیان خۆپیشاندان ئەکەن و بەنیاز بوون عەرەب شار بەدەربکەن. هەموان بەتەمای ئەوەبووین هەرچی هاوڵاتیان هەیە بهاتنایەتە سەر شەقام و فشاریان لەسەر عەرەبەکانی کوردستان دروست بکردایە و هەوڵەکانیان بخەنە سەر یەك بۆ ئەوەی چی تر ئاوارەی عەرەب نەیەنە کوردستان و ئەوانەی لەوێن ڕەوانە بکرێنەوە. ئەمە ئەو پەرچە کردارەیە کەئەبوو دەسەڵات و خەڵکی بیان کردایە،کەچی وەك ئەوەی هیچ نەبوبێ و ئەویش وەك هەڵەو تاوانەکانی تر دژ بە کورد و کوردستان گوزەری کرد.
ماوەیەکە میلیشیاکانی شیعە بەناوی (حەشدی شەعبی) کەوتونەتە وێزەی کورد لە گەرمیان و ئەوەی بۆیان کرابێ لەماڵ و دوکان سووتاندن و فڕاندنی خەڵکی و سووکایەتی پێکردنیان و دواتریش بەبارمەتە کردنیان و کوشتنیان،کەچی هێزەکانی یەکێتی لەوێ وەك پێوست گیانی هاوڵاتیانیان نەپاراستوەو گەلێ بە شەرم و ترسەوە مامەڵە لەگەڵ وەحشی شەعبی ئەکەن و ناوێرن لەبەر ئێران کە لەپشتیانە هیچ شتێ بکەن دڵی ئاغا و ئاخوندەکان لەخۆیان زوویر بکەن. ئاخر چەندین گرتە ڤیدو بڵاو کرایەوە لەسەر ئەو هەموو پێشێلکاریانەی وەحشی شەعبی بەرانبەر بەکورد،کەچی تاقمەکەی جەلال تا ئێستا بەڕاشکاوانە ناتوانن دژیان بوەستنەوە. کاکە خولە سەنگاوی(گرین دایزەکەی یەکێتی) دەستی خڕە بۆ کوڕە هەژاری وەك کاوە گەرمیانی،کەچی بەرانبەر ئەم شیعانە مووی لەهەموو کەسێکی تر نەرمترە.
خۆ مەلا (جیوە) هەر ڕۆژەی قسەیەك ئەکا و بۆ بایەنی پەیشمان ئەبێتە لێی،ڕۆژێك ئەڵێ مەسعود بارزانی ڕەزامەندی دەبڕیوە بۆ هاتنی وەحشی شەعبی و کەچی تەنها ڕۆژێك دوای ئەوە پێچەوانەی ئەبیستین و ژوان ئەبێتەوە. بۆیە ،ئەم یارییەی وەحشی شەعبی هیچی لەوەی داعش کەمتر نابێ و ئەبێ وەڵامی تووندیان بدرێتەوە و عەرەبەکانی کوردستانیش بخرێنە ژێر زەڕەبینی نەتەوەییەوە.با چاوەڕوانی کلاسیکۆی ئەم جارە بین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە