Implantation چاندن

Sunday, 22/11/2015, 19:43

5418 بینراوە


Implantation چاندن 
زانست هەمیشە لە خزمەتی مرۆڤایتیدا بوە جگە لەوەی کە جار جارەش چەکی پێشکەوتوی بەرهەم هێناوە بۆ لەناوبردنی مرۆڤ.
مرۆڤ دەیەها ساڵە خەریکی چاندنی چەند ئۆرگانە لە جەستەی مرۆڤێکی لەش ساغەوە بۆ جەستەی مرۆڤێکی نەخۆش.
ئەمەش کارێکی ئاسان نیە، بۆ چاندنی هەر ئۆرگانێک دەبێت لانی کەم لەیەک چوون هەبێت لە کۆدی ئۆرگانەکەدا لە بەینی ئەو دوو مرۆڤەدا، ئەم کۆدەش لە جینەکاندا نوسراوەتەوە.
هەڵبەتە جەستەی مرۆڤ ٦٤ کۆدی شاراوەی هەیە لە ناو دی ئێن ئەی ئەم کۆدانە بەرپرسیارەتی  ئەوەیان هەیە کە کۆنترۆڵی ئەو ئۆرگانانە بکەن کە دێنە ناو جەستەی نەخۆشەکە، زۆر جار دەڵێن جەستەی نەخۆشەکە ئۆرگانەکە قبوڵ ناکات ئەمە واتای ئەوەیە ئەو کۆدەی کە لە دی ئێن ئەی نوسراوە هەمان کۆد نیە کە لەستەی خاوەن ئۆرگانو کەسی نەخۆشدا هەیە.
بۆ نمونە ئەگەر ئەو کێشەیە نەبوایە زۆر بە ئاسانی مرۆڤ دەیتوانی ئۆرگانی ئاژەڵ بەکار بهێنێت، هەرجەندە ئێستا جار جارە سود لە ئۆرگانی ئاژەڵ وەردەگیرێت بۆ مرۆڤ، نمونە لە ئێستادا سەمامەی دڵی بەراز بۆ مرۆڤ دادەنرێت و هەمان کاری سەمامەی دڵی مرۆڤی لەش ساغ ئەنجام دەدات. بەڵام تا ئێستا زانست نەیتوانیبو بگاتە ئەوەی کە بتوانێت دڵی بەراز یان هەر ئاژەڵێکی تر بۆ مرۆڤ بچێنێت. 
ئەمەش هاتە کۆتایی پاش ئەوەی لە مانگی ١٠-٢٠١٥دا  چەند زانایەکی هۆڵەندی و  ئەمریکی بە هەماهەنگی توانیان هەر ٦٤ کۆدی دی ئێن بشکێنن ، ئەو کۆدانەی کە بەرپرسیارن لە ڕێگە پێدانی چاندن ، ئەمە چی مانایەکی دەبێت بۆ مۆرڤ و مرۆڤایەتی؟
مانای لەمڕۆ بە دواوە مرۆڤ دەتوانێت هەر ئۆرگانێکی بوێت لە جەستەی هەر کەسێک بیچێنێت، وە دەتوانێت لەمەودوا دڵی بەراز بۆمرۆڤ بچێنرێت .
ئەم  کۆد شکانە دەبێتە هۆی ڕزگار کردنی چەندەها کەس کە کێشەی ئۆرگانیان هەیە.
ئێستاش لە تاقیگەکاندا تاقیکردنەوەی لەسەر دەکرێت تا لە ئایندەیەکی نزیکدا بخرێتە بواری جێ بە چی کردنەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە