شانسێکی نوی مەهێڵن مەسعود لەقەی لێبدات

Wednesday, 25/11/2015, 0:35

3198 بینراوە


ڕێکەوت، شانسێکی دیکەی سەربەخۆی بۆ گەلەکەمان دروستکردووە، ڕێگە مەدەن کە مەسعود لەقەیەکی لێبدات، ڕەوشەکە بەم شیوەیە، ولێم شەکسپیر واتەنی جیهان قەحبەخانەیەو خەڵکەکەشی گەوادە. ئێستا ڕێک ئەو جیهانەیە کە پێی دەگووترێت، جیهانی ئاژەڵ. گەورەکان بجوکەکان دەخۆن ئاژەڵە دڕنندەکان تا دەگاتە پەلەوەرە دڕنندەکان، لاوازەکان دەخۆن و لەسەر ژیانی ئەوان ژیان بەسەر دەبەن. ئەفسووس ئێستای مرۆڤیش بەهەمان شیوەیە، هەر زۆر بەکورتی، ئەوەی زەڕەیەک ووشیاری لەبوونیدا هەبێت، لەوە ئاگادارە، کە داعش بەدەستی خودی ئەمریکا دروستکراوە، ئەوەش پاش دانپیانانای خۆیان، لەوەش بگەڕێین، دەبینن کەلە تەمووزی پارسالەوە، ئەمریکاو ٦٠ ووڵاتی دیکە جەنگیان دژی داعش ڕاگەیاندووە، کەچی ١٧ی ١١ی ٢٠١٥ بۆیەکەم جار، ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانیان پەلاماری کاروانی ئەو نەوتەی کەلە سووریاوە دەگاتە تورکیادا بەناچاری. لەم پرۆسەشدا زۆربەی ووڵاتانی ئەوروپا بەشدارن بەفەڕانساشەوە، جگە لە ڕوسیا، ڕوسیا ئاگاداری دڵۆپ بە دڵۆپی ئەو نەوتەبووکەلە سووریاوە دەگەیشتە تورکیا، بەڵام نەیدەتوانی دەنگ بکات وکەسکیش داواکار نەبوو، عێراقیەکانیش زۆربەی هەرەزۆری دەسەڵاتدارەکانی سەرگەرمی جەتەیی ومافیایەکەی خۆیانن، بە جەلال و مەسعودیشەوە.ساناترین بەڵگە،بۆئەوەی کەبزانین ئەمریکاو تەنانەت ئەوروپاش درۆدەکەن لە دوژمنایەتی کردنیداعشدا،ئەوەیە وەک فلادیمیرپۆتین لەکۆبوونەوەی گێ٢٠ کۆمەڵێک وێنەی خستە ڕوو و کە بە مانگە دەستکردەکانی ڕوسیا گیراون، کە سەرجەم کاروانە تانکەرە نەوتیەکانی کەلەسوریاوە بەرەو هەولێرو تورکیا دەچین،بە پێچەوانەشەوە هاوردەکردنی کەلووپەلبۆ ناوچەکانی ژێردەسەلاتیداعش،پاشانیش پۆتین ووتی: ئیستا ئەوانە لەگەڵماندا دانیشتوون،جاچۆن چارەی ئەم کێشە بکەین،بێگومانین کە بۆتین مەبەستی تورکیا بوو؟
تەنها بۆ زانین کە ئینتەرنێت لە ساڵی ١٩٦٩ وە کاری پێکراوە،بەڵام بە فەرمی لە ساڵەکانی ١٩٩٠ گەیشتەدەستی خەڵکی ئاسایی،وێنەمان بینیوە کە لە ٤٠کاندا مۆبایل بەکارهاتووە ئەوەشیان هەر لەنەوەتان گەیشتەدەستی خەڵک. نەک بۆپاڵپشتی ووتەکانی پۆتین بەڵکوو ئەوە ڕستیەکە،لە ئەڵماتێی پایتەختی کازاخستان زۆرینەی فڕۆکە و تانکی پەککەوتەی سۆڤێتی لە پارکێکی ئەو شارەدا هەن، کە ووزەی کارەبایان تێدایە،بەڵام نە فیشەک و ڕاکێتی تەنانەت کەلووپەلی تەقاندیان لێدەرهێناوە،هەموو کەسێک دەتوانێت تاقی بکاتەوە، بە نیو دۆلار،دوور بینی هێندە بەهێزی تێدایە،بەتایبەتی ئەگەرشەوان تەماشای ئاسمانی پێبکەیت،ڕیک وەکوو ئەو پێشرمەگەیە،کە بۆیەکەم جاردەکەوێتەوە شەڕەوەو ئەزموونی نیە، لەگەڵ گیزەی هەر گولەیەک سەری دادەنەوێت چونکە هێشتا تێنەگەیشتووە،کە گوولەتێپەڕیوە،چونکەگولەکە لەدەنگ خێراترە،بە واتایەکی دیکە هێندە دەتەنە ئاسمانیەکانت نزیک دەکاتەوە،مرۆڤ ناخۆئاگا خۆی لالدەدات،کەنەوەکا تەنە ئاسمانیەکە خۆی پیایدا بکێشێت١. 
مەبەستمە بڵێم کەئەمەریکا درۆدەکات،ئەوکاتەی ووتی:کەلە کۆمپانییا ژاپۆنیەکان دەپرسین کە،ئەو هەموو ماشێنە نوێیە ژاپۆنیە ،چۆن گەیشتونەتە دەستی داعش! هەر ئەوکاتە کە ئەریکا ئەو داواکارییەی ئاراستەی ژاپۆن کرد، تەنز ئامێزانە لەفەیسبووک نووسیم ئەوان ئاو لە مەریخ دەدۆزنەوە،چۆن ئەو تانکەرانە نابینن؟ دیسانیش ئەمریکا و وتورکیاو تەنانەت ئەوروپاش درۆدەکەن،کە بێ ئاگای خۆیان ڕادەگیەنن کەئاگایان نەبێت لەهاوردە کردنی نەوتی داعش بۆ ئەوروپاو جیهانی دەرەوە. ئەم چەشەواکاریانە ڕیک وەک چەواشيکاریەکانی بنەماڵەی ال بارزانە،ئەوکاتەی ووتیان کەشتیە نەوتەکەی هەرێم لەکەنداوی مەکسیک گووم بووە،کورە ئاخر هەی هەی،بۆکەشتی نەوت دەنکە زەنگیانەیە! چونکەبنەماڵە سەرجەم گەجەروو گووجەرن لە ئەقڵی بەتاڵی خۆیانەوە درۆی شاخداری نەزانانە بەگوێی خەڵک دادەچپێنن کەتەنات گەمژاکان دەخەپێنن.
بەکورتی ئەوا یەک دوو ساڵە ئەمەریکاو ئەوروپا لەڕێگای تورکیاوە،نەوتی سوریا عێراق بەتاڵان دەبەن،چۆن لەداعش دەدەن؟!
ئێستا بەئاشکرا،فلادیمیر پۆتین ریسەکەی لەئەوروپاو ئەمەریکاو تورکیا کردوەو بەخوری،ئەوەش ئەوکاتەی کە ئێشکە گەیشتە ماڵی خۆیان،لەدوای تەقیەنەوەکەی فڕۆکە مەدیەنەیکەی ڕوسیا کە لەسینای میسر تەقێندرایەوە،دواتریش کۆمەڵکوژکیەکەی پاریسیش. هیچ بەدووری مەزانن کە سی ئای ئەی خۆی دەستی هەبێت لەتەقندنەوەی فڕۆکە میسریەکەدا،تەنانەت فەڕانسا بە فەرمی دەزانێت،کە کۆمەڵکوژیەکەی پاریس دەستی تورکییای تێدایە،زۆر ڕوداو هەیە،پێشینان واتەنی دەبێت بگورترێت بەڕیشی مەنەردانەت قسەم،زۆربەمان ئەو کورتە ڤیدێۆیەمان دیوە، کە سەرۆکەکانی جیهان بۆ سەرخۆشی کارە تیرۆرسیستیەکەی چارلی ئیبدۆ گەیشتنە پاریس،سەرۆکی فەڕانسە هەموو میوانەکانی ماچکرد،بەڵام بەلالوتێکەوە،تەقەی لەگەڵداود ئۆغلوو کرد. بمانوێت و نەماوێت واتای قووڵی هەیە،هەروەها فەڕانسا کوێر نیە و یەکێکە لەو وولاتەنی کە ژامارەیەک ووڵاتانی جیهانی داگیر کردووەو ئاگاداری ڕەوشەی ناچەکەیەو دەزانێت،کە دوای کۆمەڵکوژەیەکەی ئەمدواییەی فەڕانسە تورکەکان ڕژانە سەرشەقامەکان و خۆشی خۆیان دەربڕی بە کۆمەڵکوژیەکەی پاریس.
فەڕانسا دڵنیایە کە ئەو تەوژمە پەنابەرەی لەم دوو مانگەی دوایدا ڕویان لەئەوروپا کرد،پیلانی تورکیا بوو.
هەروەها دەزگای هەواڵگری فەڕانسە ئاگادارە کە تەنها یەک ماڵپەڕی داعشدانەخراوە،تەنانەت ماڵپەڕە فەرمایەکەی داعش بەناوی دابقەوە تا ئێستاکێشیەکەی نیە.
لەپشئەمانەش هەرهەمووی،مرۆڤ دەپرسێت،کوا ئەوروپابزانمچی فێری قوتابیان دەکەن،مەگەرسەلاح عبد سلام،لەبەلجیکا لەدایک نەبووە؟
لەکاتێکدا هەموو دەزانین کەئەمڕۆ جیهانی زانست دەتوانێت، تەنانەت سەگە هاو دڕ کێویەکان بەشیوەیەک بەخێو بکەن،کەبە خواستی خۆێان بیت، هەروەکوو "جێمس وڵسی"سەرۆکی دەزگایسیخوڕی سی،ئای،ئەی ئەڵێ ئیسلمێکدروست دەکەین کەبەپێی خواستی ئێمەهەڵسوکەوت بکات.
هەروەها ببینە کەکێویترین سەگ لەماوەیەکی کەمتەمەندا چۆن ،دەکەن بە سەگێکی خۆشەویست گێڕایەڵ،بۆ سەلاح عبد سەلامتان وا لێنەکرد،یان دڕنندەکردنی مرۆڤەکان پیشەی خۆیانە!
پاڵاوتەی باسەکەمان
بەدرێژایی تەمەنی ناتۆ،فەڕانسە ئەنداێکی مەزن و چالاکی ناتۆبوەو هەیە، ڕوسیاش بە لە ساڵی ١٩١٧ بەتەنها و پاشان بنکەی وارشۆی دژ بە ووڵاتانی سەرمایەداری دروست کردوەو وەک دوژمن لەیەکتریان سەرنجداوەو دەیان جار کێشەکەن گەیشتۆتە ئاستی تەقەینەوەی جەنگی ئەتۆمی، تەنانەت ئەگەر هەڵەنەبم ساڵێ١٩٨٣ فەرماندەیەکی سۆڤێکی فەرمانی بۆهات کە ڕاکێتە ئەتۆمیەکانی بگرێتە ئەمەریکا،بەڵام ئەفسرەکە، فەرمانەکەی جێبەجێ نەکرد،کەچی ئێستائەو فەڕانسا هاوپەیمانی لەگەڵ ڕوسیای دوژمندا دەکات پێکەوەپەلاماری داعش دەدەن.
کورد، بەتایبەتی کوردانی ڕۆژئاوا،بەڵگەنەویستە کە ئەفسانەیان ئافەراندووەو بۆ جیهانیان سەلماند،کەتەنها جەربەزەیی ئەوانە کەدەتوانن بەرانبەر داعش کێو ئاسا ڕاوەستن،ئەوەش هاوسۆزی و سەرنجی تەواوی جیهانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە و جیهانیان،خۆشمان بێت و ترشمان بە چاوی ڕێزەوە دەڕواننە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا، کەواتە دەروازەیەکی ئەفسووناوی بۆ گەلەکەمان ڕەخساوە،باتایبەتی کەهەدوو هاوپەیمان ڕوسیاو فەڕانسەبە فەرمی ئاگاداری هاوکاری کردنی تورکیاو سعودیەو قەتەرن بۆداعش. شاراوەش نیە کەدەیان جار پێشتر ڕێکەوتی باشبۆ گەلەکەمان ڕێککەوتووە بەلکاهەرجارەو بنەماڵەی بارزانی ئاستەنگیان دروست کردوە،دواجاریشیان،کەلەئەنجامی جوڵانی سۆزی فەڕەنسیەکان، ئەڵمانیەکان،بەرتانیەکانبوو، کە کورد سەربەخۆی ڕانگەیەنێت و ئەوانیش بەفەرمی دان بەو دەوڵەتەدا بێنن،بەلام ئەوەبوو،هوشیارزێباری بەفەرمانی مەسعود بارزانی نەخشەڕێگاکەی بۆ تەرکەکان ئاشکرا کرد و کۆتایی بەو پرۆسەهات،بڕوانە لێدوانەکانی د مەحمود عوسمان،کاکەحمەی حاجی مەحمود.
https://www.youtube.com/watch?v=uu-cKGus-KM&gl=GB&hl=en-GB

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە