Bigfoot پێ گەورە

Friday, 27/11/2015, 20:41

6654 بینراوە


Bigfoot پێی گەورە
ئەم گیانلەبەرە زۆرترین لە ئەمریکا و کەنەدا بینراوە ، پێشتر هیندیە سورەکان ئەمەیان بە Sasquatch 
ناو بردوە ئەمەش واتای پیاوی کێوی، ئەمەش جۆرێکە کە وەک مرۆڤ بە ڕێکی بە پێوە دەوەستێت و ڕێگا دەکات ، ئەگەر تەمەنی بگاتە تەمەنی پێگەیشتوو  درێژییەکەی لە ١٨٠ سانتیمەترەوە بۆ ٢٥٠ سانتیمەتر دەبێت وە کێشی لە نێوان ١٠٠ بۆ ٤٥٠ کیلۆ دەبێت.
ئەگەر پێی گەورە بونی هەبێت ئەمانە ڕەچەڵەکیان دەگەڕێتەوە بۆ Gigantopithecus  ئەمەش تەنها لە ئاسیادا بونی هەبووە و مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ١٣ هەزار ساڵ لەمەوبەر. ئەگەر ئەمانە بەشێکیان توانیبێتیان لە بەشی باکوری زەویەوە بپەڕنەوە بۆ باکوری ئەمریکا لە ڕێگای جەمسەری باکورەوە. ئەوا بۆی هەیە کە هەمویان قەڵاچۆ نەبوبێتن وەک لەوەی کە مێژوو باسی لێوە دەکات.
زانایان دەڵێن ئەم جۆرە بونەوەرە ١٣ هەزار ساڵ لەمەوبەر قەڵاچۆ بوون  لە ئاسیادا بەڵام  بۆی هەیە پەڕینەوەیان بۆ باکوری ئەمریکا ئەمە ڕێگای  دابێت بەوەی کە چەند دانەیەکیان لە ژیاندا مابن و لە ناوچەکانی باکوری ئەمریکا وکەندادا ژیان بەسەر بەرن
چەندەها وێنەی پێی گەورە هەیە بەڵام زۆرینەیان وێنەی ڕاستی نین و دەستکاریان کراوە، تاکە ئیسپاتێک کە بونی هەبێت بۆ ئەم بونەوەرە دوو کەس بە ناوی
Roger Patterson   وە    Bob Gimlin لە ساڵی ١٩٦٧دا توانیان فلیم بەرداری پێ گەورە بکەن ئەوەی کە لە فلیمەکدا دەرچوو بوو مێینە بوو. ئەمەش لە دارستانەکانی
 Bluff Creek, Californië.
ئەم بونەوەرە لە زۆر ولاتی تریش بینراوە هەر وڵاتە و ناوێکی لێناوە، وەک:
Yeti, Migyur, Almas, Yeren, Gin-sun Bigfoot, 
کەواتە ئەگەر لە زۆر وڵات بینرابێت و  ناوی هەبێت بۆی هەیە لە ڕاستیشدا ئەم بونەوەرە بە تەواوەتی قەڵاچۆ نەبوبێت لەسەر زەوی.
بەهەمان شێوەش بۆی هەیە لە کوردستان بونی هەبێت وەک هەموو ئاژەڵێکی تر.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە