بڕیارە لەرزۆکەکە و سێ لێدوانی جیاواز و ناڕاست

Friday, 27/11/2015, 22:08

2711 بینراوە


بۆ:ڕای گشتی و ڕاگەیاندنەکان 
وەزیری خوێندنی باڵا دەڵێت ٦٠٠٠ خوێندکار لەزانکۆکانی ھەرێم سوودی لەبڕیارێک وەرگرتووە ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت ٦٥٠٠ قوتابی لەزانکۆکان سوودی لەم بڕیارە وەرگرتووە لەنوێترین لێدواندا ووتەبێژی وەزارەت ژمارەکەی بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزکردۆتەوە ئەڵێت ١٠١١٢ خوێندکار سوودیان لەم بڕیارە وەرگرتووە،.
بەداخەوە لەنێوان ئەم ٣ ژمارەیە ئێمە وەک نوێنەرایەتی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان باوەڕ بەھیچ یەکێک لەم ژمارانە ناکەین و ئۆباڵی بێباکی و لەوەڵامنەدانەوەی داواکاری ئێمە بۆ زیادکردنی عبور بۆ دوو وانە ئەخەینە ئەستۆی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی ھەرێم و ھەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی و پەرلەمانی کوردستان،.
ئێمە ھەموو ڕێکارێکی یاسایی و مەدەنیمان گرتە بەر بەڵام ھیچ لایەک وەڵامی نەداینەوە لەکاتێکدا وەزیر بڕیار دەردەکات مەرج ئەخاتە سەری و ئەڵێت زیادکردنی عبور بەمەرج ئیتر بەھۆی ئەم مەرجەی وەزیرەوە ٥٠٠٠ قوتابی و خوێندکار بەبێ نازی لەماڵەوە دانیشتن یان وازیان لەخوێندن ھێنا یاخود سەری خۆیان ھەڵگرت بەرەو ھەندەران،.
لەکۆتاییدا جارێکی تر داوا لەسەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەڕێز مەسعود بارزانی و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران نێچیرڤان بارزانی دەکەین ھەوڵبدەن و فشاربخەنە سەر وەزیر بۆ زیادکردنی وانەی عبور بەبێ مەرج.
نوێنەرایەتی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان
٢٤-١١-٢٠١٥
ھەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە