گۆڕان ڕوى لە قانون وەرگێڕاوە

Friday, 27/11/2015, 22:38

2541 بینراوە


بزوتنەوەى گۆڕان چ لەسەردەمى ئۆپۆزیسێنبونى یان بەشدارى لەحکومەتکردنیدا  ئەگەر سێ ووشەى لەدەم ترازابێت ئەوا دوانیان ووشەگەلى یاساو قانون بووە  ، ئایا ئەوە بەشێکبووە لەبەرنامە و کارى هەنوکەییان یان بۆ بەکارهێنانى ڕۆژانە بووە کە  ختوکەى سۆز و گیانى سادەى کۆمەڵانى خەڵکیان پێداوە ... ؟  لەمەیانى کردەوە و لەم دیفاکتۆیەى ئێستا ئەبێت پەنا بۆ قانون بەرن بەڵام ئەوەى  ئەوەى کە ڕویان لێوەرگێڕاوە قانون وڕێکارەکانیەتى ، لە کاتێکدا و بەوتەى خۆیان ژوورى یاساییان هەیە ،  کەواتە ئەو قانونەى  کە باسیان لێوە دەکرد لە کاتى حوکمداریدا خولیایەک  بوو سنورى قەڵەمڕەوى ئەملا بووە تێنەپەڕیوە ، تا ئەوەندە  بڕیکردووە کە جێگە بەخەڵکانیتر لەق بکەن و کەسى خۆیان لە جێگەى دابنێین .
 بە (کودەتا ) کەى پارتى وەزیرەکانى گۆڕان دەرکران و ڕێگرى چونە سەرکارەکانیان لێکرا ، ڕێگرى لەسەرۆکى پەڕلەمانکرا کە بچێتە سەرکارەکەى ، پرسیارەکە ئەوەیە: بۆ بزوتنەوەى گۆڕان ئەم شمشێرى قانونەى لە کێلان دەرنەهێنا ، لەکاتێکدا ئەوەى پارتى کردویەتى تاوانێکى یاساییە بەماناى ووشە وسزاى تایبەتى خۆى هەیە .
 تاوانەکە بەپێى مادەى ٢٣١ و ٢٣٢ لە یاساى سزاکانى ژمارە ١١١ى ساڵى ١٩٦٩ هەموارکراو وە بەڕێنمایى مادەى ١٣٦ و بڕگەى دووەم  سزاکەى ئەڕوات بۆ زیندانى، کە هەرکەس بە دەسئەنقەست ڕێگرى لە کارمەندێک یان یان هەرکەسێکە ڕاسپێردراو بەئەرکى گشتى ، بکات ، نەهێڵێت بەئەرکەکانى هەڵبسێت .
 ئەڵێن : لەگەرمەى شەڕى ناوخۆ ، هەندێک پارێزەرى سلێمانى پێشنیارى پەنا بۆدادگا بردن دژ بە مەسعود بەرزانى و هەندێک سەران و لێپرسراوانى پارتى بۆ یەکێتى کردبوو ، بەڵام یەکێتى گاڵتە و قەشمەرى بەمجۆرە قسانە هاتبوو .
 هەرلەگەرمەى شەڕى ناوخۆ ، پارتى کەیسێکى بۆ کۆسرەت ڕەسوڵ کردبوو لەسەر تەقینەوەکەى بازاڕى  زاخۆ ، حوکمى لە سێدارەدانى بۆ دەرکرد ، وەکو کەیسێک هەمو قۆناغە یاساییەکانى تێپەڕاندبوو ، لاموابێت دواتر بوو بە خاڵى مفاوەزاتى نێوانیان .
 گۆڕان ژورى یاساییەکەى بۆکەى هەڵگرتووەو دەرگاکەى بۆناخاتە سەر پشت تەنگانە لەمەزیاتر ئەبێت چى بێت . بەپێى ڕابوردووى بزوتنەوەى گۆڕان بێت دەرگاى ئەم ژوورى قانونە هەروا بەکڵۆم دراوى ئەمێنێتەوە ،  بە حوکمى قانون  سەرۆکى پەڕلەمان نەیتوانى وەکو سەرۆکى هەرێم دەسەڵاتەکانى بەکاربهێنێت لەگەڵ ئەوەدا خۆى خاوەن دەسەلات بوو ، سەرۆکى گەورەترین دامەزراوەى یاسادانان بوو بەڵام  دوو وشەى  قانونى دژ بە و  هێزى چەکدارە کە  حەرەم وشکۆى پەڕلەمانیان شکان  ، نەووت ، هیچ نەبێت بەزمانى ئاماژەش  یەک دوو ئاماژەى ناڕەزایى دەرنەبڕى ، نێچیرەوان  نەیهێشت  وەزیرى داراییەکەى گۆڕان بە تەپەتەپ بۆ پەڕلەمان بچێت ،  بزوتنەوەى گۆڕان نوزەیەکى بۆنەکرد  ، پەڕلەمان ئاوا هەتیو کەوتبێت هەڵوێستێکى قانونىمان بەدى نەکرد .!
بزوتنەوەى  گۆڕان  لەبرى ئەوەى وەکوهێزێکى کۆمەڵایەتى ، ئاستى ناڕەزایەتیەکانى جەماوەرى فروانبکات و ( کودەتا )کە لە خانەى گۆڕانەوە دەربهێنێت و بیکات بە کودەتا دژ بە ئیرادەى خەڵک و دەنگدەرى کوردستان ، یان پەنا بۆ قانون و ڕێکارى یاسایی ببات ، ئە چێت لەدەروازەى ئەم کونسول و ئەو باڵوێزخانە ئەدات . لەوانەیە هۆى سەرەکى ئەوە بێت گۆڕان شکستیان لە حکومەتکردندا پینە ناکرێت و خەڵکیش ناچێتە پاى  ناڕەزایەتیەکەیان  .
پێموایە بزوتنەوەى گۆڕان ، لە پەنابردن بۆ چالاکى شارستانیانە ، کورتیبن و نەفەس کورتە ، ئاماژەکان شتێکیترمان بۆ وێنا ئەکەن ، کە ئەم بزوتنەوەیە ئاوەژوو دیمەنەکان ئەبینێت :
 جاڕێک کۆمەڵێک فەرمانبەر بۆ نارەزایی دەربڕین لە بێئاستى و  ناکارامەییى بەڕێوەبەرێکی گشتى گۆڕان بەناوى هەوار رەووف  بەناچارى ڕوو لە گردى زەرگەتە ئەکەن ، لەوێ بەڕێز عومەرى سەیدعەلى ئەبینن ، زۆر شتى بۆ باس ئەکەن هەر ئەوە ماوە بڵێن کە ئەم کارمەندى گۆڕان دۆسیەى  لێکۆڵینەوەو دادگایى دزیەکەى جارانى گومرگى هێشتا تۆزى لێنە نیشتووە . لە وەڵامى ئەم گازندە و گلەیى و سکاڵایانە بەڕێزیان ئەفەرمووێت : وازى لێبێنن گەنجە ئەیەوێت چاکسازى بکات .
ئیتر : گرد لە خەیاڵێک و گردەوان لە خەیاڵێکیتر قانونیش لە هیچ کامیان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە