چاوەروانی کاردانەوەی زۆر توندی رووسیا دەکرا

Saturday, 28/11/2015, 18:53

4014 بینراوە


* روسیا جەنگ لەدژی تورکیا بەرپا ناکات 
* ئەو رووداوە پێشتر پلانی بۆ داڕێژراوە.
* روسیا ھیوادارە تورکیا روودای خستنە خوارەوەی فڕۆکە روسییەکە نەکاتە بیانوویەک بۆ سەپاندنی ناوچەیەکی ئارام لە سوریا .
* ڕووسیا نەدەبوو بۆ (17) چرکە فرۆکەکەمان بخرێتەخوارەوە .
رۆژی 24/11/2015 فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگیی روسیا له‌ لایه‌ن تورکیاوه‌ خرایه‌ خواره‌وه‌. تورکیا ده‌ڵێت فڕۆکه‌که‌ هاتۆته‌ سنوری تورکیاوه‌و تورکیای پێشێل‌ کردووه‌ پاساوێکی گونجاوە بەلام لە راستیدا بەهۆی ترسی لێدانی ئەو چەکدارە تورکمانانە کە بە (ئۆپۆزیسیۆنی میانرەوی سووری) ناو دەبرێن لەلایەن تورکیاوە ،کە ئەو چەکدارانەی راستەوخۆ لەلایەن تورکیاوە فەرمان وەردەگرن ، رووسیاش جەند هێرش دەکاتە سەر داعش دوو هێندەش هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی تر.
چاوەروانی کاردانەوەی زۆر توندی رووسیا دەکرا تەنانەت هەندێک باسی هەلگیرساندنی جەنگی جیهانی سێهەمیان دەکرد بەلام ڕوون بووەوە کە ڕووسیا توانایی کاردانەوەی راستەوخۆی نیە جونکە دەزانێت تورکیا بەبێ دەست لە پشت دانی ناتۆ ناتوانێ کارێک وا بکات هەر بۆیە کاردانەوەی ناراستەوخۆ دەنوێنێت کە “سێرگی لاڤرۆڤ” وەزیری دەرەوەی روسیا بە (پەرچەکردار) ناوزەندی دەکات. 
جگە لە فڕۆکه‌ جه‌نگیەکە کۆپتەرێکی ڕووسیش دوابەدوای خستنە خوارەوەی فرۆکەکە تێكشکێنراو و جەند سەربازی ڕووسیش کوژرا لەلایەن ئەو چەکدارە تورکمانانەوە کە سەر بە تورکیان ئەم لە کاتێکدا بوو کە دوو کۆپتەری ڕووسی بە شوێن دوو فرۆکەوانەکەی فرۆکەکەدا دەگەران بەلام ڕووبەڕووی هێرشی ئەو چەکدارانە بوونەوە (ڤیدیۆی تێکشکانی کۆپتەرەکەشیان بلاوکردەوە) . 
فلادێمیر پوتینی سەرۆک دوای ڕووداوەکە وت: "ئه‌مه‌ خه‌نجه‌رێک بوو له‌ پشته‌وه‌ " ، خەنجەرێک لە پشتەوە ئەگەر ڕووسیا تا ئەو کاتە نەیزانی بێت تورکیا هاوکاری چەکدارە توندرەوەکانی سوریا دەدات ئەوە جێگەی نیگەرانیە هەرجەند لە کۆبونەوەی (جی 20) دا پۆتین ئاماژەیەکی دا بوو کە ووتی " زانیاریمان هەیە 40 ولات یارمەتی داعش دەدەن کە ئەندامی (جی 20 )شی تێدایە " 
دوای خستنە خوارەوەی فڕۆکە روسیەکە لەلایەن تورکیا “سێرگی لاڤرۆڤ” وەزیری دەرەوەی روسیا ئاشکرای دەکات کە روسیا جەنگ لەدژی تورکیا بەرپا ناکات ئەو رووداوە پێشتر پلانی بۆ داڕێژراوە ،کەواتە تورکیا تەنها نیە و بەبێ دەست لە پشتدانی ناتۆ فرۆکەکەی نەخستوەتەخوارەوە ئەمەش نیشانەی ترسە لای ڕووسەکان ئەگەر وورد بینەوە لەوەی کە لاڤرۆڤ دەڵێت ( پێشتر پلانی بۆ داڕێژراوە ) تێدەگەین لەوەی کە ترسێک لای ڕووسەکانی هەیە بۆیە ناتوانن کاردانەوەی راستەوخۆیان هەبێت .
“سێرگی لاڤرۆڤ” وەزیری دەرەوەی روسیا لە لێدوانێکی تریدا دەڵێت "فرۆکەکەمان (17) چرکە ئاسمانی تورکیا بەزاندووە نەدەبوو بۆ (17) چرکە فرۆکەکەمان بخرێتەخوارەوە ، تورکیا خۆی (1500)جار ئاسمانی ولاتی یونانی بەزاندووە یونانیەکان ئەو حالەتانەیان تۆمارکردووە بەلام هیچ کات هەلوێستێکی وەک ئەمەی تورکیایان نەنواند" ئەمە لێدوانەی لاڤرۆڤ وەک پارانەوە وایە دەڵێت نەدەبوو بۆ (17) چرکە فرۆکەکەمان بخرێتەخوارەوە .
لەم ڕووداوەدا بۆمان دەرکەوت کە ڕووسیا لە حالەتێکی زۆر لاواز دایە وە بەردەوام بەرەوو لاوازی زیاتر دەروات،تا لە کۆتاییدا ڕووسیا بە دەردی یەکێتی سۆڤیەت دەچێت ،ڕووداوەکانی ئەم دوایە هاوشێوەی ڕووداوەکانی نیوەی دووەمی سەدەی رابردووە جێگیرکردنی سیستەمی موشەکی دژە فرۆکە لە سووریا هاوشێوەی جێگیرکردنی مووشەکە ئەتۆمیەکانی سۆڤیەتە لە کوبا هەروەها تەداخولی ڕووسیا هاوشێوەی پەلهاویشتنی سۆڤیەتە بۆ دەست راگەیشتنی بە ئاوە گەرمەکان . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە