سەرۆکى ماوە بەسەرچووى کوردستان ئەم کارەشى کردوە

Sunday, 29/11/2015, 23:19

5968 بینراوە


ماوەی ( ٨) هەشت ساڵە مەسعود بارزانی هاوسەری کابرایەکی خزمی خۆی داگیر کردووە
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەپاڵیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لەسەرووی ئەمانەشەوە سەرۆکی خێڵی بارزان، ماوەی ٨ ( هەشت) ساڵە، کچەکەی خۆی بەناوی ( مونیرە مەسعود مستەفا بارزانی) کە هاوسەری غالب شێخ ڕەبیع شێخ محەمەد خالد کوڕی شێخ ئەحمەد بارزانی ناسراو بە خودان واتا خودای بارزانییان، داگیر کردووە.
سەبارەت بەداگیرکردن و دەستبەسەراگرتنی کچەکەی خۆی، کە هاوسەری غالیب شێخ ڕەبیعە و بن ئامۆزایەتی، لە نەتەوەیەکگرتووەکان و چەندین ناوەندی جیهانیی تر، سکاڵا لەدژی مەسعود بارزانی تۆمار کراوە.
مەسعود بارزانی، وێڕای ئەوەی کە مونیرەی کچی خۆی دەستبەسەر کردووە، ماوەی هەشت ساڵیشە، ڕێگریی لە زاواکەی کردووە کە کوڕەکەی ببینێت.
شایانی باسە، هاوسەرەکەی مەسعود بارزانی پووری غالیب شێخ ڕەبیعە و خوشکی باوکییەتی. و لەگەڵ هاوسەرەکەشیدا ( مونیرە) کە کچی مەسعود بارزانییە، خاڵۆزا و پورزان و بەهۆی کێشەی نێوان خۆی( مەسعود بارزانی) و باوکی زاواکەیەوە( شێخ ڕەبیع) ەوە بەبێ ئەوەی هیچ پەیوەندییەکی بە کچەکەی و زاواکەیەوە بێت، کچەکەی خۆی دەستبەسەر کردووە و یەکتربینینیشی لێ یاساخ کردوون. ئەمە لەکاتێکدایە کە چەندین ڕێکخراوی مەدەنی و حکومیی ژنان و مافی مرۆڤ لەپەرلەمان هەیە و چەندین جاریش مەسعود بارزانی دەمی لە ماف و ئازادییەکانی ژن کوتاوە.
لێرەوە، ، داوا لەسەرجەم ڕێکخراوەکانی بواری ژنان و مافەکانی مرۆڤ و شەقامی کوردی دەکەین، بەدەم هاواری ئەم ژن و منداڵ و پیاوەوە بچن و لەچنگی ئەو دێوزمەیە ڕزگاریان بکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە