سوێندە کەی بەڕێز لەیلا زانا

Sunday, 29/11/2015, 23:51

2638 بینراوە


من وەک تاکێکی کورد قەت خۆم لەقەرەی کەسایەتیکی بەرزی وەک رێزدار لەیلا زانا نادەم. من وئەو قارەمانە جیاوازیەکی زۆرمان هەیە ئەو رێزدارە لە سەرکوردورێبازی کوردایەتی سەربڵێندانە ١٠ ساڵی زیندانی کێشا وبە فاشیستەکان وهاوپەیمانانی فاشیستەکانی گووت/ نا / . لە حاڵیکدا من ١٠ساڵم زیندانی نەدیوە. ئەو خاتوونێکی شۆڕشگێڕە ومن  تاکێکی کورد خۆشەویست، ئەوش مافی منە، وەکی هەر تاکێکی دیکە. لەو رۆژانەدا دووبارە پەیمانی خۆی لە گەڵ خوێنی شەهیدان نوێی کردوە وئەو هەڵوێستەی کە لەسەری ١٠ ساڵی زیندانی بۆکێشابوو قارەمانانە دووپاتی کردوە. بۆیە دەڵێم کەس خۆی فریو نەدا:
٧ی حوزیران و١ی مژداری رابوردوو لە باکوری وڵاتو لە تورکیە دووهەڵبژاردن بەڕێوە چوو.جارێ یەکەم ٨٠ نوێنەر بۆ یەکەمین جارلە مێژووی رزگاریخوازی کورد لە لایان حیزبێکی کوردی خۆی گەیاندە ناوەندی بڕیار دانی وەحشی ترین دووژمنی کورد.ئە ردۆغانی موسڵمان، تای، سیاسی دایگرت وزانی کورد ،کوردی بەرێ نییە وچی بەسەردێنێ. وەکی هەموو خوێن خۆرێکی دیکەی دژبە کورد دەستی کردبە ئاژاوەگیڕی.جاری دووهەم ڕادەی نوێنەرانی کورد بوونە ٥٩ کورد دیسان بەربەستی شکاند.پێڤاژۆی سوێندخواردن دەستی پێکرد.
لە هەموو بەشەکانی کوردستان، بە تێکڕایی، ئەگەر نوێنەرانی کورد، سەرجەم خاکی کوردستان بکەنە پەرداخێک / هەنگوین / ، لە جیاتی ئەو پەرداخە هەنگوینە، دووژمن پەرداخێک / ئاومان / بداتێ، هەر دەڵێن: ئێمە زەرەرم کردوە!! لەیلای ئەوینەوانی خاکی کورد بە ئاڵووگۆڕ کردنی سوێندی یاسایی/ مەغۆلەکانی / سەردەم ئیسپاتی کرد کە وڵاتی کوردی پێ لە هەموو وڵاتێکی دیکە مەزنترە. ئەوە مافی هەر تاکێکە کە لە هەر وڵاتێکدا دەژین. لێرەدایە بە باوەڕی من نابێ بە هیچ شێوەیەک رەخنە لە لە یلای ئاشقی کوردستان بگیرێ کە بۆ چی بەوشێوەیە سوێندت خوارد؟
پەیامی ئەوچەند چرکەیە کە بە پێوە راوەستاو داوای ئاشتیەکی مایەندەی کرد پێم لەتەواوی خەباتوو رێبازی عەشیرەی بارزانی وئەیاخەکانی تاڵەبانی گەورەترە ( جگە لە رێبازی خوێنی شەهیدان). پەیامی دووهەمی ئەو وتە بەنرخانە بۆمن ئەوەمان پێدەڵێ: پلە وپایە ومووچەی مانگانە و زەویوزاروبازەرگانی کردن بە سەروەتووسامانی وڵاتی کورد لەلای لەیلازانای کورد بایەخی نییە.
ئە و رۆژە بەڕێز سەلاحەددین دەمیرتاش لە پارڵمان نەبووە وگرفتی شەخسی رێگای نەدا سوێند بخوا.بەڵام بیستم پاش ئەو کارەی لە بەڕێزلەیلا لێی ویستووە کە دووبارە هەر هەمان سوێند بخواتەوە کە تورکەکان نووسیویانە.! قسە وەک فیشەک وایە کە دەرچوو ناگەڕیتەوە. ئەمنی سیاسەت نەزان باش دەزانم ئەگەر رێزدار لەیلا زانا ئەو کارە بکا، وەکی ئەوە دەچێ کە بەدەستی خۆمان کەسایەتی بەرزی ئەو بلیمەتە بشکێنین.ئەگەر ئەو ئیمکانە بۆمن رەخسابا ورێزدار لەیلازانا لە منی پرسیارکردبا ئایا دووبارە ئەو سوێندی تورکەکان کە دەڵێن،گەلی تورکی مەزن ،دووپات کەمەوە دەڵێم: / نا / . لە جوابدا پێم دەمگووت، قەت ئەو کارە مەکە. ئەو یاسا بنەڕەتیەی کە بۆ داهاتوولە ژێرتەوژمی ئەو سوێندەدا ( سوێندی تورکەکان) بنووسرێتەوە بۆکورد بایی فلسێکە. لە داهاتوودا دەردەکەوێ کە چۆن دەخوازن لەسەر تەڵەی سیاسی وشەرعی کەسایەتی ئەو بلیمەتە دابەزێنن.!
جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە