مەسعود و فۆرمۆلا وەن(1) چى کۆیان ئەکاتەوە؟

Monday, 30/11/2015, 20:36

3349 بینراوە


وڵات وەکو مەنجەڵى بوخار ئەکوڵێت، بەدەیان قەیران و نەهامەتى لەبەردەرگامان وەستاون، لەلایەک داعش رۆژ نى یە هێرش وپەلاماربۆسەر پێشمەرگە نەکات. لەولاترەوە موشکیلەى بەینى حکومەتى هەرێم بەغا ،تا بێت بەرەو خراپتر ئەچێت لەولاترەوە.حاڵ و گوەزرانى خەڵکى رۆژ بەرۆژ بەقوڕا ئەچێت، بەدەست نەبوونى معاش و کەمى خزمەتگوزارییەوە واوەیلایانە. لەسەرێکى ترەوە ناکۆکى ناخۆ و  شەڕە دەنووکى بەینى حزبەکان، هەروابێتەوە بێ  رێزکردنى پەرلەمان و حکومەت و ، ئێکسپایەر بوونى بەناو سەرۆک، گرفتێکى دیکەمانە، سەبارى ئەوانەش تێکچونى بەینى تورکیا و روسیا و تەئسیرى لەسەر موستەقبەل جیهان بەگشتى و  کوردستان  بەتایەبتى  ترس و دڵەراوکێکانى بۆخۆى خەمێکى کەیە بۆئێمە، لەوانەش زیاتر نائارامى ناوخۆى تورکیا و  شەڕو کوشتارەکانى شارە کوردییەکان، بەموباشیر و غەیر موباشیر تەئسیر ئەکاتە سەر هەرێم و پریشکى ئەو ئاگرەش بەرئێمە ئەکەوێت، ماعەدا ئەوانەش شەڕى سوریا و  مەترسى و هەڕەشەکانى شۆڤێنیەکان لەسەر کورد و ئەزمونەکەى، لەهەمویان قەباعەت تر ملەفوتێ و سەرە ڕۆییەکانى حەشدى شەعبى. زائیدەن هەڕەشەکانى  دائیمى ئێران و تورکیا و چاو سورکردنەوەیان ، ئەمانە و دەیان و سەدان قەیران و کێشەو گرفت، بوونەتە دیارى و بەشى ئەم هەرێمە، لەناو بازاڕ،لەپاێا، لەقوتابخانەیا، لەچایخانە، لەکۆڵان، لەناو دوکان، لە هەموو شوێنێک ،خەڵکى بەعام لە سیاسى و نەخوێنەوار و رۆشنبیر و ژن  ومناڵ، ئەم کێشە و نەهامەتیانە بوونەتە  وێردى سەرزمانیان، هەمووان خەم و خەفەت و مەراقى پێدەخۆین، ئیلا بەناو سەرۆکەکەى هەرێم نەبێت کە مێش میوانى نى یە . لەم دەریا پڕ لەکێشەو گرفتەدا  ئەچێت وڵات بەجێدێڵت. ئەرێ بەراست  ئەوە کڵاو سوورچووە بۆ کوێ؟
+ ئەڵێن تەشریفى بردووە بۆ دوبەى
- بۆچى؟ ناشێ کۆنگرەى نەتەوەیى یان  پرسى بەدەوڵەت بوون لەوێ ساز کرابێت و ئێمە بێ خەبەربین؟َ
+ نا نا ..خاتر جەم بە، ئەو لەو مەسەلانە دوورە ،بەشتى واوە خۆى سەرقاڵ ناکات
- دەکەواتە چووە تازەترین خەریتە و دیزاین و پرۆژەى میعمارى تازەمان بۆبهێنێتەوە، تا شەنگال و شوێنەکانى پێ  ئاوەدان بکاتەوە
+ نەبەسەرى تۆ وانى یە  غەڵەت بۆى چوویت. چوە بۆ هین
- بۆچى؟!  دەتو سەرى ئەو باوکەت ئەگەر پێم نەڵێیت؟
+ پێت ئەڵێم بەس توخوا پێمەکەنە
- قبووڵمە  فەرموو
+ چووە بو بینیى نمایشى (فۆرمولا وەن) 
- هههە جاباشە ئەو و ریازە کوجا مەرحەبا!!ا
+ نا نا وانى یە ئەوەش سڕڕێکى تیایە تۆ نایزانیت
  - سڕرى چى ِ. نازانم تەقەى سەرم دێت!!!
+ ئەمە قسەى من نى یە مەیکە بەماڵ بەسەرمەوە، بەس  منیش لەخەڵکم بیستوە ئەڵێن...
- ئەڵێن چى؟!
+ ئەڵێن بۆ ئەوەیە کە جەنابى فێرى سیباق و سورعەت بێت و بتوانێت پلەى یەکەم وەربکرێت
-پلەى یەکەم لەچیا؟
+ لەراکردنا، ئەها جارى پێشوو بینیتان لەشنگال، چۆن سیرە مامزى(2) برازاى پلەى یەکەمى هێنا و بۆڕى هەموویانى یایەوە.
-وەلڵا ئافەرین فیکرەیەکى مەعقولە.

1+فۆمولا وەن= پێشبڕکى یەکى ئوتومبیلى جیهانى یە
2 سیرە مامز= سیروان بارزانى برازاى مەسعود، بارزانى،لەکاتى داگیرکردنى شەنگالدا بەسورعەتى بەرق تێقوچان وەک مامز.ئەمەش بۆى بوو بەنازناو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە