لە خستنە خوارەوەی فڕۆکە ڕوسیەکەدا، کێ کەپووی دەشکێ؟

Tuesday, 01/12/2015, 3:08

3522 بینراوە


لە دوای ٢٥ / ١١ / ٢٠١٥ کە تورکیا فڕۆکە جەنگییەکەی ڕوسی خستەخوارەوە، سەدان بۆچوون و لێکدانەوە کراوە. سەرجەمی لێدوانەکان ئەوە دەگەیەنێت کە تورکیا درۆ دەکات، بۆنموونە کاتێک دەڵێت لە ١٠خولەکدا ١٧ جار ئاگادریمان داوەتە فڕۆکە ڕوسیەکە، ئاگادارکردنەوەی ١٧ جار لە یەک خولەکدا ئەوەندە کورتە، کە فریای وەرگرتن و وەڵامدانەوە ناکەوێت.لەوە دەچێت تورکەکان لە ماتماتیکدا زەینیان کوێر بێت، ئەوەتا ئەحمەد داود ئۆغلۆ کە کاتێک لێی دەپرسن پەیوەندیی ئێوە بە داعشەوە ، راستە؟ لە وەلامدا دەڵێت ئێمە نەک ١٨٠ دەرەجە، بەڵکو ٣٦٠ دەرەجە لە داعشەوە دوورین؟ لە ماتماتیکدا بازنەی نێوان خاڵی سفر و ٣٦٠ تێیدا یەک دەگرنەوە.
هەروەها تورکیا ئەڵێ ئێمە نەمان زانیەوە کە فڕۆکەکە کوێندەرییە! باشە ئەگەر نەتانزانیوە کوێندەرییە ئەی ئیتر قسەتان لەگەڵ کێ کردووە؟ ئەو فڕۆکەیەیەی کە خرایە خوارەوە لە وجۆرە فرٶکەنایە کە دەبێت پارێزەری حیمایە هەبێت و بە بێ پارێزەر خۆی ناتوانێت پارێزگاری لە خۆی بکات، پۆتین بەفەرمی جۆری فڕۆکەکەی بۆ ناتۆ ئاشکرا کردووە، کە لەپێش لێدانی لەلایەن تورکیاوە، ئەمەیان بۆنی ئەوەی لێدێت، کە خستنە خوارەوەکە پیلان بووە، بۆیە زیاتر توڕەبوونی پۆتین لێرەدایە.
لەم سات و کاتە چارەنووسە ترسناکەدا، زۆرینەمان چاومان لە شاشەی تێڤیەکانە بۆ دیتنی نوێترین هەواڵ، لەوە ئاگادارین کە هەر لەیەکەم لێدوانی ڕوسەکاندا، فلادیمیر پۆتین ووتی: شەڕ لەگەڵ تورکیا ناکەین، چونکە لە دەسەڵاتدارانی تورکیا ئاگادارن کە پیلانێک لە ئادارادیە، دژ بە ڕوسیا، بۆیە ڕوسیا بەخواستی ئەوان ناکات.هەروەها لە تۆڵە سەندنەوەش دەست هەڵناگرێت و پۆتین بە فەرمی گووتویەتی ئەگەر بزانین کە تەواویی مرۆڤایەتی بەهۆی خستنە خوارەوەی فڕۆکەکەمانەوە، لەناو دەچیت، ئەوا پاشگەز نابێتەوە و لە دەستدرێژی تورکیا خۆش نابین، بەڵام کار دەکەین بۆ تۆڵە سەندنەوە، بەو شێوەیە خۆمان پلانی بۆ دادەڕێژین و بەگونجاوی دەزانین.یەکشەمە، سەرلەشکری تورکیا بەفەرمی دژی ئەوردۆغان وەستایەوە و ووتی: ئێمە دەزانین، کە چ جۆرە فڕۆکەیەک لە دەوروبەرمان دەفڕێت، واتا ئەدرۆغان درۆی فەرموو و ڕاست ناکات کە ووتی ئێمە نەمانزانی ئەو فڕۆکەیە ڕوسیە، ئەگینا بە پێچەوانەوە هەڵسوکەوتمان دەکرد، لە ساتە وەختی خستنە خوارەوەی فڕۆکە ڕوسیەکەشەوە، بە گووتەی خودی ئەردۆغان پێنج جار ئەردۆغان هەوڵیداوە بە تەلەفۆن پەیوەندی بە پۆتینی سەرۆکی ڕوسیاوە بگرێت، بەڵام پۆتین وەڵامی ناداتەوە.
 لێدوانی جەنەڕاڵەکانی تورکیا، دوو ئەگەر دەردەخەن، یا ئەوەتا کە بەڕاستی جەنەڕاڵەکان توڕەن لە ئەردۆغان بە هۆکاری پشێوییەکانی نێوانیان، یان ئەوەتا پیلانێکی هاوبەشی جەنەڕاڵەکان و خودی ئەردۆغانە، بۆ ڕێگە خۆشکردن بۆ کودەتای سەربازیی، کە ئەردۆغان یەک دوو ساڵێک بخەنە زیندانەوە، کۆتایی بەکێشەکە بهێنن و بە سەلامەتی و سەربەرزانە لێی دەربچن، نەک بە سەر شۆڕیی.چونکە یەکێک لە جەنەڕاڵەکان ئەڵێ ئەگەر سیاسییەکان دەمی خۆیان دابخستایە، ئەوا کێشەکەمان بە سانایی چارەسەر دەکرد، واتا کێشکە چ جای ئەوەی سانایە، گەورەش کراوە لە نەزانینەوە ئەردۆغان ترساناکتر کراوە.لە هەموو بوارەکاندا، ئێستا بۆ تورکیا و هەموو جیهان ڕوون بویەوە، کەڕوسیا لە خوێنی لاوەکانی نابورێت، لە کاتێکیشدا، کە ڕوسیا دڵنیابێت مافی خواروە و دەستدرێژی کراوەتە سەری.ئێمە دیتمان کە ئۆکرانیا ئەندامی ناتۆ بوو، ڕوسیا بە کەڵەگایی سێیەکی خاکیی ئۆکرانیای داگیر کردوە و بەبەرچاوی ناتۆ و جیهانیشەوە.هەروەها کاتێک جۆرجیاش ویستی پارچە زەویەک لە ڕوسیا بستێنێتەوە، بە پاڵپشتی ناتۆ و ئەوروپا، ڕوسیا دوو هێندەی دیکەی زەوی لە جۆرجیەکان ستاند، بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە حەوت هاوڵاتی جۆرجیای لەبەردەم پارلەمانی جۆرجیا لەمەیدانی "ڕستاڤیلی"دا کوشت و نە فەڕەنسا و نەناتۆش چرکەیان لێوە نەهات.بۆیە ئەگەر تورکیا داوای لێبوردن نەکات و سەری شۆڕ نەکات، ئەوا زیاتر سەری پێشۆڕدەکەن، ئەوەش بە سانایی دیارە، ناتۆ خۆی تێنەگەیاند لە ئۆکرانیاو داگیرکردنی یەک لە سەر سێی خاکەکەی، ئیتر دڵنییان کە خۆی لەتورکیاش تێناگەیەنێت، لەکاتیكداسەرجەم ئەندامانی وڵاتانی ناتۆ دەزانن کە تورکیا وەک سەگی بەرەڵا، پەلاماری هەموو لایەک دەدات.
هەروەها لە بیرمان نەچیت چینیش ووڵاتێکی کۆمۆنیست و سەر بە بلۆکی روسیایە، خاوەن چەک و جبەخانەیەکی مەزنە و ئەویش هەرگیز لە مافەکانی خۆی خۆش نابێت، کۆرییا باکوریشمان بیرنەچێت، کە سەرۆکەکەیان شێتە و ئەو کاتێک خاڵۆی خۆی بە ئارپیجی بکوژێت، ئیتر بەڵگەیە کە بەهای بۆهیچ شتێک نییە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە