تورکیا و پارتیی، چەکدارەکانی یەکێتیی لە چیای باشیک دوور دەخەنەوە

Sunday, 03/01/2016, 22:05

4661 بینراوە


سەرچاوەیەک لە نێو هێزەکانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، کە ئیستا  له‌ چیایی باشیك بوونیان هەیە، بە کوردستانپۆستی راگەیاندن، کە  تورکیا و داعش و پارتیی، هەر سێ لایان هاریکاری یەکتر دەکەن ئەم هاریکارییەش لەوە چۆتە دەرێ کە ساراوە بێت، بۆ نمونە لە رۆژی ٢٩ – ١٢ – ٢٠١٥ ئەفسەرێکی گەورەی تورک لەگەڵ کۆمەڵیک سەرباز و چەکداری پارتیی هاتن، پێیان راگەیاندین کە دەبێت هەر ئیستا لە سەنگەرەکانمان دوور بکەوێنەوە و نابێت لیرە بمێنین، تەنیا پێشمەرگەی پارتیی بۆی هەیە لێرە بمێنێت، ئێمەش نەماتوانی سەرپێچی بکەین، بەناچاری ئەو ناوچەیەیان پێ چۆڵ کردین، دوایی به‌ ڕاوێژی هه‌ردوولا  بۆ بەیانییەکەی رێگایان دا  پێشمه‌رگه‌کانی یەکیتی بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، 
هەر ئەو سەرجاوەیە وتی: بەڵام دوایی پێشمەرگەیەکی ناو پارتیی کە دۆستی خۆمانە و لە هاتنی تورکەکان ناڕازییە، پێی راگەیاندین، کە پارتیی و  هێزە تورکەکە، چەکێکی زۆریان ئاودیوی ناو چەکدارەکانی داعش کرد و هەروەها دەیان چەکداری داعشیش بە چیایاندا هێنا، کە نەزانرا مەبەستیان لەم کارە چیی بوو!؟
شایانی باسە تا ئیستا راگەیاندنەکانی یەکێتیی و هیچ لایەنێکی دیکەش لە گێڕانەوەی ئەم رووداوە خۆیان بێدەنگ کردووە و بەرپرسەکانی یەکێتیش هیچ لێدوان و قسەیەکیان لەم بارەیەوە نەکردووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە