کوردستانپۆست زانیاریی لەسەر هۆکاری کوشتنی(ناز یەعقوبی) بڵاودەکاتەوە

Tuesday, 12/01/2016, 23:28

44658 بینراوە


ئەم زانیارییانەی کە لەم راپۆرتە هەواڵەدا دەیخوێنیتەوە کۆکراوەی هەوڵ و کۆشش و بەدواداچوونی چەند رۆژێکە کە پەیامنێر و هاریکارەکانمان لەناو دەزگاکانی پارتیی و پاراستن بۆیان کۆکردوینەتەوە، هەروەها لەلایەن دۆست و چەند خوێنەرێکیشەوە بەدواداچوونی بۆ کراوە و رای خۆیان لەسەر نهێنیی و هۆکاری کوشتنی پاریزەر (ناز یەعقوبی) داوە.
یەکێک لەو سەرچاوانە بەڕێزێکە لە ئیتالیا، ئەوەی بەبیر هێناینەوە کە ساڵی ٢٠١٢ بۆ خۆی هەواڵێکی بۆ ناردبووین کە مەنسور بارزانی لە ئیتالیا کچێکی لوبنانی دەکوژێت، چونکە داوای لێکردبوو مێردی پێبکات، بەڵام کەسوکارەکەی رازیی نەبوون، مەنسور کچەکە دەکوژێت، دوایی مەسعود بارزانی دەچێتە ئیتاڵیا، بەهۆی ئەو پەیوەندییەی کە بنەماڵەی بارزانی لەگەڵ مافیاکانی ئیتاڵیادا هەیەتی، توانی مەنسوری کوڕی قوتار بکات. ئەم هەواڵە لە زۆربەی راگەیاندنە عەرەبییەکاندا بڵاو کرایەوە و کوردستانپۆستیش بەشێکی بۆ کوردی وەرگێڕا. کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:
هەرچەندە هەواڵەکە پێنج- شەش ساڵێکی بەسەردا تێپەڕیوە، ئایا ئەو هەواڵە چ پەیوەندییەکی بە کوشتی ناز یەعقوبییەوە هەیە؟ وەک سەرچاوەکە دەڵێت لێکچوونێک لە نیوان جۆری کوشتنی کچە لوبنانی و ئەم کچە پارێزەرە هەولێرییەدا هەیە، بەتایبەتی ئەم کچە لە قونسوڵخانەی ئیتاڵیا کاری کردووە و سەرەداوێک بەیەکیانەوە گرێ دەدات، کە لە کۆتایی ئەم راپۆرتە هەواڵەدا، بۆتانی دەنووسینەوە، ئەگەر گومانێک، یان نزیکییەک لە نێوان هەردوو رووداوەکەدا پێکیان ببەستێتەوە،  ئێمە بێ بەڵگە ناتوانین قسە لەسەر ئەم خاڵەیان بکەین، بۆیە لێدەگەڕێین خوێنەر خۆی بڕیاری لەسەر بدات. ئێمە لە نێوەندی زانیارییەکانیشدا هەوڵ دەدەین سەرە داوەکان پێکەوە گرێ بدەین.
• خاڵێکی دیکە کە زۆربەی ستافی کوردستانپۆست لەسەری کۆکبوون، ئەویش ئەوەیە، کە پارتیی بە مەبەست رووداوێک دروست دەکات، تا مەسەلە گەورە و گرنگەکان لە بیر خەڵکی بباتەوە و سەرنجی راگەیاندنەکان و خەڵکی بۆ لای رابکێشێت و سەرقاڵیان بکەن ئەم جۆرە هەواڵە لاوەکیانەوە. کوشتنی ئەو کچە لە چاو تیرۆرکردن و ژینۆساید و کوشتنی سەدان کوردی باکور بە دەستی هاوپەیمانەکانی کاکە مەسعود لە تورکیا، هەروەها سەرکەوتن و رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان، ئەو بار و دۆخەی ئیستاش بەسەر ناوچەکەدا گوزەر دەکات و رۆڵی خیانەتکارانەی بنەماڵەی بارزانی بەرامبەر بە گەلی کورد تا بێت روونتر و ئاشکراتر دەبێت، کە رۆژ بەرٶژ تاوانی گەورەتریان لێدەچۆڕێت و خەڵکی کوردستان رقیان بەرامبەر بەم بنەماڵەیە، ئەستورتر دەبێت کەچی بە مەبەست لەم رووداوە لاوەکیانە دەخوڵقوینن و خەڵکی پێ سەرقاڵ دەکەن.
--------------------------------------------
زانیاریی لەسەر کوشتنی (ناز یەعقوبی)ی پارێزەر

سەرچاوەکان زۆرن، ئیمە بەم شێوەیەی خوارەوە راپۆرتەکەمان پێڕازاندۆتەوە:
یەکێک لە سەرچاوەکان لە هەولێرەوە بۆی نووسیوین و بەمە دەست پێدەکات، دەڵێت: هەموو شتێک دەسەڵات و حیزب نییە! نابێت ئێمە تەنیا ئەوانە تاوانبار بکەین، بەڵکو ئێمەش خۆمان بووینەتە ستەمکار و کۆیلە و دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری وەک بنەمالەی بارزانی دروست دەکەین.
ئەو سەرچاوەیە باس لە چۆنێتی وەرگرتن و بەکارهێنانی ئەو کەسانە دەکات، کە دەبنە پاراستن و ئاسایش، خاڵی لاوازلە بنەماڵەکانیاندا دەدۆزنەوە، تەنانەت جۆری هەڵسوکەوت و نووستن و هەڵسان و دانیشتن و جۆری خواردن و پەیوەندییان لەگەڵ خزم و کەسوکاریشیان کۆ دەکەنەوە،  ئەمە دەبێتە بەشێک لە سیڤی و مەلەفی ئەو کەسانە، یەکێک لەوانە بنەماڵەی پارێزەر ناز یەعقوبییە، وەکو سەرچاوەکە دەڵێت، ئەم بنەماڵەیە بە شێوەیەک خۆیان تەسلیمی پارتیی و پاراستن کردووە، ئەگەر چۆلەکە بەسەربانی ماڵەکەیاندا بفڕێت، یان خەبەری لیدەدەن، یان وەکو خۆیان دەبێت بیکەن بە پاراستن، ئەو زانیارییانەی لەسەر ئەم بنەماڵەیە کۆبۆتەوە، وەک یەکێک لە سەرچاوەکان دەڵێت هەمووی لە مەلەفەکەیاندا هەیە، کوردستانپۆست زۆربەی سانسۆر کردووە کە ئەم بەشەی خوارەوەی بڵاودەکەینەوە :
ناز یەعقوبی دایکی کەرکوکییە باوکی بەناو یەعقوبی هەولێرییە. بنەماڵەی ئەم پاریزەرە قسەیان لەگەل زۆربەی خزمان و درواسێی نزیکەکانیاندا نییە، لەبەر هۆی ستەم کردنێکی زۆری  کوڕەکان بەناوی پارتییەوە، نموونە رەئیس مەحکەمەی کۆنی هەولێر ناسراو بە حاکم سلاح تا بەم دوایانە خانەنیش کرا، ئەوە مامی ئەو کچە پاریزرەیە. ئەندام پەرلەمانی کۆچکردووی کۆن سەعید یەقوبی ئەوەیش مامی کچە پاریزەرە هاورێی دیرینی کۆنی فرانسۆ هەریری ئەوانیش قسەیان لەگەڵیاندا نییە.
باوکی ناز (سلێمان یەعقوبی) لەگەڵ کاروان و کامەرانی برایدا
• ئەم بنەماڵەیە پێکهاتووە لە چوار برا و سێ خوشک و دایك و باوکێک، وەک سەرچاوەیەکیان دەڵێت، کە کور و کچەکان هەموویان مووچەخۆرن، کاری سیخوڕیی دەکەن، سەر بە دەزگا بەدناوەکەی پاراستن و ئاسایشن، هەر یەکەیان لە بری مووچەیەک چەندین مووچەیان هەیە. ئەم بنەماڵەیە پێشتر بەر لەوەی ببن بە پارتیی و پاراستن دەرامەتیان باش نەبوو، بەڵام ئیستا هەموویان دەوڵەمەند و خاوەن موڵک و پارەیەکی زۆرن.
• باوکی ناز، ناوی (سلێمان ئەحمەد ئەلیەعقوبی) و عمید بووە، ئێستا خانە نشین کراوە. کاتێک مقەدەمی پۆلیس بوو، ستەمێکی زۆری لە خەڵکی شاری هەولێر کردووە، هەولێرییەکان باشی دەناسن، رەشوەیەکی یەکجار زۆری وەرگرتووە، فەرمانی کوشتن و فەسل کردنی حیزبی بەرامبەر بە ژمارەیەک لە گەنجانی هەولێر دەرکردووە، بەبێ تاوان زۆر کەسی هەولێری ئازار داوە.
کاوەی برای ناز یەعقوبیی
• برا گەورەکەیان بە ناوی کاوە دانیشتوی خوارووی ئەڵمانیایە، لە پەیوەندییەکانی دەزگای پاراستن کار دەکات لە ئێستادا بۆ پرسەی ناز گەراوەتەوە، دوو موچەی هەیە موچەی حکومی و موچەی تایبەت بە دەزگای پاراستن.لینکی لای خوارەوە تایبەتە بە ئاکاوەتنی فەیسبوکی کاوە:

کاروان یاقوبی
کاروانی برای ناز یەعقوبیی
• برای دوەمیان ناوی کاروانە لە مخابەرەی بێتەلی جیهاز کار دەکات ئەویش ستەمێکی زۆری لە خەڵکی هەولێر کردووە بەپێی زانیاریەکان هەر ڕووداوێك لە هەولێر ڕووبدات ئەم بە ئاگایە، زوو پەیوەندی بە سەروی خۆیەوە دەکات و بەشێکی دیکەی ئەرکی ئەم کاروانە ئەوەیە کە بە هۆی پەیوەندیی و پرۆپاگەندەکردنەوە لە هەوڵی پوچەڵکردن و هەر پلانێکدایە، کە ئەگەریی مەترسی تێدا بێت بۆ پارتی وەک کۆبوونەوە و گردبوونەوە لە هەرشوێنێک ئەم زوو ئاگاداریان دەکاتەوە، هەروەها کاروان لە زانکۆی فەرەنس دەوام دەکات بەهۆی دۆستایەتی لەگەڵ کەسێکی نزیك لە کۆسرەت رەسوڵ چۆتە ئەو شوێنەوە و بەردەوام لەگەڵ چەند کەسێکدا نهێنیەکانی ناو یەکێتی دەگوازێتەوە. لینکی لای خوارەوە تایبەتە بە ئاکاوەتنی فەیسبوكی کاروان

کامەران لەگەڵ ئەکتەری میسری عادل ئیمام
کامەرانی برای ناز یەعقوبیی
• برای سێیەم ناوی کامەرانە ئەوەی لێدوان و قسەکانی کرد بۆ رووداو، ئەویش ستەمکارێکی ئاسایشی هەولێرە، بەناوی ئاسایش دەستدرێژی ناموسی کردە ماڵە دکتۆریکی میسری دراوسێی خۆیان و بەتەلاقدانی دا، هەروەها دەستدرێژی دیکەی کردۆتە سەر چەند خێزانێک کە کچی جوانیان هەبووە بەهۆی هەڕەشە و واستەکردن و کۆمەڵێک کاری ناشرینی دیکەوە، بە پارەی هەژاران چوار- پێنج خانو و دوکانی هەیە داوێتی بە کرێ، بێجگە لە مولک و بینا و بازرگانی، هەروەها سەرپەرشتیاری دووکۆمپانیای پارتیی دەکات، هی نێچیرەڤان بارزانییە و دراوە بە بارزان قەساب و هێرشە رەش. هێرشە رەشی ئاسایش جێگریی دژە تیرۆر ئەویش کامەرانی وەک بەرێوەبەر داناوە. ئەم کۆمپانیایە هی کابرایەکی ملیۆنێری میسری بوو دراوسێی خوشکێکی دیکەی کامەران بوو، دراوسێکەیان کچێکی دکتۆر بوو حەزی لەم میسریە ساحیب کۆمپانیایە کرد، کە لەوێش کاری دەکرد دوایی میردی پێکرد، کامەرانی برای ناز، بە هۆی پەیوەندی هێرشە رەشی ئاسایشەوە پێکەوە ستەمیان لەو ژنە دکتۆرە کرد و دوایی هەرەشەی تیرۆرکردنیان لە مێردەکەی کرد، ئەویش لە ناچارییدا ژنەکەی تەلاق داو رایکرد، بەوە نەوەستان فەرمانی گرتنیشیان بۆ خاوەنی کۆمپانییەکا دەرکرد، تا دەست بەسەر کۆمپانیاکەیدا بگرن و ماڵ و حاڵی هەرچی هەبوو ئەم دوانە دەستیان بەسەردا گرت، تەنانەت سەیارەکەی لە لای کامەران بوو بای ١٣ دەفتەر بردیان، چەند ملیۆنێک دۆلار و کالای گران بەهایان داگیر کرد، ژنە دکتۆرەکە کە لەکۆمپانیاکە بوو داوای یاسایی تۆمار کرد، داواکەی فەرامۆش کرا و دووبارە بە هۆی هەرەشەکردن لێی بێ دەنگیان کرد، ووتیان تۆش بۆخۆت بۆ میسر رابکە، بەلام ئاسایش وەکو سیناریۆیەک دوو ئەمینی ئاسایشان گرت، دەبوایە کامەرانیش بگیرایە، بەڵام بە پشتی پارتی و ئاسایش نەگیرا کامەران و کاروان برای، دەستیان لە تۆمەتی چەندین تەعەدا و داوێنپیسی و ستەم و داگیر کردنی سەروەت و سامانی دراوسێ و خەڵکی هەولێردا هەیە، لە بنکەکانی پۆلیسی نزیک و خۆیان زۆر شوێنی تر دەستیان دەڕوات رەشوە دەدەن و دەیان ناسن، بە واستەی پارتی و ئاسایش تا ئیستا هیچیان بەرامبەر نەکراوە.
کارزانی برای ناز یەعقوبیی
• چوارەم برا بە ناوی کارزان لە گەڵ منداڵی چەند بنەماڵەیەکی تردا لە کۆمپانیا و لە هێزەکانی ناوخۆ ناونووس کراون، مووچە وەردەگرن، لە هەموو بۆنەکاندا وەک چاودێری حیزبی ئامادە دەبێت و سیخوڕی بەسەر خەڵکەوە دەکات. کارزان چەندین مووچە لە چەندین شوێن و کۆمپانیا وەردەگرێت بە واستەی کامەرانی برایەوە هەر کۆمپانیا و فەرمانگەیەکیان بوێت بەواستەی بارزان و هێرشە رەش دایان دەمەزرێننن. ئەوەش ئەکاوەنتی کارزان:
ساهیرە  خوشکی ناز یەعقوبیی
• خوشکە گەورەکەیان ناوی ساهیرەیە و مامۆستایە و دەستی زۆر دەڕوات.
سۆزان خوشکی  ناز یەعقوبیی
• خوشکی ناوەندیان ناوی سۆزانە، کە دەڵێت من خوشکی گەورەم  وخۆم  نازم بەخێوم کردووە، راست ناکات. خوشکی ناوەندە، ئەمیش مامۆستایە.ئەکاونتەکەی لە فەیس بووک ئەمەی خوارەوەیە:

پارێزەرە کوژراوەکە (ناز یەعقوبی)
ئەو کاتەی ناز یەعقوبی کرا بە پاریزەر، هێشتا خولی کۆتایی پارێزەرێتییەکەی تەواو نەکردبوو، بەڵام لە ڕێگەی کەسێکی نزیك لە بنەماڵە و کامەرانی برای واستەی بۆ کرا و سەرکەوتویان کرد و دەریانچواند. دوای ئەمە هەر لە رێی کامەرانی برای لەسەر تەزکیەی حیزبی و فەرمانی هێرشە رەش و بارزان قەساب واستەیان بۆ کرد، کە لە بەشی ڤیزەی ئیتالی دەوام بکات، ئەویش لەبەر بوونی هەموو کەسوکارەکەی بە پارتیی و پاراستن و ئاسایش، رازی بوون، بەو مەرجەی (ناز) هەوڵ بدات پەیوەندیی و زانیاریی بۆ پارتی پەیدا بکات! ئەویش رازی بوو.
دوای ئەمە ئیتر دەوامکردنی ناز دەست پی دەکات لە بەشی ڤیزەی ئیتالی تەعین دەبێ، هەروەها وەک وتمان تەواو کردن و خویندنی پارێزەریش بە واستەی پارتییەوە تەواوی کردووە، هەرچەندە تەعین بوونەکەی ناگاتە سالێک، رۆژانە پەیوەندی بە کامەرانی برایەوە دەبێت وەکو چالاکی بۆ پاراستن و ئاسایش، هەر هەواڵێکی نەخوازراو هەبێت ناز بۆ کامەرانی برای دەنێرێت.
کامەرانی برای چەند کەسی سەر بە پارتی و پاراستن و ئاسایشی دیکەی پێدەناسێنێت بۆ کار و راوێژ و راپۆرت پێدان بەوان، بەم دوایانە پاراستنی پارتی فشار دەخاتە سەر(ناز) بۆ کار و چالاکی گەورەتر وەک و جاسوسی بەسەر بەرێوەبەری قونسوڵی ئیتالیا و کاری تەزویر لە رێی فیزای ئیتالی بۆ ئەندامانی پارتی و رۆژانە دزینی ئەوراقە گرنگەکانی فەرمانەگەی ئیتالی بۆ پاراستنی پارتی.
ناز دوو هاوڕێی کچیشی دەبێ لە فەرمانگەی فیزا، بەڵام ئەوان پیش (ناز) کاریان کردووە، واتا هەر سێ کچ پێکەوە سەر بە پاراستنی پارتی بوون، بەڵام ئەو دوانە لە سەرەتاوە هەستیان بەخۆیان نەکردووە! کە وەک جاسوس یان وەک دەزگای پاراستن بەکاریان دەهێنن، بە ووتەی خۆیان تەنیا وەک فەرمانبەر کاریان کردووە. ئەوان رازی ببوون بە هەموو شتێک، بەڵام ناز بەم دوایانە فشاری دەخرێتە سەر، تا کاری لەوە گرینگتر و گەورەتر و باشتر بۆ پاراستن بکات، سەرچاوەکە دەڵێت داوای ئەوەشی لێکراوە کە لە قونسوڵی ئیتاڵی نزیک بێتەوە (چەند دێڕی دوای ئەمە سانسۆر کراوە)، بەڵام (ناز) ئەمە قبوڵ ناکات، بۆیە کامەرانی براای ئاگادار دەکاتەوە، چەندین جارهەوڵ دەدات تا وازی لێبهێنن، هەر دادی نابێت تا کار دەکەوێتە ئەوەی هێرشە رەش بەم هەرایە دەزانێت و پشتگیریی لێدەکات، بەڵام بە فەرمانی پاراستن بە کتابیکی نهێنی هێرشە رەش و چوار دەوری بێدەنگ دەکەن، لەم لاشەوە ناز دەکەوێتە چاڵێکی ترس و گوماناوییەوە، هەرەشەی لێدەکرێت پێی دەڵێن: تۆ چۆن و بۆچی چویت لای ئاسایش و کەسوکار و براکانت کاری حیزبیت درکاندووە، ئیتر ناز بەمە زۆر شپرزە دەبێت. رۆژێک پێش کوشتنەکەی (محمد سلیم مزوری) و (زوهێب مەحی دۆلەمەری) دەچنە كۆنسولخانەی ئیتالیا و دوا هەرەشە و وشیاری پێڕادەگەیەنن، کە دەبیت خۆی ساغ بکاتەوە، رازی بێت و زانیارییان بۆ وەربگرێت. ناز ئیواران لە كۆلێژی كامبرێچی بەریتانی زمانی ئینگلیزی دەخوێنێت، چوونی ئەم دوو بەرپرسە بۆ چەند کەسێکی نزیک لە خۆی دەگێڕێتەوە، تەنانەت دەڵێت کەوا بە کامیرای قونسوڵخانەکەش وێنەی (محمد سلیم مزوری) و (زوهێب مەحی دۆلەمەری) گیراوە.
کامەران و براکانی لە سەرەتادا کە خوشکەکەیان دیار نامێنێت بە ئاسایی وەریدەگرن و چەند رۆژێکی پێدەچێت ئینجا کردیان بە شکات، چونکە ئەم رووداوە ماوەیەک رووی دابوو، پێشتریش چەند جارێکی دیکە ناز دیار نەدەما، وایان دەزانی خوشکەکەیان دووبارە دەگەرێتەوە و ناکوژرێت، خۆیان کڕکردبوو، دوایی ئەمجارەیان ئیتر بە تەواوەتی قەوما، ئینجا کەمیک بۆڵە بۆڵیان کرد. بەڵێ هۆکاری کوشتنی ناز پەیوەندی بە پاراستنی پارتییەوە هەیە و ئەوان لە ناویان بردوە، یەکێک لە هۆکاری کوشتنەکەی بەهۆی ئەوەی لە ڕێگەی (ناز)ەوە ڤیزە دروست کراوە و مۆری دزراوی قونسوڵخانەی ئیتاڵی لێدراوە. ناز لە ناو سەیارەکەیدا ئاگری تێبەرنەدراوە، بە کوژراوی براوەتە ئەوێ، جەستەى شێوێندراوە ئيسقانەكانى رانى شكاون، ئاسەوارى ليدان به جەستەیەوە دياره، كه شين مۆر بوونەتەوە، لە هەمووی سەرنجڕاکێشتر بە (درێل) و بە زیندوویەتی چاويان كون كردووه، دوای کوشتنی، کچێکی دیکە سەیارەکەی واژوو کردووە و بردوویانەتە ئەو شوێنە، گومان دەکرێت ئەو سەیارە سپییەی کە چەند جارێک بەویدا تێپەڕیوە، هەر ئەوان بکوژەکە بن و لاشەی ناز لەوێدا بووبیت، دوایی دایانگرتبێت و خستبێتانە شوێنی دانیشتنەکە و تێزابیان بەسەردا کردووە، تیزاب بە خۆی و (کوشن)ی سەیارەکەیدا کراوە، ئەو دوکەڵەی لە سەیارەکە هەڵدەستێت هی سوتانی کوشنی سەیارەکەیە بە بێ کەوتنەوەی ئاگر.
ئەکاونتەکەی ناز یەعقوبی لە فەیس بوک:
 لێرەدا جارێکی دیکە دەگەڕێینەوە بۆ سەرچاوە ئیتالییەکە کە دەڵێت بەم دواییەدا وا دەردەکەوێت کە ئیتالیا کەیسی کوشتنی کچە لوبنانییەکەی زیندو کردبێتەوە، چونکە حکومەتی پێشووتر و دامودەزگاکانی ئیتاڵی لە دوای ساڵی (2012)ەوە گۆڕانکاریی سیاسیی و ئیداری بەسەردا هاتووە، پاراستن و پارتیی گومانیان لەوە هەبووە، کە ئەو کەیسە و مەلەفەکان لە قونسوڵخانەی ئیتالیا لە هەولێر هەیە، بۆیە داوایان لە ناز یەعقوبی کردووە بە هەر نرخێک بێت خۆی لە قونسوڵی ئیتالی نزیک بکاتەوە و زانیاریی تەواو لەو بارەیەوە وەربگرێت، کوردستانپۆست لەسەر ئەمە هێشتا بەدواداچوونی نەکردووە، بۆیە ئەم بەشەیان لیدەگەڕێین بۆ دوارۆژ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە