پارتی بەڵێنی پۆستێکی گرنگی حکومی بە محەمەد حاجی داوە

Saturday, 16/01/2016, 21:03

237535 بینراوە


سەرچاوەیەکی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، کە پێی خۆش بوو بەو ناوەوە زانیارییەکان بە کوردستانپۆست بدات، باسی لە وازهێنانی محەمەد حاجی ڕێکخەری پێشووی ژووری پەیوەندییە سیاسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان کرد، کەوا ماوەی چەند مانگێکە محەمەد حاجی پەیوەندی بە پارتییەوە کردووە، سەرجاوەکە وتی لەگەڵ فازیل میرانییدا دانیشتنی کردوە، ژێر بەژێر لەسەر کۆمەڵێک بەرژەوەندی هاوبەش رێککەوتوون، یەکێک لەو خالانە ئەوەیە کە محەمەد حاجی ناکرێتە پارتیی، بەلام لەبەرامبەر ئەم وازهێنانەی لە گۆڕان، پۆستێکی باڵای لە ناو حکومەتی هەرێم پێدەدرێت،  هەرچەندە محەمەد حاجی بۆ خۆی داوای پۆستی وەزیری تەندروستی کردووە، بەڵام هێشتا روون نییە، پارتی ئەو پۆستەی بداتێ، ئەو پۆستەش لە ئیستادا هی یەکێتییە، لێدوانەکانی ئەمجارەش، لەسەر بڕیاری پارتیی بووە. هەر ئەو سەرچاوەیە باسی کاروان ساڵحی گۆڕانخوازی پێشووی کرد، کە ئیستا لەناو دەزگای پاراستن کاردەکات و توانیوێتی ئەندامێکی گەورەی ناو گۆڕان وەکو محەمەد حاجی هەڵبگێڕێتەوە، بەڵام پارتیی پێی باشە جارێ خۆی ئاشکرا نەکات. کوردستانپۆست داوای ئاشکراکردنی ناوەکەی کرد، بەڵام بە داوای لێبوردنەوە وتی ئەگەر ناوەکە بڵێم سەرچاوەکە ئاشکرا دەبێت.
هەروەها کوردستانپۆست لە سەر هۆکاری وازهێنان و دەست لەکارکێشانەوەی محمەد حاجی پرسیاریی کرد، کە ئایا پارتی متمانە بە محەمەد حاجی دەکات، چونکە ئەم کابرایە پەت پەتێنی زۆری کردووە و موڕاڵ و دیسسپلینی لە خوار سفرەوەیە؟ لە وەڵامدا وتی ئێمە دەزانین محەمەد حاجی لە رابردوودا پیاوی کۆسرەت رەسوڵ بووە و لەسەر داوای ئەو لەگەڵ غەفور مەخموری چۆنەتە ناو پەکەکە، تەنیا کاری سیخوریی بووە، هەروەها لە لەندەن رێکخراوێکی بە ناوی (رێکخراوی گەشە) دروست کرد، ئەو ریکخراوەیەش سەر بە دەزگای زانیاریی بوو، دوای ئەوە چووە ناو گۆڕان، وا ئیستاش هاتۆتە ناو پارتی. هەر بۆیە پارتی نایەوێت وەکو ئەندامێک وەریبگرێت، بەڵام کەڵکی لیوەردەگرێت، رەنگە لە دواڕۆژدا وەکو کاروان ساڵح لە شوینێک دابنرێت و کەڵک لەو ئەزمونە سیخوڕییانەی وەربگیرێت، ئەو سەرچاوەیە وتی: لە ئیستادا پارتی متمانەی پێی نییە، بەڵام کاری پێیەتی، محەمەد حاجی بە سروشت وا دروست بووە حەزی لە خۆدەرخستن و کاری سیخوڕیی بێت، پارتییش تا کاتی پێویست بەکاری دەهێنێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە