کورتە هەواڵی رۆژ

Thursday, 21/01/2016, 20:15

6209 بینراوە


هەواڵی یەکەم:
ئاسایشى یەکیتى بۆ چەواشەکردنى خەلکى بڵاوی کردەوە کە گوایە شانەیەکى چەکدارانى داعشیان گرتوە. بۆ ئەمە ڤیدیۆیەکی کۆنیان بلاوکردەوە، کە لە دوورەوە دەماوچاوەکان نادیار بوون، ئەو جۆرە ڤیدیۆیانە بۆ بۆنەیەکی ئاوا دادەنێن، تا لە کاتی پێویستدا لێبدەنەوە و بە خەڵکەکە بڵێن، واز لە داواکارییەکانی خۆتان بهێنن، ئەوا داعش بەڕیوەیە، یان داعش دەهێنینە سەرتان. بۆ ئەمە سەرچاوەیەک لە ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، ئەو هەواڵە لە راستییەوە دوور بوو. ئەم کارەى یەکێتیی، هەر وەک پارتییە بۆ ئەوەیە کە هیزەکانى ئاسایش و پۆلیس بڵاوە بێبکەن تا خەلکى چاوترسێن بکەن و رێگا لە خۆپیشاندان بگرن. رۆژی 1/20/2016 لە بەردەم سەراى سلێمانى و جادەى مەولەوى ژمارەیەکی زۆر لە ئاسایش و چەکدار، هەروەها بەسەدان چەکداری دیکە بەجل و بەرگى مەدەنیەوە  بەو ناوەدا وەربووبوون.
هەواڵی دووەم:
 سەرجاوەیەک لە هەولیر پێی راگەیاندنین، کە دوێنێ شەو کاتژمێر 7 و نیو بۆ 8 لە فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتى هەولێر یەک کیلۆ و نیو تلیاک (مادەی هۆشبەر) بە سێ کەس گیرا، هەریەکەی سێ چارەک لەو تلیاکە لە رانى و قۆڵى بە شێوەیەکى سەیر بەستبووی و بۆ بەغدا بەرێد ەکەوتن لە هێڵی پشکنینی یەکەم دەرچووبوون بەڵام کارمەندێک بەناوى (سامان) موفەوەزە لە بەشى تێرمیناڵ لە کاتى کەشفێکى توند،  ئەو تریاکانە ئاشکرا دەبن، فەرمانبەرانی فڕۆکەخانەی هەولێر وتیان ئەگەر بهاتایە و رزگاریان ببوایە، ئەوە لە فرگەى بەغدا حەیا و ئابرومان دەچوو. سەرچاوەیەک هەر لە فڕۆکەخانەی نیودەولەتی هەولێر باس لەم دیاردەیە دەکات و دەڵیت، کە دیاردەی تریاک و هێنا و بردنی یەکەمجار برا بارزانییەکانی کەرەج لەگەڵ خۆیاندا مادەی هۆشبەریان هێنایە کوردستانەوە، دوایی لە کێڵگەی تایبەتی خۆیان دەیانڕواند و بازرگاییان پێوە دەکرد، ئەم بازرگانییە برەوی هەبوو، تا بازرگانی نەوت ئەم دیاردەیەی لای بەرازنییەکان کەم کردەوە، بەڵام ئەمڕۆ بنەمالەی بارزانی بۆ مەبەستی سیاسیی و فشارهێنان لەسەر زیندانەییەکان بەکاری دەهێنن، هەروەها وەک دوژمنێک  بۆ تێکدانی کۆمەڵگا و ژیانی گەنجانی کوردستان بەکاری دەهێنن، نمونە هەندێک جاریش لە زیندانەکان بەکاری دەهێنن، بۆ ئەوەی وەکو کەرەستەیەکی فشارهێنانو لاوازکردن و تەسلیمبوونیی زیندانیەکان بەکاری دەهێنن. یەکێتییش لەلای خۆیەوە ئەم کارە دەکات و ژمارەیەک لە بەرپرسەکان بازرگانی پیوە دەکەن. سەبارەت بە رووداوەی فرۆکەخانەی هەولێر سەرچاوەیەکی دیکە دەڵێت  ئەگەر شتێک بە شەو رووبدات ئەوانەى بەیانى نایزانن، بۆیە ئەوەی شەوێ کە روویداوە، ئەوانەی بەیانی ئاگاداری نەبوون، بەڵام دوایی تریاکەکان لەلایەن بەرپرسێکی پارتییەوە براوە، گومانی ئەوە هەیە، کە ئەو بەرپرسە بۆ خۆی بیفرۆشێت و بیخاتە بازاڕەکانی هەرێمەوە.
هەواڵی سێیەم:
چراخانی هاوسەری پێش دوو مانگ بەر لە ئیستای ئاشتی هەورامی، ماوەیەکە ناوی کەوتە نێو راگەیاندنەکانەوە، خۆشی لێدوانی درۆزنانە دەدات، گوایە ئەم خۆی هەر لە منداڵییەوە ژنێکی بازرگان بووە و خاوەنی پارە و سامانی زۆربووە، بۆ ئەمە سەرچاوەیەک لە ئەڵمانیاوە رایگەیاند، کە ئەم ژنە لە ئەڵمانیا ناوی وەکو کلۆمپانیی گسکدان تۆمارکردبوو، ناوتۆمارکردن هەموو کەس لە ئەوروپا دەتوانێت بیکات و ناوی خۆی  بەوشیوەیە تۆمار بکات، تەنانەت کە چراخان چووە سلێمانی و ویستی بەهەمان شێوە کۆمپانیەکی گسکدان دابنێ، پەیوەندیی کردبوو بە چەند بەرپرسێکەوە، یەکێتییەکان گاڵتەیان پێی کردبوو، دوایی بێهیوایان کردبوو، بۆیە بە دڵشکاوی چووە هەولیر و لەوێ بە ئاشتی هەورامییەوە گیرسایەوە. ئەم ژنە نەخاوەنی پارەی زۆر بووە، نە هیچی وای هەبووە شانازی پیوە بکات، تەنانەت بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە، بەردەوام وەک دەبینن چاویلکەی رەشی لە چاودایە و لچ و لیوی بە ئەستووری سووراو دەکات تا نەناسرێتەوە، کەس نازانێت نهێنی ئەمەم لە چیدایە، ئیستا ئەم خانمە خاوەنی زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلارە. ئیتر با فەرمانبەر و مامۆستایانیش چاویان دەربێت، خەو بە موچەکانیانەوە ببینن، کە ئەم دزانە و ژنەکانیان بۆیان دەخۆن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە