مەسعود بارزانی ئەوەندە خەڵک فریو دەدا بۆتە کەڵەک باز

Friday, 29/01/2016, 21:24

2156 بینراوە


مەسعود بارزانی لە بەیاننامەکەیدا کە بۆ سەری ساڵی زایینی بڵاوی کردەوە، بەڵێنی دابوو کە لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا کۆببێتەوە، هەتا ئەگەر بگونجێ لەگەڵ گۆڕانیش. ئەو کۆبوونەوەیە دوێنێ سێ شەممە پێک هات، کە جگە لە گۆڕان و کۆمەڵ کە بایکۆتی یان کردبوو، هەموو حیزبە گەورەو ووردیلەکان کۆبوونەوە. ئایا لەو کۆبوونەوەیەدا هیچ شتێک هەڵبەستراوەو دەراوی دەبێ؟
مەسعود بارزانی و پارتی فێرن بە کۆبوونەوە کردن لەگەڵ هەموو لایەنێک تەنانەت چەند بچوکیش بێ یان هەروەکو نەبووش وابێ هەر لە شیوعی یەوە بیگرە تا سۆسیالیست و زەحمەتکێشان و لەوانەش بچوکتر حیزبە تورکومانی و مەسیحی یەکانن کە لە دوو پیت و لەتێک تێناپەڕن. هەرچەند ئەوانە لە بچوکیش بچوکتر بن پارتی دەیهەوێ بە بەشداری کردنیان ڕای خەڵک و کۆمەڵگا فریو بداو بە لاڕێدایان بەرێ. بەتایبەتیش پارتی و بارزانی لەکاتێکدا ئەم کۆبوونەوانە دەکا و حیزبە گەورەو وردیلەکان کۆدەکاتەوە کە بارودۆخی لەوپەڕێ خراپیدایە. ئەو بارودۆخانەش کە خراپن هەر خۆیەتی درووستی یان دەکا و هەمووشی بە عەقڵیەتی ملهووڕی خۆی. کێشەی سیاسی یەکان خۆی درووستی کرد لە گەڵ گۆڕان، کێشەی مادی و ئابوری خۆی لەگەڵ بەغدا تێکی داو بە تورکیای فریودەرەوە نووسا. کێشەی ئیداری خۆیەتی هەموو دەزگاکانی گەندەڵ کردووە.
کاتێ جەنگی ناوخۆی لەگەڵ یەکێتی دا بوو، کە هەر خۆی بوو درووستی کرد و هەرخۆشی بوو پێک نەدەهات. لەو کاتەدا هەوڵی دەدا زۆرترین لایەنەکان بە ژمارە کۆبکاتەوە. گرنگ ئەوە بوو بە ژمارە زۆر بن و لە لیستێک پێک هاتبن، جا گرنگ نی یە چەند بچووکن. لە نزیک کۆتایی ساڵی ٢٠١٥ دا کاتێ ڕاپەڕین و خۆپیشاندان لە قەڵادزێ و ژاراوە دەستی پێکرد و دواتر ناوچەکانی سەید سادق و کەلار و هتد گرتەوە. پارتی ئەوەی بۆ هەرس نەدەبوو کە میللەت لێ ی ڕاپەڕیون و بارەگایان سووتاندووە. لەبەر ئەوە دەیویست دوژمنێک ساز کات و وا نیشانی خەڵک و لایەنی ناوخۆ و دەرەوە بدا کە ئەوە گۆڕانە بارەگای پارتی دەسوتێنێ، ئەگینا کەس وەک میللەت دژی پارتی نی یە!؟ لەمەشدا دەیویست فریوی میللەت و لایەنەکان لە ناوخۆو دەرەوە بدا و کڵاویان بخاتە سەر.
دوێنێ سێ شەممە جارێکی تر کە کۆبوونەوەی بە هەرچی زۆرتری بەشداربووان بکا کۆبۆوە بۆ بەناو دەرچوون لەو تەنگژە سیاسی و ئابووری و ئیداری و گەندەڵی یەی بەرۆکی کوردستانی گرتووە. واتا لە لایەک دەیهەوێ لەو تەنگژانەدا خۆی بە تەنها نەکاتە خاوەنی و هەرچی زۆرتری بۆ کۆببنەوە بیانکاتە پشکداری قەیرانەکان، بەڵام لە کاتی کێک خواردنەکەدا دەیهەوێ تەنها بۆ خۆی بێ و ئەو کاتە ئەو مەسعود کەڵەکبازە بە کەس نابینرێ و کەس ناتوانێ کۆبوونەوەی لەگەڵدا بکا.
پارتی و مەسعود وەک پیشەی هەمیشەییشیان هەمیشە دوای کۆبوونەوەکان و ڕووداوەکان دەست دەکەن بە لیژنە درووست کردن. ئەو لیژنانەی کە بەناوی یەوە گەندەڵی یەکی زۆر و زەبەلاح دەکەن و تاوەکو ئێستاش لەوەتەی مێژووی پارتی هەیە یەک دانە لیژنەش ئەنجامێکی نەچنیوەتەوە.
ئەوەی جێگەی تێڕامانە بۆچی ئەو لایەنانە تێناگەن لەو فریودانانەی مەسعود و پارتەکەی لە گەڵ لایەنەکان؟!؟ بەتایبەتی یەکێتی؟ یەکێتی مێژووەکەی لێوانلێوە لە دیتنی فرت و فێڵ و تەڵەکەبازی لەگەڵ پارتی. پارتی مۆڕاڵی مرۆڤایەتی تێدا بەدی ناکرێ. ناتوانێ وەک مرۆڤەکان بیر بکاتەوەو تێڕامان بکا. ئەو ڕەفتارەی پارتی دەیکا لە جەنگەڵەکانیش هەر ئەوە دەکرێ کە دژی بزووتنەوەیەکی بێ چەکی وەک گۆڕان قۆڵی لێهەڵماڵێ و لە حکومەت و پاڕلەمانی دەرکا لە هەولێر کە لە سەدا ٢٥ی دەنگی خەڵکی کوردستانی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە. ئەو ڕەفتارەی پارتی لەگەڵ گۆڕان وەک ڕەفتاری گورگێکە لە گەڵ ئاسکێکدا لە جەنگەڵ.
ئەو کۆبوونەوەیەی دوێنێ نیشانی دەدا کە لایەنەکان یا ئەوەتا فریوی کەڵەکبازی یەکەی مەسعود و پارتی یان خواردەوە و بەیعەت یان بە بارزانی دایەوە وەک سەرۆکی هەرێم!؟ یان ئەوەتا دەزانن کە فریودانەوە کەڵەکبازی یە کەچی هەر بەشداریش دەکەن!؟ کە ئەوەیان حوزر لە قەباحەتێ خەراپترە. لێرەدا بە بوونی ئەوەی کە من لە لایەنی مەزهەبی و دینی و ئیسلامیانەی کۆمەڵ تەواو جیاوازم، بەڵام دەبێ دەستخۆشی لە هەڵوێستەکەی کۆمەڵ بکرێ کە بایکۆتی کۆبوونەوەکەی کرد لەگەڵ مەسعود بارزانی و پارتی، وە دەکرێ بڵێین کۆمەڵ ئەو فریودانەی نەخوارد. ئەو کڵاو لە سەرنانەی مەسعود بارزانی لە لایەنەکان زۆر جێگای شەرمە بۆ لایەنەکان کە ئامادەن هەمان قاوان سواوەکەی جارانی مەسعود بارزانی گوێ لێ بگرن.. ئەو خاڵانەی کە لە دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیەنران باشتر وابوو ئاوا بنووسرابانەوە. کە خۆی دەبینێتەوە لە:-
١- لیژنە دروستکردنی وەهمی و خەیاڵاوی. ٢- بە فیڕۆ دانی سەرمایەیەکی زۆر. ٣- خۆ ناساندنەوە و بەیعەت وەرگرتن لە لایەنەکان وەک سەرۆکی هەرێم. ٤- یاری کردن بە عەقڵیەتی تەواوی ئەو لایەنانەی کە بەشداری یان کرد لە فریوخواردنەکەی مەسعود و پارتی.
چارەسەر کردنی ئەو قەیرانانە تەنهاو تەنها بە پارتی دەکرێ، چونکە پارتی خۆی دروستی کردوون هەرخۆشی دەتوانێ تیماریان بکات. چارەسەرکردنیشی تەنها ئەوەیە کە پارتی و بنەماڵەی بارزانی لە ملهوڕی خۆیان بێنە خوارەوەو نەرم و نیان، وتوێژی مرۆڤ دۆستانە ئەنجام بدەن لەگەڵ هەموو لایەنەکان، بەتایبەتی ٤ لایەنە سەرەکی یەکەی خاوەن دەنگی خەڵکی کوردستانن. بەڵام ئەمە زۆر سەختە چونکە پارتی و بنەماڵەی بارزانی بە عەقڵیەتی 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە