نامەیەکی کوردانە بۆ هێژا سالح موسلیم

Thursday, 04/02/2016, 15:42

3559 بینراوە


سڵاوێکی بە حورمەت:
لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا لە شاری مهاباد. ساتوسەودای قڕێژ وچەپەڵی نێوە دەوڵەتی بەرخە ساواکەی تەمەن یەک ساڵی فرچک نەگرتووی ئاواتی کوردیان دایە بەردمی تیژی شمشیری دوو لێوەی بەرژەوەندی سیاسەت وئابووری ! لە بەر چاوی هەموو دونیادا خنکاندیانین. وکەس فززەی لێ نەهات.! ؟ لەو رۆژەوە تا ئێڕە ٧٠ ساڵ تێپەڕیوە. سەردەم زۆر گۆڕاوە، مرۆڤەکانیش گۆڕاون، کوردیش کوردی بەرێ نییە.
بەڵام چبکەم سیاسەتی ئامریکا و هاوپەیمانەکانیم وێنەی کۆنە فڕتۆڵی جیهان دێتە بەر چاو کە هەر تاوێک لە ئامێزی زاوایەکە. لە بیرمانە ساڵی ١٩٧٥ چییان بە سەر هێناین.؟ ئەگەر سەرهەڵدانی ئەو کات لاواز بووخۆ کوردی هەژار بێگوناح لە دار درا. لە بیرمانە بەرێز ئۆجەلانیان چٶن رادەستی کۆنە مەغۆلەکانی سەردەم کرد؟ بە ڕێز موسلم لە بیرت نە چێ لە سیاسەتەدا هیچ دۆستانیەک تا سەر نامەشێ.
ئەو رۆژانە بیستم وەزیری دەرەوەی ئامریکا بانگ‌هێشتنی کردووی بۆ واشنتۆن! ئەگەر چووی وئەو هەواڵە راستبوو بێ گومان بێ ترس لە گەڵیان بئاخفە و لێیان بپرسە ئەرێ ئۆجەلانتان بۆ رفاند ؟. وەبیریان بێنەوە کە لە سەردەمی خۆیدا هەردووک وەزیری دەرەوەی روسیە وئامریکا ( ئاندرێ گرۆمیکۆ،،، جورج وی ئالن) چۆن لە وتووێژێکدا گووتیان ئاسایشی نەتەوەیی ئێمە وروسەکان لە مەترسیدایە ولە کێشەی کۆماری کوردستان مەزنترە.! پێیان بڵێ، کۆمارتان کردینە قوربانی، بۆ خۆشمان بوینە قوربانی!.نەکەی وەک تاڵەبانی وبارزانی لە جیاتی چارەسەری بۆ کێشەی کورد، داوای پارەیان لێبکەی. هەرچی ئەو جووتە زلحولە گووتیان و کردیان تۆ مەیڵێ ومەیکە.
لە ئامریکا ئەگەر لێیان پرسی : پ،ی، د و پ،ک،ک، جودان  وئێوە لە لیستی ترۆردانین. نەڵێی وایە. بڵێ ئێمەش لە رۆژئاوای کوردستان قوتابی بەڕێز ئۆجەلانین وئەگەر١٠٠ جاری دیکەش لە / ژنێو / کۆبنەوە بە بێ کورد سەرکەوتوو نابن. بە رێز سالح موسلیم، لە ئامریکا تەنیا کەسایەتیەکان گۆڕاون. بەڵام سیاسەتیان هەر ئەوەیە کە لە بەر چاوانە. زۆر باش دەبێ، ئەو مەتەڵە کوردیەیان بۆ شی کەوە کە دەڵێ: ئێوە چیدیکە ناتوانن چرای ژیانی کورد لە سەر دەلاقەی جیهان بە بای مەرگ بکوژێننەوە. ئەگەر ئەو سەفەرەت بۆ رەخساو چووی، چاوەڕێی گەڕانەوەین و چاوەڕێی دەسکەوتێکی دلێرانە و کوردخوازانەیەن.
وەسسەلام:
 جەعفەر کەریمی.
٣/٢/٢٠١٦
سندوقی کوردستانپۆست لە غەریبی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە