چیرۆکی بەرپرسێکی ئاسایشی پارتی

Thursday, 04/02/2016, 22:36

7113 بینراوە


کارمەندێ لە ئاسایشی پارتی چەند زانیاریەکی دروستی لە سەر بەرپرسێکی ئاسایش بۆ ناردم. لە بەر سەلامەتی گیانی ئەو بەڕێزە کە سیقەی تەواوی پێم هەیە بێگومان ناوەکەی پارێزراوە. دواتر بۆ دڵنیا بوونم لە سەدا سەدی قسەکانی بە دواداچونم بۆ کرد، ئەوەی کە دەستمکەوت هەر ئەوە بوو کە ئەو بەڕێزە پێی وتم. پڕ بە دڵ دەست خۆشی لێدەکەم و نمونەیان زۆر بێت. 
زۆر کەس لە هەولێر ناوی یادگار ئەنوەر فەرەجی بیستوە، کە ناسراوە بە عەمید یادگار، لە گەڵما بن تا کۆتای  نوسینەکەم ئینجا دەزانن کە بنەماڵەی بارزانی چ قەشمەریەک بەو میلەتە هەژارە دەکەن. ئەم عەمیدە لە دایک بوی ١٩٧٦ زیاد لە پازدە ساڵە بەڕێوە بەری نشینگەی هەولێرە. خزمایەتیەکی نزیکی هەیە لە گەڵ بنەماڵەی بارزانی بە تایبەتی لە گەڵ خودی مەسرور بارزانی، ژنەکەی مەسرور کە دەکاتە خوشکی سیروان بارزانی پورزای عەمید یادگارە. واتا سیروان بارزانی و عەمید یادگار پورزان، دایکیان خوشکە. یادگار خۆی بە باڵی مەسرور دەزانێ، هەرکات هەوڵی لابردنی بدرێت یان هەر ئیشێکی دی هەبێت یەکسەر دایکی دەنێرێتە مەسیف و ئیشەکەی بۆ دەکەن. 
ئەوو مودیریەتەی کە یادگار تاپۆی کردوە لە سەر خۆی، یەیکێکە لە دەزگا گرنگەکان، لە هەموو وڵاتەکاندا لە لایەن خەڵکانێکی ئەکادیمی دڵسۆزەوە بە ڕێوە دەبرێ وناشهێڵن کەس لەوجێگایە زۆر بمێنێتەوە، چونکی پەیوەندی بە خەڵکانی بیانیەوە هەیە و لە ڕێگەی ئەو دائیرەوە مافی مانەوەیان پێدەدرێ. بەڵام لای ئێمە چونکی حوکمی قەڕەقوشە ئەوانە هەر حیسابیان بۆ ناکرێ.
 ئەم نا عەمیدە نە خۆی و نە باوکی و نە مامەکەشی یەک ڕۆژ بۆ کورد کاریان نەکردوە. تا ساڵی ١٩٩١ پەیوەندیان بە ئەمنی عێراقەوە هەبوە، لە ڕیگای کوردێکی خائینەوە کە ناسراو بوو بە بەکری فاتێ. کە باوکی یادگارو بەکری فاتێ لە سلێمانی نیشتەجێ بوون. بەکری فاتێ هاوڕێی باوکی یادگار هەتا بڵێ سیخوڕێکی خراپ بوو. پەلاماری هەرچی ڕەش و ڕوتی سلێمانی دەدا، چەندین کوردیشی بە دەستەکانی خۆی کوشتوە و چەندینی تریشی بە ئێعدامکردن داوە. دواتر بەکر هەر لە هیچی خۆڕایی کوڕی کابریەکی سیاگوێزی کە ناسروە بە عەریف جەلالی سیاگوێزی دەکوژێ لە سلێمانی لە ماڵەکەی خۆیدا، عەریف جەلال لە خوێنی کوڕەکەی خۆش نابێت، لە سەرجادەی سی مەتریەکەی سلێمانی لە گەڕەکی ئازادی بە ڕۆژی نیوەڕۆ لە گەڵ چەند چەکدارێکدا تەقەی لێدەکات  و برینداری دەکات. بە برینداری دەیگەیەننە خەستەخانە لە بەر سەختی برینەکەی گیان لە دەست دەدات.  باوکی یادگار لە بەر ئەوەی کە زۆر نزیک بوە لە بەکری فاتێ و لە ڕێیی ئەوەوە پەیوەندی بە دەزگای ئەمنی عێراقەوە هەبوە بۆیە هیچ گومانی تێدا نیە کە دەستی لە کوشتنی کوردی بێتاوان هەبوە. 
سەرتان نەیەشێنم، یادگار خوێندەواریەکی کەمی هەیە، نەیتوانی سێی ناوەندی ببڕێ، هەر زوو وازی لە خوێندن هانی. لە بەر ئەوەی خزمی بنەماڵەیە هەموو شتێکی بۆ دەکرێ، شەهادەی شەشیان بۆ دەروستکرد و و کردیان بە مودیری نشینگەی (ئیقامە) هەولێر،  چەندین ساڵ لەو پلەیە مایەوە (پلەی عەمید) کە هەرگیز لە گەڵ تەمەنەکەیا یەک ناگرێتەوە، دەیەوێت ببێت بە لیوا، ئەمری مەسعودە (سەرۆکی کودەتا چیەکان) کە  ڕوتبەی عەمید بەرز ناکرێتەوە بۆ لیوا تاوەکو شەهادەی بەکالۆریٶسی نەبێت. یادگاریش کە زۆر حەزی لە پلە و پایەیە، دەبێت هەرچیەکی کردوە شەهادەی بەکالۆریۆس بە دەست بهێنێ. بە تەلەفونونێک لە زانکٶی جیهان لە هەولێر وەریانگرت، زانکۆی جیهانیش ئیشیان زۆر دەکەوێتە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێر نەیانتوانی بڵێن نەخێر چونکی زانکۆی جیهان فەرمانبەری بیانیان زۆرە، تەنها دائیرەیەک زۆر ئیشیان پێی هەبێت بەڕیوەبەرایەتی ئیقمامەی هەولێرە، دائیرەکەی کاکە یادگار، کە ڕۆژێ دەوامی نەکردوە. هەموو ساڵێک شەهادەکەی بۆ دەبەنە ماڵەوە. دوایی خوێندنەکەی یەکسەر دەبێت بە لیوا. ئافەرم بۆ خۆتان و حوکمداریتان!
 ئەمەی خوارەوە لە ڕۆژنامەی خەبات‮ وەرگیراوە
عەمید‮ ‬یادگار ئەنوەر،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬نشینگەی‮ ‬هەولێر،‮ ‬لە دیدارێكدا لەگەڵ ئاژانسی‮ ‬ئانادۆڵ رایگەیاند‮: ‬رۆژانە نزیكەی‮ ‬هەزار بیانی‮ ‬سەردانی‮ ‬نشینگەی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر دەكەن بۆ پێدانی‮ ‬مافی‮ ‬مانەوە ئیقامەو بەشی‮ ‬زۆری‮ ‬ئەوانە،‮ ‬خەڵكی‮ ‬توركیا و ئێرانن‮. ئەمەشی لینکەکەی خەباتی سەر بە پارتیە
باشە تۆ ویژدانتان کەسێکی وەکوو یادگار چۆن دەتوانێ ئەو دائیرەیە بەڕێوە ببات کە ڕۆژانە بتوانێ کاروباری هەزار کەس بەڕێ بکات؟ ئەوە کارێکی هێندە ئاسان نیە. دەبێت یەک بەیەک لێکۆڵینەوەیان لە گەڵدا بکرێ و دەبێت لە ڕوی تەندورستیەوە پشکنینیان بۆ بکرێ. ئایا ئەوانەو چەندیین شتی تریان بۆ دەکرێ؟ بێگومان نەخێر! ئاخر بۆیە وەزعمان بەم حاڵە گەشت.
ئەوە ماوەیەکی زۆرە لەو پۆستە ماوەتەوە، چوقڵی دەرکردوە، دەستی چوەتە نێو تیجارەتەوەو لە گەڵ براکانی ئەو کارە دەکەن. کە برا بچوکەکەی لە گەڵ خۆیدایە. سەرمایەیەکی چەند ملیۆن دۆلاری پێکەوە ناوە، خانوی زۆر باشی لە هەولێر هەیە، ڤێلایەکی زەبەلاحی لە شەقڵاوە هەیە، هەرچی شتە تیایەتی، سەڕەڕای ئەوەی چەندین موڵکی تری لەم لاو لا هەیە. وەکی مالیک دەژی، ئیقامەی بەریتانیاشی بۆ خۆیو ماڵو منداڵی وەرگرتوە. جار جار سەفەریش دەکات و پارەیەکی زەبەلاح خەرج دەکات. ئیدی فەرمانبەر موچە وەرناگرێ قیرو سیا.
ئەم هەرێمە بەد بەختەی ئێمە چەندین دزو کوڕە ئەمنی تێدایە وەکی یادگار، ئێمە تەنها دزە گەورەکان دەبینین، ئاخر لە کوێی دونیادا هەیە کەسێکی نەخوێندەوار کە لە بەر تەمبەڵی وازی لە خوێندن هێنابێ و مودیری یەیکێک لە دەزگا گرنگەکان بێت. 
هاونیشتمانیانی خۆشەویست لە ڕێگەی کورستان پۆستی بەڕێزەوە داواتان لێدەکەم هەرچی زانیاریتان لایە لە سەر دزەکان بە گەلی بناسێنن، عەمید یادگار یەیکێکە لەوانە، باش بیناسن، گەر هەر شتێک ڕویدا نەهێڵن دەرچێ و بە سزای گەلی بگەیەنن. ئەو سەرمایەیەی کە پێکەوەی ناوە موچەی هەموو فەرمانبەرانی هەولێری پێدەدرێ. 
سوارە جەمال


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە