پارتی و بنەماڵەی بارزانی ترسی راپەڕینی چەکدارانەی جەماوەریان لێنیشتووە

Saturday, 06/02/2016, 20:54

4941 بینراوە


سەرچاوەیەک ئەم ئێوارەیە لە هەولێرەوە بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کە پارتیی ترسێکی زۆری لێنیشتوە لەوەی کە گوایە خەڵکی کوردستان خۆیان ئامادەکردووە بۆ راپەڕینی چەکدارانە دژی پارتیی، دەیانەوێت پەلاماری دامودەزگا و بەرپرسەکانی پارتیی بدەن، بۆیە پارتیی لە ئیستادا کەوتۆتە خۆی و لەلایەکی دیکەشەوە دەیانەوێت خەڵکی هێوربکنەوە و داوای ئەوە دەکەن، کە راپەڕین نەکرێت و چاوەڕوانی گۆرانکاری بن، مەبەست لە گۆرانکارییەکەش ئەوەیە کە بنەماڵەی بارزانی دەیانەوێت هەموو تاوانەکە بخەنە ئەستۆی نێچیر و حکومەتەکەی. شایانی باسە ئیستا کێشەکانی نیو پارتیی بە هۆی نێو باڵی مەسرور و نێچیر قوڵبۆتەوە، سەرچاوەکە دەڵێت کێشەکە زۆر لە کێشەکانی نێو یەکێتیی گەورەتر و قڵترە، تەنانەت بە فەرمانی مەسعود بارزانی ئاگاداری هەموو دامودەزگاکانی پارتیی و حکومییەکان رێکخراوەکان کراوەتەوە، کە نابێت جگە لە وێنەی مەسعود وێنەی نێچیر لە هیچ شوێنێکدا هەڵبواسرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە