مەسعود هاوشێوەی سەدام حسین بڕیار و فەرمان دەردەکات

Saturday, 06/02/2016, 22:36

4958 بینراوە


مسعود بارزانی  سەرۆك عەشیرەتی بنەماڵەی بارزانی لە بریاریكی هاو شێوەی بریارەی ژمارە 160 ی  حزبی بەعسی لە 29-3-1987 کە عەلی حەسن مەجیدی كرد بە راگری نووسینگەی رێكخستنی باكوری حزب و دەستەڵاتی تەواوی بەخشی بە عەلی حەسن مەجید بەناوی سیاسەتی قەتل و عامكردنی كورد. مەسعودیش هاو شیوەی بریاری سەدام لە ریكەوتی 1-2-2016 بەناوی راگری نوسنگەی سەرۆكی پارتی بۆ كاروباری چاكسازی لە پاریزگایەكانی هەریمی كوردستان دا بە مەسروری کوڕی دەسەلاتی رەهای پێدا ئەمەمەش زیاتر ناكوكیی نیوان دووبالەكەی ناو بنەمالەی بارزانی زەق تر بۆیەوە لە یەكەم هەنگاو  كاری بەرپرسی نوسینگەی سەرۆكی پارتی سەرباز هەوارامی بەربرسی کۆمپانیای(سەلاحەددین) ی نیچرڤان بارزانی دەستگیر كرد، ناوبراو بەربرسی هەموو كارە بازرگانیەكانی نیچرڤانی نەوت دز دەكات لە هینان و بردنی پارە تاكو ئیستا سەرباز هەورامی بە ونبویی ماوەتەوە، دەستگیركردنەكەش پالی بە نیچرڤانەوە نا، تاكو داهاتی نەوت ئاشكرا بكات ئەم بریارەی نیچیریش سەركردایەتی یەكێتی تۆقاند " ئەگەر چی كاردانەوە بوو لە دژی دەستگیر كردنی بەرپرسی کۆمپانیای سەلاحەددین و زیاتر لە 15 ملیار دۆر لە بانكیكی  بەناوی (بنك الإمارات دبي الوطني ) ئاشكرا كرا خرایە سەر حسابی سەرۆكی پارتی  مسرور بارزانی لە رونكردەوەیدا بۆ باوكی رون كردوتەوە كە بریاری دەستگیر كردن دراوە بۆ (دكتۆر نوری – نەوزاد هادی – سعدون حسین سورچی – رەشید تاهیر – شیخ باز ) لە بریاریكی تری بەرپرسی نوسینگەی سەرۆكی پارتی بۆ چاكسازیدا هاتووە، کەوا دەست دەگیریت بە بەسەر پارەی ملۆنیرەكانی هەریمی كوردستان و لیدانی زەبری دارایی بە دەوڵەمەندە سۆرانیەكان و برگەیەكی تری بڕیارەكانی نوسینگەی سەرۆكی پارتی دا باس لەوە دەكات تەواویی گەندەلییەكان بخەنە سەر شانی وەزیر و وەكیل و راویژكار و حاكم و بەریوە بەرەگشتیەكان بۆ دور خستنەوەی نارەزایی خەڵك بەرامبەر بە پارتی و بارزانی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە