حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەری قەیرانی دارای ناکات ؟

Tuesday, 09/02/2016, 1:32

1613 بینراوە


کێشەی دارای مەترسیتین کێشەیە کە ڕووبەروو هەر حکومەتێك دەبێتەوە ، زۆر بەی جار کە کێشەی دارای روو دەدات لە بانکی خانوبەرەدا  ( عەقاران) دروست دەبێت ، بەڵام ئەوەی جیگای پێکەنینە لە هەرێمەکەی من دا نەوت هۆکارەکەیەتی ! 
ئایە نەوت ئەوەندە دابەزیەوە موچەی مانگانەی پێ دابین نەکرێت ؟ 
ئایە داهاتی خاڵە سنوریەکان ئەوەندە کەمە موچەی مانگیکی پێ دابین نەکرێت ؟ 
بێگومان داهاتی سامانە سروشتیەکان و خاڵە سنوریەکان لە ماوەی یەك مانگ دا  زیاترە لە مووچەی مانگانێكی فەرمانبەران بەڵام دەسەڵاتی سیاسی دەسبەرداری گەندەڵی ناىیت ، نایەوێت رێژەی حەقیقی داهات دەربکەوێت چونکە ئەمە کۆمەڵیك کێشەی زۆر دروست دەکات بۆ ئەو کەسانەی سوودمەندی یەکەمن لە داهاتی خاڵە سنوریەکان و سامانە سروشتیەکانی ئەم وڵاتە ! 
کێشەکان چێن ؟ 
لە کاتی ئامادە کردنی حیساباتی خیتامی ساڵی دارای دا پێویستە هی دوو ساڵ ئامادە بکرێت بۆ بەراورد کردن لە نیوان داهات وخەرجیەکانی دوو ساڵ دا بڕی جیاوازیەکەشیان بە رێژە دەنوسرێت جا بە (ـــ) یان بە (+) من دڵنیام هەریەک لە داهاتەکانی حکومەت بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو رێژەیەکی زۆر بەرز دەبێتەوە ئەمەش رێك رێژەی دزی کردنی بەرپرسەکان لە ساڵانی ڕابردوودا زۆر بە ڕوونی دەردەکەوێت  خۆ ئەگەر وەها کارێك بکات لە ئستادا خەڵکی هەرێمی کوردستان بێ دەنگیش بیت بەڵام کێشەکەی تر سەر هەڵدەدات بۆ حکومەت ( پارتی و یەکیەتی ) لە ئایندەدا ئەگەر بار و دۆخەکە ئاسای بێتەوە ناتواندرێت داهاتەکان بەم رێژەی ئستا کەم بکاتەوە لە ئستا دا پارتی و یەکیەتی نازانن دەستبەرداری ئەم هەموو پارەیە بن کە لە ڕابردوو و ئستادا دەستیان کەوتووە و دەستیان دەکەوێت  یان قەیران چارەسەر بکات 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە