لە پاڵ چاکسازیدا، بەرپرسان بەنیازن قوتی خەڵک ببڕن

Tuesday, 09/02/2016, 1:37

1422 بینراوە


 وەک لاى هەمووتان ئاشکرایە کە لەماوەى ڕابردوودا لەژێر دروشمی چاکسازیدا لەلایەن نوێنەرانى حیزب و وەزیرەکانی حزب لەناوحکومەتی هەرێمی کوردستاندا  سیستەمی نوێی مووچەدەنگى   پێدرا، پەسەندکردنى ئەم یاسایە بەو شێوەیە سەرەتایەکە بۆ دەمکوتکردنى هەموو دەنگێکى ئازاد،ئامانجیش لەم یاسایە پاراستنى بەرژەوەندییە ئابوریەکانى حیزب و سەرکردەکان و پاراستنى کۆمپانیاکانى حزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستانە کە هەموومان دەزان بەدزینى داهاتى ووڵات و قوتى خەڵکى داماوى ئەم شارەو ئەم ووڵاتە کۆیان کردووەتەوە ئەم یاسایەش بۆ پاراستنى دەستکەوتەکانیانە بۆ ئەوەى چیتر کەس نەتوانێت لەسەر دزى و گەندەڵیەکانیان هاوار بکات و خۆپیشاندان بکات.ئەم یاسایە بۆ بێدەنگکردنى ئازادیخوازانە بۆ ئەوەى کەس نەتوانێت لەسەر خیانەتە نیشتمانى و نەتەوەیەکانیان . 
بەداخەوە سەرجەم وەزیرەکان لەگەڵ ئەم پرۆژەی بەناو چاکسازیەدا بوون ئەمە لەکاتێکدایە کە میللەت لە ئەوپەری نارەحەتیدایە و مامۆستا و فەرمانبەرانیش داوای مووچە و  داواى  پێداویستیە سەرەتایەکانى ژیان وەکو ئاو کارەباو سوتەمەنى و  دامەزراندنیان پاش تەواکردنى خوێندن دەکەن کەچى وەزیر و بەر پرسەکانی ئەم ولاتەى باڵەخانەکاندا ژیان ئەگوزەرێنن کە هیچ کێشەیەکیان نییە و،بۆیە لێرەدا  حەقە بپرسین کەسێک ئێستا لە خۆشگوزەرانیەکى وەهادابێت و  لە ڕابردووشدا سەرلەشکرى حیزبێک بێت و بەشێکى زۆرى تەمەنى لە شەڕى کورد کوژیدا بردبێتە سەر و ئەم کەسە شایەنى ئەوەیە یاسایەکی لەم جۆرە دابنێت و دەست بخاتە قورقوراگەی فەرمانبەران  
بۆیە حەقە سەرجەم فەرمانبەران و موچە خۆرانی ئەم هەرێمە
-ئەو یاسایە سەرلەبەرى ڕەت بکەینەوەو بەهیچ شێوەیەکیش پابەند نەبین بەو یاسایەوە 
چونکە چاکسازی پێویستە لەم بوارانەدا بکرێت کە بریتیە لە
1- جیاکردنەوەی بازرگانی و سیاسەت و باج خستنە سەر کۆمپانیاکانی حزب
2- شەفا کردنی داهاتی نەوت و غاز و ئاشکرا کردنی داهاتەکەی بۆ راگەیاندنەکان
 3-لەپاڵ ئەم بەناو چاکسازیەدا پێویستە جکومەت کۆنترۆڵی بازار بکات و نرخەکان بە پێی ئەو بەناو چاکسازیە بێت کە ئەنجامی داوە
4- بێجگە لەنەوت پێویستە حکومەت بیر لە داهاتی تر بکاتەوە وەک کشتوکاڵ  و باج و گومرگ و....یان هەرشتێکی تر
5-ئاشکرا کردنی داهاتی سەرجەم بەرپرسان کە بە گەندەڵی و لەسەر حسابی ئەم میللەتە قوربەسەرە پێکەوەیان ناوە
6- گێرانەوەی سەرجەم ئەو داهات و سەروەت و سامانەی بەرپرسەکان کە لەبانکەکانی ئەورپادا هەڵیان گرتووە
ئەمانە و چەندین رێگا چارەی تر کە پێویستە حکومەت بیگرێتەبەر نەک برینی قوتی خەڵک..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە