موراد قەریلان، بەڵگەمان لە دەستایە کە تورکیا یارمەتی داعش و تیرۆریستەکان دەدات

Thursday, 18/02/2016, 23:06

2281 بینراوە


موراد قەریلیان بۆ ئار.ئای. ئەی. لە قەندیلەوە: 
بەڵگەی نووسراومان لایە کە دەیسەلمێنیت  ئەنقەرە، سعودیە و قەتەر هەر سێک لایەن پێکەوە یارمەتی گروپی تیرۆرستی داعش و گروپە تیرۆریستەکانی تری ناوچەکە دەدەن. ئاکپ پارتی لەگەڵ گروپە توندڕەوەکانی ناوچەکە پەیوەندی بیروباوەر و بەرژەوەندیی بە یەکەوەیان دەبەستێتەوە. تورکیا مەترسی هەیە لەوەی ئەگەر سێ ملیۆن کوردی سووریا سەبەخۆ بن، ئەوا بیست میلیۆن کوردی تورکیا بە پەلە داوای سەربەخۆی بوون دەکەن. تورکیا ئەوەی لە دەستەڵاتی هەبێت کردویەتی بۆ گروپی تیرۆریستی ئەلئەحرار، جەبهەی نوسرە بۆ لێدانی ئەو ناوچانەی کە لە ژێر دەستەڵاتی کورددا بوونە. کاتێک ئەو لایەنانە سەرکەوتوو نەبوون لە شەڕەکاندا دژ بە کورد تورکیا هەستا بە دروست کردنی گروپی تیرۆریستی داعش بۆ لێدانی کوردەکان لە شاری  کۆبانێ لە مانگی نۆی ساڵی ٢٠١٤ و مانگی سێ ٢٠١٥.
قەریلان ئەوەشی راگەیاند کە بەڵگەی نووسراویان هەیە کە سەڕۆک وەزیرانی تورکیا ئەحمەد داود ئۆغڵی پەیوەندیی و گرێبەستەیان هەیە لەگەل  ئەو گروپە تیرۆریستانە. گروپە چەکدارەکانی ئەل نوسرە و داعش لە سنووری تورکیاوە بەرەو رۆژ ئاوای کوردستان دێن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە