"حەیرانی سلێمانیانەی" شاناز نوقستانە!

Wednesday, 13/04/2016, 17:45

10217 بینراوە


لە رێککەوتی ١٢/٤/٢٠١٦دا، ماڵپەڕی ئاوێنە بە گرنگی پێدانەوە بە مانشێتێکی گەورە بابەتیکی شاناز ئیراهیم ئەحمەدی بڵاو کردۆتەوە. ئاوا دەنووسێت:
(لەنوێترین نوسیندا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بەناوی حەیرانی سلێمانیانە، لەهاوشێوەی هۆنراوەیەكدا ‏چەندین رەخنە ئاراستە دەكات و دەڵێت ” ئیبولای پارتی (یوسفی) گۆڕانە، گەنجمان لە رێگای ئیجە و ‏یۆنانە،سەرۆكیش بەتەمای دەوڵەت دانانە”).
پێدەچێت ماڵپەڕی ئاوێنە لە یادی خۆی دەباتەوە کە  "حەیرانی سلێمانیانە"ی شاناز تەواو نەکراوە و دەبێت ئەو چەند دێرەی بۆ زیاد بکرێت، منیش بۆ خۆشی ئەو حەیرانە میعرییەی شاناز کە ئاوێنە زۆر بایەخی پێداوە لە خوارەوە  بۆی تەواو دەکەم.

دەقی میعرەكەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کە لە ماڵپەڕی ئاوێنەدا بڵاوکراوەتەوە:‏
‏قورئان بە هەقت فڕكان فڕكانە
كەس نازانێت كێ لەگەڵ كوردانە
دۆستی پایتەختمان عەرەبستانە‎!‎
خەونی ئۆباما عیراقستانە‎!‎
بەرنامەی روسیش ئەفغانستانە‎!‎
لای خۆشمان پەكوو، لێلێ و لۆلانە‎! ‎
ئەمڵا چاك ئەكەی ئەولا ووێرانە
نازناوی هەرێم قەیرانستانە
یاسامان هێشتا هی دارستانە
بڕیار بەدەستی دەعبای پێ پانە‎!‎
داهاتی نەوتمان لای ئوردۆغانە
پارەمان نیە.. مووچە قڕانە
نرخی شتومەك بەرەو ئاسمانە
تۆڵەكە گران و ماستاو هەرزانە‎!‎
دیموكراسیمان توحفەی زەمانە‎!‎
پەرلەمان هەر وەك كاكی میوانە
ئیبولای پارتی (یوسفی) گۆڕانە
حكومەت سەرقاڵی پلاندانانە
پاشەكەوتی مووچەی لە لا دەرمانە‎!‎
میللەت چاوەرێی لیژنەی سازانە
كاری لیژنەشمان لیژنە دانانە
كابینەی بەغدا بەرەو فەوتانە
مەرجی كوردانیش ( هوشیار) دانانە
گەنجمان لە رێگای ئیجە و یۆنانە
سەرۆكیش بەتەمای دەوڵەت دانانە
-----------------------------
لێرەدا منیش  بۆی تەواو دەکەم
بیخوێنەرەوە  ئەم پیت و دێڕانە
میعرێکە بۆ شاناز خانە
نە درۆیە و نە بوختانە
گەر بڵێم ویژدانت گەلێ وێرانە
یەکێتیش بۆیە بەرەو نەمانە
ئاخ رووت رەش بێت چەرخی زەمانە
کە دەڵێن یەکێتی وا لە قەیرانە
دوو ژنە جاش هەزاران جاشیان میوانە
هەرچەن  بڕیار بەدەستی ئێرانە،
نەوتیشمان نییە بۆ دراوسێکانە
پارەی میللەتشان وا لە گیرفانە!
دز و بێشەرمن ئەم روو رەشانە
ئەزانی گەنجمان بەرەو نەمانە
روویان  لە ئیجە و یاخو یۆنانە!
کاکە قوباد کلکی نێچیرەوانە!
حاڵی سلێمانی بۆیە وا جوانە
چارەنووسی لای دوو دەعەجانە
حەیران و پەكوو، لێلێ و لۆلانە‎
سەرچۆپی بگرە ماڵمان وێرانە
ئەستێری شانت گەلێ جوانە
نایخوات ئەو دڕۆ و دەلەسانە
ئاغای سلێمانی وا لەلاتانە 
زۆر بێ شەرمن ئەم دوو دزەڤانە
********************
سەرچاوە
ئاوێنە نیوز

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە