مۆسکۆ بەنامەی لێبوردنەکەی ئەردۆغان ئاشت نابێتەوە

Tuesday, 28/06/2016, 20:47

5853 بینراوە


ڕووسیا پێیوایە بەتەنها نامەی لێبوردنەکەی ئەردۆغان بۆ وڵاتەکەی لەپای خستەخوارەوەی فڕۆکە تورکیەکە، ناتوانێت تەواوی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات باش بکاتەوە.
--------------------------------------
بەڕێوبەری گشتی ناوەندی پێشخستن و نرخاندنی ستراتیژی ڕوسیا سێرگی گرین یایەڤ، بەئاژانسی هەواڵنێری ڕووسی سپۆتنیکی ڕایگەیاند کە نامەی لێبوردنەکەی سەرۆک کۆماری تورک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بۆ ڕووسیا ناتوانێت پەیوەندی سەربازی نێوان مۆسکۆ و ئەنقەرە ئاسایی بکاتەوە.
گرین یایەڤ ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوە گرنگە ئەو تورکیا ئەو تاوانەی کردویەتی قبوڵی کرد و بەدوای ڕێگەیەک بۆ ڕێکەوتن دەگەڕێت، ناوبراو بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە قسەکانی:" شێوازی ڕێکەوتنمان لەگەڵ تورکیا هێشتا دیار نیە، من لەو باوەڕەدام پرسی سەربازی لەو بوارەدا قسەی لەسەر ناکرێت و نابێت کەس لە ئێستادا چاوەڕێی هەنگاوێکی لەو شێوەیە لەئێمە بکات، هەروەها واژۆکردنی ڕێکەوتنێک لە نێوان ڕووسیا و ئەمەریکا بۆ ئاواکردنی هەرێمێکی دژە فڕین لە سوریا هیچ سودێکی نابێت، لەبەر ئەوەی ئەو ڕێکەوتنەش کە کراوە کاری پێناکرێت و زۆر جار پێشێل دەکرێت ".
ئەو ڕاشیگەیاند کە هەوڵەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی ڕووداوەکە، خاوەن تایبەتمەندی ئابووری، سیاسی و دبلۆماسی دەبن و دەڵێت: ئەو بڕیاری لێبوردنەی تورکیا لەبەرامبەر ڕووسیا لەدوای کەمبونەوەی گەشیار و ڕاگرتنی بەرهەمە تورکیەکان بۆ ڕووسیا دێت.
گرین یایەڤ ڕایگەیاند کە دوای ئەوەی یەکێتی ئەوروپا دەستی بە تێکچوون کرد، تورکیا چاوی لە ڕێگەی ئاوریشمینە کە تیایدا ڕووسیا خاوەن ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لەو پڕۆژانەدا، بۆ ئەوەش ناوبراو دەڵێت:" پێویستە دۆخی تورکیا لە ڕووی جیۆپۆڵەتیکی جیهانیەوە هەڵسەنگێندرێت، دەمێکە تورکیا هەوڵ دەدات بچێتە یەکێتی ئەوروپاوە، بەڵام ئێستا کە یەکێتیەکە بەرەو پارچە بوون دەچێت، تورکیا هەوڵ دەدات ڕووبکاتە دەڤەرێکی دیکە، زۆر هەوڵ دەدات بێتە پشتێنەی  ئابووری ڕێگەی ئاوریشمی چین، دواین دیداری نێوان ڕووسیا و چین، نیشانیدا کە ئەو پڕۆژەیە چەندە کاریگەری دەبێت، بۆیە تورکیا نایەوێت لە دۆخی شەڕ لەگەڵ ڕووسیا، وەک لایەنێکی زیان خواردوو لەو پڕۆژەیە بچێتە دەرەوە.
لایخۆشیەوە سەرۆکی کۆمیتەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی فیدراڵی ڕووسیا ڤیکتۆر ئۆزەرۆڤ، بەهەمان سەرچاوەی وتووە:" لێبوردنی ئەردۆغان لە ڕووسیا وەک هەنگاوێکی سەرەتایە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی تورکیا و ڕووسیا ".
(ڤیکتۆر ئۆزەرۆڤ)
ئۆزەرۆڤ دەڵێت: مرۆڤ دەتوانێت ئەم لێبوردنە وەک هەنگای سەرەتای ڕاستکردنەوەی پەیوەندیەکان تەماشا بکات، بەڵام بەتەنها لێبوردنێک نە فڕۆکەکانی تورکیا دێنە ڕووسیا و نە گەشتیاری ڕووسی دەچنە تورکیا.
نابراو باسی لەوەشکردوە کە ڕاستکردنەوەی پەیوەنیەکان گرێدراوی ئەو هەنگاوانەیە کە تورکیا دەینێت، ئەگەر مۆسکۆ هەتا دوایی پێداگری بکات، ئەوا ئەو هەنگاوانەی ڕووسیا دەیەوێت تورکیا ناچارە بینێت".
ڕۆژی ٢٤ تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٥ بەبەهانەی ئەوەی گوایە ئاسمانی وڵاتەکەیان بەزاندوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا فڕۆکەیەکی سەربازی ڕوسیان خستەخوارەوە، کە بەهۆیەوە شۆفێری یەکەمی فڕۆکەکە لەلایەن هێزە تورکمانەکانی سەربەتورکیا لەخاکی سوریا کوژرا و شۆفێری دووهەمیان لەلایەن سوپای سوریاوە ڕزگارکرا.
ڕووسیا وێڕا ڕەدکردنەوەی ئەوی فڕۆکەکەیان ئاسمانی تورکیای بەزاندبێت ڕایگەیاند کە خستنەخوارەوەی فرۆکە رووسیەکە لەلایەن تورکیاوە، خەنجەرێکە لە پشتەوە لێیاندراوە.
بەهۆی ئەو ڕووداوە مۆسکۆ هەموو پەیوەندیەکانی خۆی لەگەڵ ئەنقەرە بڕی و گەمارۆی توندی ئابوری و سیاسی خستە سەر تورکیا.
دوێنێ دووشەممە ڕووسیا ڕایگەیاند کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەنامەیەک لەپای ڕووداوەکە داوای لێبوردنی لە مۆسکۆ کردووە.
س خ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە