415 ملیۆن دۆلار یارمەتی بۆ کورد، یان 415 ملیۆن چاڵ بۆ کورد؟

Thursday, 11/08/2016, 13:19

7827 بینراوە


ئەمریکا بڕیاری داوە موچەی مانگانەی پێشمەرگە دابین بکات کە بڕی ٤١٥میلیۆن دۆلارە. ئەمریکا وڵاتێکە بەبێ مەرج و بە خۆرایی یارمەتی هیچ لایەنێک، پارتێک و نەتەوەیەک نادات. ئەو مەرجانەی کە ئەمریکا خاڵ لە دوای خاڵ ریزی کردوە لە بڕی ئەو ٤١٥میلیۆن دۆلارە، سەرکردایەتی پارتی و یەکێتی لێی ئاگادارن و رازی بوون بۆ واژۆ کردنی.  بەڵام ئەو خاڵانەی کە واژۆی لەسەر کراوە  لە بەرژەوەندیی دەستکەوتی نیشتمانیی و نەتەوەیی نین. 
لە مانگی چواری ساڵی ٢٠١٦وە، میدیا کوردییەکان بە تایبەتی میدیای سەر بە پارتی دیموکرات و سێبەرەکانی، کەوتونەتە دەهۆڵکوتین کە گوایە بۆ دەرباز بوون لە قەیرانی دابین کردنی موچەی پێشمەرگە، سەڕۆکی هەرێم داوای لە ئەمریکا کردوە کە بڕە پارەیەک تەرخان بکات بۆ موچەی پێشمەرگە. ئەمریکاش بە بەرز راگرتنی ئەو داوایە، ٤١٥میلیۆن دۆلاری تەرخان کردوە کە ڕاستەوخۆ بیدا بە هەرێم!  لەمە زیاتر زۆربەی میدیایی کوردی پەنجەی بۆ هیچ خاڵێک رانەکێشاوە بۆ ئەوەی روونیبکەنەوە کە ئەم پارەیە بە چ مەرجێک دراوە!؟ 
ئەم سێ سەرچاوەیەی خوارەوە بەو شێوەیە روماڵی هەواڵی یارمەتیەکەی ئەمریکایان بۆ پێشمەرگە لە ماڵپەر و کەناڵەکانیان بڵاو کردۆتەوە:
ماڵپەڕی ئینگلیزی کەناڵی رووداو، لە بەرواری ١٩/٤/٢٠١٦دا  دەنوسێت " لێپرسراوێکی ئەمریکی، لە سەرچاوەیەکی  فەرمیی ئەمریکی لە شاری واشنتۆن دا کە پێی خۆش نەبوو ناوی ئاشکرا بکرێت بە کەناڵی رووداوی راگەیاند" وڵاتە یەکگرتووەکان بە مەبەستی بەهێز کردنی هێلی پێشەوەی شەر دژ بە داعش، ٤١٥میلیۆن دۆلاریان تەرخان کردوە بۆ هێزی پێشمەرگە کە لە هێڵی پێشەوە دەبن لە ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی شاری موسڵ دا".  رووداو لە درێژەی باسەکەدا دەنووسێت" هەمان سەرچاوە رایگەیاند کە شێوەی ناردنی ئەو یارمەتیە لەگەڵ سەڕۆکی کورد مەسعود بارزانی باس کراوە". 
 ماڵپەری ئینگلیزی ئێن ئارتی، لە بەرواری ٢٢/٤/٢٠١٦ دەنوسێت " وەزیری بەرگری ئەش کارتەر گوتی " لەو هەفتەیەدا ئەمریکا لە بڕی ٤١٥میلیۆن دۆلار وەکو یارمەتی دارایی پێشکەش بە پێشمەرگە دەکات لە سەر داوای لایەنێکی فەرمیی کوردی".
ماڵپەری ئینگلیزی باسنیوز، لە بەرواری ٩/٧/٢٠١٦دا دەنوسێت" جەبار یاوەر وەزیری پێشمەرگە گوتی" وەفدێکی فەرمیی ئەمریکیی سەردانی کوردستانی کرد، ڕازی بوون کە یارمەتی حکومەتی هەرێم بدەن و مانگانە موچەی هێزی پێشمەرگە دابین بکەن. لە کۆتایی مانگی حەوتدا ئەمریکا ٤١٥میلیۆن دۆلار دەنێرێت بۆ کوردستان بە مەبەستی دابین کردنی موچەی پێشمەرگە".
چەند ماڵپەرێکی تر بە شێوەیەک رووماڵی ئەو هەواڵەیان کردوە کە پەنجەیان بۆ یەک دوو مەرج درێژ کردوە وەکو:
ماڵپەری ئینگلیزی ئارەنیوز، لە رێککەوتی ٢٠/٤/٢٠١٦دا بە مانشێتێکی گەورە دەنوسێت " ٤١٥ میلیۆن دۆلار لە لایەن ئەمریکاوە بۆ پێشمەرگە ڕەوانە دەکرێت لە رێگەی بەغداد، ئەمە پەیرەو کردنی سیاسەتیی بەردەوامیی ئەمریکایە بۆ عیراقێکی یەکگرتوو" جون کیربی قسەکەری وزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی" هەرچی یارمەتیەک کە ئەمریکا ڕەوانەی دەکات لە رێگەی حکومەتی عیراقەوە دەبێت، بەهۆی ئەوەی حکومەتی ناوەند پلانی هەڵمەتی سەربازی هەیە دژ بە داعش لە نێو وڵاتەکەی. هەر وەکو پێشتریش گوتومانە هەر چی یارمەتیەک کە ئێمە بەردەوام دەبێت لە ناردنی  دەبێت لە رێگەی حکومەتی ناوەندەوە دە بێت لە بەغداد. جۆن کێربی دوپاتی کردوە کە هەموو شتێک لە رێگەی سەڕۆک وەزیرانی عیراق حەیدەر عەبادیەوە ئەنجام دراوە". ئارا نویس ئاماژەی بەوە کردوە کە سیروان بارزانی و لاهۆر تاڵەبانی خۆش حاڵن بەو یارمەتی دانەی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە. 
رۆیتەر لە بەرواری ١٩/٤٢٠١٦دا دەنوسێت "  ئەش کارتەر وەزیری بەرگری ئەمریکی لە میانی سەردانی بۆ عیراق، کۆمەڵێک لە سەرۆکی ئەمریکی،  چەند لێپرسراوێکی عیراقی و حەیدەر عەبادی بینیوە و گوتی" بڕیاری فرەوان کردنی ئەندازەی هێزی سەربازی ئەمریکی لە عیراقدا لەگەڵ حکومەتی عیراق تاوتوێ کراوە و رێککەوتون. پینتاگۆن ٤١٥میلیۆن دۆلار وەکو یارمەتی دەدا بە پێشمەرگە، بە هەمان شێوە رێککەوتون لەگەڵ حکومەتی عیراق لەسەر ستراتیژیەتی کار کردن دژ بە گروپی داعشی تیرۆریست". 
ماڵپەری میلیتری، لە رێککەوتی١٩ /٤/٢٠١٦دا دەنوسێت "وەزیری بەرگری ئەمریکا گوتی"ئەمریکا لە بری ٤١٥ میلیۆن دۆلار یارمەتی پێشمەرگە دەدات، بۆ بەشداریان لە شەڕی گرتنەوەی شاری موسڵ لە هێڵەکانی پێشەوە، لە پاڵ ئەوەشدا ٢١٧ سەربازی ئەمریکی بەشدار دەبن وەکو راوێژکار بۆ سەربازی عیراقی لە هێڵەکانی پێشەوەی شەر لە موسڵ دا". 
لەو بارەیەوە ماڵپەری ستاندەرد دەنوسێت،
وەزارەتی بەرگری عێراق ڕوونکردنەوەیەکی لەژێرناونیشانی " ڕونکردنەوەیەک لەبارەی لێک تێگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مەرجی پێدانی موچەی پێشمەرگە کە بڕەکەی ٤٥٠ ملیۆن دۆلارە" تیایدا ڕوونکردنەوەکە بەچەند خاڵێک خراوەتە کە ستاندەر دەقەکەی وەک خۆی وەرگێراوەتە سەرزمانی کوردی بەم شێوەیەی خوارەوە:
یەکەم، ئەوەی واژوو کراوە لەنێوان وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگە رێکەوتن نیە بەڵکو وەرەقەی لێکتێگەیشتنە بۆ مەرجی پێدانی ھاوکاری ئەمریکا بۆ موچەی پێشمەرگە..
دووەم، لەو لێک تێگەیشتنە بەھیچ شێوەیەک باسی کردنەوەی بنکەی سەربازی تێدانیە بۆ لایەنی ئەمریکی (لەخاکی ھەرێمی کوردستان)، چونکە ئەوە بابەتێکی سیادیە و تەنھا لە دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندیی عێراقە.
سێیەم، بۆ ئەو رێکەوتنە ڕەزامەندی حکەمەتی عێراق وەرگیراوە بۆ پێشکەشکردنی ھاوکاری دارایی بۆ دانی موچەی پێشمەرگە. بەڵام مەرجەکانی پێدانی ھاوکاری لەلایەن ئەو لایەنەی پارەکەی بەخشیوە بەسەر ھەرێم دەسەپێندرێت.
لێکتێگەیشتنەکە ئەم خاڵانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت
یەکەم: زیادکردنی ژمارەی ھێزەکانی پێشمەرگە ئەوانەی لە ھێلەکانی بەرگری پێشەوەن بۆ رێگری کردن لە ھەر دەستپێشخەریەکی چەتەکانی رێکخراوی داعشی تیرۆرستی.
دووەم: بەکارھێنانی ھێزەکان بۆ ھاوکاریکردن لە شەڕی ئازادکردنی نەینەوا ئەگەر پێویست بوو.
ھاوکاریکردنی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ مەشقپێکردن و چەکدارکردنی ھێزەکانی حەشد لەناو خاکی کوردستان.
سێیەم:ھاوکاریکردنی تەواو و ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ ئازادکردنی نەینەوا.
چوارەم:بەردەوامی پشتبەستنی ھێزە ئەمنیەکانی عێراق لە بەکارھێنانی خاکی کوردستان بۆ پرۆسەی ئازادکردنی نەینەوا..
پێنجەم:پشتبەستنی زیاتر بەشێوەیەکی کاتی بۆ ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە کوردستان بۆ پرۆسەی ئازادکردنی نەینەوە لەنێویاندا بەکارھێنانی خاکی ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کاتی (ئەویش دوای وەرگرتنی رەزامەندی حکومەتی عێراق)..
شەشەم: لەمێژووی دەستبەکاربونی ئەو لێکتێگەیشتنە ھێزەکانی پێشمەرگە و ھەرێمەکانی تر دەکشێنەوە لە ناوچە ئازادکراوەکان لە پرۆسەی ئازادی نەینەوا بەگوێرەی خشتەیەکی زەمەنی کە حکومەتی عێراق پەسندی دەکات.
حەوتەم: ئەنجامدانی چاکسازی بنەڕەتی و ڕوون لە وەزارەتی پێشمەرگە کە دەبێتە ھۆی شەفافیەتی دارایی لە لایەن ھەرێم لە وردبینی ژمارە و پێدانی موچە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری
کۆماری عێراق
٢٢تەموزی ٢٠١٦

سەرچاوە:
ماڵپەری ستاندەرد


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە