بە هاریکاری مەسعود بارزانی، مەسرور بارزانی کۆدەتای بەسەر نێچیری پسمامییدا کرد

Saturday, 20/08/2016, 18:16

18217 بینراوە


پەیامنێری کوردستانپۆست:
پێش نزیکەی ١٢ساڵ لەمەوبەر بۆ یەکەم جار من بووم کە ئەوەم نووسی پارتیی و بنەماڵەی بارزانی بۆنەتە دوو باڵ و ناکۆکی لە نێوان نێچیر و مەسروردا دروست بووە، هەروەها ئەو هەواڵەش کاتی خۆشی لە کوردستانپۆستدا بڵاوکرایەوە، کە مەسرور تەقەی لە نێچیر کردووە و لا سمتی بریندار کردووە، ئەو سەردەمە زۆر کەسی تووشی شۆک کرد وهەش بوو رووداوەکەی بە دروستکراو دەزانی، لێرەوە دەتوانین ئەو هەواڵ و رووداوەش بە سەرەتای تێکچوونی نێوان مەسرور و نێچیریش دابنێین، کە لەوێوە هەردوو دوو پسمام پەیوەندییان لەگەڵ یەکتر بەرەو خراپی دەرۆیشت، بەڵام مەسعود بارزانی پەیوەندیی نێوان ئەم دووانەی راگرتبوو، دەنا کار دەگەیشتە پێکدادان و شەڕی خۆێناویی. پاش ئەو هەموو کاتە زۆرە ئەوەتا قسەکان راست دەرچوون، ئەمڕۆ کار لەوە دەرچووە،  راستییەکان لەناو پارتیی و بنەماڵەی بارزانییدا بمێنێتەوە کەسی تر پێی نەزانێت، یان هەستی پێنەکات، ئیستاش لەم راپۆرتە هەواڵەدا هەوڵ دەدەم هەندێک زانیاریی دیکە وەک سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سەرۆکایەتیی هەرێمەوە، دزە پێبکەم، بەوەی کە ئیستا مەسعود بارزانی لە کەسی ناوبژیکەرەوە بۆتە لایەنگری مەسروری کوڕی، بە ئاشکرا دژی نێچیرکار دەکات، لە دوایین زانیارییدا، کە دەستم کەوتووە و دەمەوێت وەکو پەیامنێری کوردستانپۆستیش ئاشکرای بکەم، ئەمەی خوارەوەیە:
* پێش چەند هەفتەیەک مەسعود بارزانی بانگی نێچیر دەکات، بە توڕەییەوە هاوار بەسەریدا دەکات و دەڵێت: ئەم هه‌موو به‌ڵا و شكستانه‌ی توشمان بووه‌ ده‌ره‌نجامی هه‌رزه‌كاریی و فه‌شه‌لی کارەکانی تۆیه‌، بۆیه‌ له‌مه‌ودوا تیمێکی پاراستن له‌گه‌ڵتدا كارده‌كەن، تۆ بە تەنیا بۆت نییە حکومەت بەڕێوە بەریت! وەک لە وێنەکەی خوارەوەدا دەیبینن، ئه‌و تیمه‌ پێکهاتووە لە کۆمەڵێک کەسی پاراستن، ئیتر ئەمانە ئیماراتی بنەماڵە (حکموەتی هەرێم) بە ڕێوە دەبەن:
١- نێچیرەڤان بارزانی، سەرۆکی بەناو حکومەتی هەرێم
٢- هیمن هه‌ورامی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی.
٣- فرسه‌ت سوفی ئه‌ندام په‌رڵه‌مان.
٤- محمه‌د شوكری راوێژكاری پاراستن).
ئیستا ئەم چوارە پێکەوە حکومەتی هەرێم بەڕێوە دەبەن
دوای ئەمە نێچیر بە دڵشکاوی لای مامی دێتە دەرێ، وەک ئەو زانیارییانەی، لە سەرۆکایەتی هەرێمەوە وەرمگرتووە، دەڵێت، نێچیر بۆخۆشی ئەوەی راگەیاندنووە وتوویەتی، کە مەسروری پسمامم کۆدەتای بەسەردا کردم، من نەمتوانیوە لە بەردەم مامدا هیچ بڵێم، هەروەها ئەوەشی وتووە، کە: مامم لەگەڵ حیزبە کوردییەکاندا تێکی داوە، لەگەڵ حکومەتی بەغدادیشدا نێوانی ناخۆشە، ئیستا هاتۆتە سەر من، دەیانەوێت چارەنووسم وەکو حسێن کامل لێبکەن.
ئەم کۆدەتا سپییە، کە بە نهێنی مەسرور بەسەر نێچیری پسمامییدا کردوویەتی، گەیشتۆتە ئەو ئاستەی خەریکن پەڕ و بالی نێچیر بە تەواویی دەکەن، لە هەمانکاتدا پاراستن بە ئاشکرا دژی لایەنگرەکانی نێچیریش کار دەکەن، لەوانە:
رێبوار وەلی بیچمە ناشرینەکەی میت و کەناڵی رووداو
١- کۆمەڵێک دۆکۆمێنت و ڤیدیۆی سێکسی و کاری قێزەوەند بڵاوکراوەنەتەوە، لەوانە دەنگی کچە لەشفرۆشێکی بەرەڵای پاراستنە، لەگەڵ (رێبوار کەریم وەلی)دا قسە دەکات. رێبوار سنگی رووتە، گوێی بۆ شل کردووە. ئەم ڤیدیۆیە پەیامی پاراستنیشە دەیەوێت بڵێت، هۆکاری ئەم بێ پارەیی و بێ موچەییە، تەنیا نێچیر و کەسە نزیکەکانێتی، ئەوەتا گوێتان لێبێت، چۆن رێبوار وەلی، بە دەمی خۆی ددانی پێدا دەنێت چۆتە تورکیا، ئەو هەموو جل وبەرگ و پێڵاوەی لە سەر حسابی کەناڵی رووداو کڕیوە (بۆ زانیاریی کەناڵی رووداو مانگانە 3,591,600 دۆلار)ی بۆ تەرخان کراوە، ئەو جلوبەرگ و عەتر و بۆن و پێڵاوە زۆرانەی، کە رێبوار وەلی لە تورکیا کڕیونی، هەمووی لەسەر بودجەی کەناڵی رووداوە.
شاهۆ ئەمین، دۆستی میت و دوژمنی پەکەکە
٢- لە پەیجەکانی فەیسبوکی سەر بە پاراستندا هێرشیان کردۆتە سەر شاهۆ ئەمین کە کەسێکی دیاری دیکەی کەناڵی رووداوە، شاهۆ ئەمین ناسراوە بەوەی هەواڵ و راپۆرتەکانی دژ بە پەکەکەیە. لەسەر ئەمیش باسی خانەنشینی ساختەی ئەم کەسەیان کردووە.
چرا رەفیق، روناکییەکەی بۆ ئاشتی هەورامی و سێبەرەکەشی بۆ خەڵکی کوردستان
٣- پێشتریش هەر من ئەو زانیارییانەم بە کوردستانپۆست دا، کە چۆن هەفتنامەی (وشە)ی سەر بە پاراستن ئەوەی ئاشکرا کردووە، گوایە دەزگای پاراستن دەستی بەسەر (٢٧٦) ملیۆن دۆلاری چراخانی ژنی ئاشتی هەورامییدا گرتووە. هەرچەندە زۆربەی پارەکە هی نێچیر بوو، ئەمە وای لێهات ئاڵۆزییەکەی نێوان مەسرور و نێچیر گەرمتر و تیژتر ببێتەوە بە یەکجاری ئەم دوو باڵە بەیەکتردا بدەن، بەڵام لە کۆتاییدا و وەکو کاری هەمیشەیی مەسعود بارزانی هەردوولای هێور کردەوە، بەمەش تەنیا ئاشتی هەورامی و ژنەکەی زیانییان لێکەوت، بە بێ دەنگی دەسەڵاتی ئاشتی هەورامی کەمکرایەوە.
رەوان ئیدریس بارزانی
٤- دەمەوێت ئەوەش ئاشرا بکەم، کە زۆر کات مەسعود ئەگەر چووبێتە دواوه‌ی شه‌ڕ، یان لە به‌ره‌كانی جه‌نگەوە بینرابێت، ره‌وانی ئیدریس بارزانی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردوه، بەڵام ئه‌وە چەند جارێکە‌ جگە لە کوڕەکانی خۆی، رەوان ئیدریسی نەبردووە. نێچیر هەستی بەمە کردووە، بۆیە نێچیر ترسی لێنیشتووە و بێتاقەت بووە، وای راگەیاندووە  بە نیازە سەردانی تورکیا بکات و داوا لە ئۆردوگان بکات، بەڵکو فشار بخاتە سەر مەسعود بارزانی. شایانی باسە کاتی خۆشی نێچیر لای ئاشتی هەورامی ئەو نهێنییەشی درکاندبوو وتبووی من دڵنیام کاتی خۆی ئیدریسی باوکم دەرمانخوارد کراوە، ئەم قسەیەش دەم مەسرور کەوتبووەوە، ئیستا ئەمە بۆتە خاڵێکی دیکەی ناکۆکییەکانی هەردوو لایان، بە رادەیەک وای لێهاتووە گومان لەناو ئەندامانی بنەماڵەی بارزانییدا دروست بووە، هەریەکە ترسی ئەوەی هەیە لە کاتی خواردن و خواردنەوەدا، ئەویتر دەرمانخواردووی بکات، بەتایبەتی پاراستن مێژوویەکی کۆن و زۆری لە ژارخواردنی نەیارەکانییدا هەیە، لای نێچیر ئەمە شاراوە نییە!
مەسرور، مەسعود، نێچیر
٥- یەکێک لە خاڵی ناکۆکییەکانی باڵی مەسرور و نێچیر ئەوەشیانە، کە مەسرور هەرچەندە لە ئەمەریکا خوێندوویەتی، بەڵام لە باوکی زیاتر عەشایری و کۆنەپەرستانەترە، داوێن و دڵیشی پیسە، هەر لە سەرەتاوە رازی نەبووە، نەبیلەی خوشکی وێنەی لە میدیاکان و سەفەر و هاتوچۆکاندا بڵاوبکرێتەوە،
مەسرور، نەبیلە، نێچیر

تا ئیستا هیچ کام لە مەسرور و براکانی وێنەیان لەگەڵ خوشکەکانیاندا نییە، رێگایان نەداوە وەکو خوشک و برا پێکەوە وێنەیان بگیرێت، تەنانەت رەخنەشیان لە نێچیر گرتووە، کە بۆچی دەرفەتی داوە، بازرگانی نەوت لەگەڵ عەبدولهادی نەزیری برازای حاجی مەشهود و کۆمپانیای (باوەڕترانس)دا بکات، ئەم کۆمپایایەش هی نەبیلە و بنەماڵەی رەجەب ئۆردوغانە، مەسرور و براکانی پێیان خۆش نییە ژنە بارزانییەک بەو شیوەیە لە دەرەوەی بازنەی بنەماڵەکەی خۆیان بازرگانی لەگەڵ کەسێکی غەریبدا بکات، بەتایبەتی نەبیلەی خوشکی کە بەهۆی ئەم بازرگانییانەوە سەردانی تورکیاش دەکات.
سەرباز هەورامی دز و قومارچی
٦- پێشتریش مەسرور لە چەند کەسێکی سەر بە باڵی نێچیری دابوو، لەوانە سەرباز هەورامی، تا ماوەیەکی زۆر باڵی مەسرور به‌ته‌واویی ئاگاداری دۆسیه‌ی نه‌وت نەبوو، بۆ ئەمە مەسرور بانگی سه‌رباز هه‌ورامی دەکات، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان داوا دەکات زانیاریی بداتێ، به‌ڵام سه‌رباز وتبوی ببورە لەبەر کاک نێچیر ناتوانم هیچ زانیارییەک بدەم و بڵێم، ئەمەش وای کردبوو مەسرور رقی لێ هەڵبگریت.
فازیل میرانی، باڵی نێچیر، کە مەسرور، بەشێک لە شەرەفی لێزەوت کرد
٧- لەسەر داوێنپیسی و دەستدرێژییکردنی مەسرور بۆ سەر ناموسی ژنانی بەرپرسەکان، تا ئیستا مەسرور دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر چەندین ژن و کچ و ئافرەتی ئەو بەرپرسە باڵانەی سەر بە باڵی نێچیرن، مەبەستیش لەمە تەنیا بۆ ئەوە بووە، کە كه‌رامه‌تی ئەو بەرپرسانە بشکێنێت. تا واز له‌ بالی‌ نێچیرڤان بهێنن. فازیل میرانی یەکێکە لەو کەسانەی کە لەسەر کوتلەی نێچیر حسابە، مەسرور دەستدرێژی کردە سەر کچەکەی ئەمیش، پاش ماوەیەک فازیل میرانی بە پەلە کچەکەی رەوانەی ئەمەریکا کردەوە. خاڵێکی حەیابەری دیکە ئەمەشیانە، کاتی خۆشی بڵاوکرایەوە، کە كوڕه‌كانی مه‌سرور و مه‌نسور بارزانی، چەند جارێک دەستدرێژی دەکەنە سەر دوو كچی عه‌بدولره‌زاق عه‌لی، دوایی مەسرور بە ئاشکرا پێی دەڵێت هەر کەسێک لەگەڵماندا نەبێت دەبێت ژن و کچیان رەوانەی مەلها و شوێنی رابواردنەکان بکەین.
خوێنەری خۆشەویست لەسەر دوایین کۆدەتای پسمامی نێچیر، کە کوڕەکانی مەسعود بارزانیی، بەتایبەتیی مەسرورو دەزگای پاراستن ئیستا کردوویانە، ئەوەیە، هەر قائیمقام و به‌رێوەبە‌ری ناحیه‌كان، کە دادەنرێن، دەبێت سه‌ربه‌باڵی مه‌سرور بن، نێچیر بۆی نییه‌ ره‌تی بكاته‌وه‌، چونکە‌ نێچیر تەنیا یه‌كێكە له‌ ئه‌ندامانی ئەو لیژنەیەی کە حکومەتی هەرێم بەڕیوە دەبەن. ئەو سێ کەسەی دیکە کە دێنە لای نێچیر و دادەنیشن، ئەوان پێشوەخت بڕیاری مەسعود و مەسروریان پێیە، پێیان وتراوە چی بکرێت و بڕیار لەسەر چی بدەن. نێچیر تەنیا دەبێت بەو بڕیارە رازی بێت. ئه‌و لیژنه‌یه‌ی ئیستا و بۆ لەمەودوا حكومه‌ت و دامودەزگاکانی وڵات بەڕیوە دەبات، هەموو ئەمانە بڕیاری لەسەر دەدەن، ئەو سێ کەسەش، کە ناوم لەسەرەوە هێناون، هیچیان پله‌ی حكومیان نییه‌، دوانیان كادیری حیزبین، ئەویتریان پەرلەمەنتارە.
لە کۆتاییدا دەمێنێتەوە سەر ئەوەی بڵێین، کێشەکە تا بێت گەورەتر و گەورەتر دەبێت، نێچیر بەتەمایە هانا بۆ تورکیا بەرێت و داوای یارمەتیی لە ئۆردوگان بکات، چونکە هەردووکیان (مەسعود و نێچیر) سەر بە تورکیا و ئۆردوگانن، ئۆردوگان دەتوانیت دەسەڵات بۆ نێچیر بگەڕێنێتەوە، چونکە ئەم دوانە سەرچاوەی پارەی زۆری دزیی و سامانی کوردستانن بۆ تورکیا، لگرێبەستییە نەوتییەکان ئەمان لەگەڵ تورکیادا مۆریان کردووە، لە رێگەی ئەم دوو کەسە ناپاکەوە نەوت و پارە و سامانی کوردستان رەوانەی تورکیا دەکرێن، ئەم دوانە توانیویانە ئابوری تورکیا ببوژێننەوە، تورکیا بۆتە ئەو کەڵەگای خۆرهەڵاتی ناوەند و دژی کورد و داوا رەوا نەتەوەییەکانی بە دڕندانەترین شێوە لە کورد دەدات، ئەمەش مانای وا نییە ئیتر مەسرور وەکو نێچیر و مەسعودی باوکی خائین نەبێت و سەر بە تورکیا نەبێت، بەڵام بە حوکمی کارەکەی ئەوەندەی ئەمان دەست و پلی لەگەڵ تورکیادا گەرمتر نەکردۆتەوە، بەڵکو لە حاڵی حازردا پۆستەکەی وای لێکردووە وەکو ئەوان دیار و ناسراو نەبێت، هەرچەندە میتی تورک بڕیاردەری زۆربەی چالاکییەکانی دەزگای پاراستنە و ئاگاداری هەموو جموجۆڵێکیانە، هەرچییەک پاراستن بیکات دەبێت میتی تورکی لێ ئاگادار بکرێتەوە.
خاڵێکی دیکەی بەهێزیی باڵی نێچیر کە تا ئیستا توانیوێتی خۆی رابگرێت، ئەوەشیانە، کە کەناڵی رووداو هی نێچیر بارزانییە، لێ لە راستییدا تورکیا ئەم کەناڵە بەڕێوە دەبات و زۆربەی کارمەندەکانیشی سەر بە میتن، لۆگۆی کەناڵەکەش لە ئاڵای تورکیاوە نزیکە، تێچوون و مەسروفاتی ئەو کەناڵە جگە لە بودجەی هەرێم، بەشێکی دیکەی لەو پارانەی نێچیر دەڕوات، کە لە بانکەکانی تورکیا دایناوە، دەدرێت بە رۆژنامەنووس و سیخورەکانی میت. شایانی باسە زۆربەی پەیامنێرەکانیان لە دەرەوەی هەرێم، سەر بە میتن و لە بەرژەوەندیی و رێنمایی تورکیا هەواڵ و راپۆرت و بابەتەکان بۆ کەناڵی رووداو دەنێرن و بڵاودەکرێتەوە. زۆرجار لەو بارەیەوە مەسرور لەسەر هەندێک هەواڵ دەمەقاڵی و قسەیان بە یەکتر وتووە، ئەمەش وای کرد لەو دواییەدا مەسروریش بڕیاری کردنەوەی کەناڵی (٢٤)ی خۆی بدات، ئەم دوو کەناڵە هەر یەکەیان سیاسەتی جیاواز بە خۆی هەیە. شەێ ئەو دوو باڵەیە.
لە کۆتاییدا با ددان بە خۆماندا بگرین بزانین ئەم دوو باڵە ناپاکەی بنەماڵەی بارزانی، کورد بەرەو چ کارەسات و ئاقارێکی خراپتر دەبەن. با چاوەڕێ بین.

هەواڵ و سەرچاوەی دیکە:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە