گەڕان خالید


چیرۆکی زیندانی کردنم لە (پاراستن) بەدناوترین زیندانەکانی دونیا (بەشی دووه‌م)

Tuesday, 06/09/2016, 8:10

6956 بینراوە


دوای چەند کاتژمێرێک جمیل هەورامی ماڵئاوایی لێکردین و دەرگاش بەسەر ئێمەدا قفڵ درایەوە. بەیانیەک لە حەوشەی ناوچەکە سەیارەیەکی کڕۆنە وەستا بوو، منیان فڕێدایە ناو کڕۆنەکەو سێ چەکدار بەدەورە مەوە،وەستاون. وەکو تاوانبارترین مرۆڤی سەرگۆیی زەوی دەوریان دابووم. ئەولاولایان لێ گرتبوم ، لە ناوەڕاستی سەیارەکە داینام. ،کاتێک بەرەو هەولێر بەڕێ کەوتین ، وە پێیان وتم بە گەیشتنت بۆ شوێنی دیارکراو، دەبێت خۆت پارەی کرێی ئەو سەیارە بدەی، منش وتم ئەوە ئێوە ئەڵێن چیی ! من کوا چیم پێیە تاکوو کرێی سەیارە بدەم، بەس ئەوان وتیان ئەوە کێشەی خۆتە، بە دڵی خۆم من ئازاد کراوەم ، بەڵام وا دەرنەچوو، لەیەکەم هەنگاوم بۆ ناو سجنی محەتەی ناو شاری هەولێر، بە شەق و پێلاقە فڕیان دامە ژورێکەوە ،کە ژوری ژمارە٦ـ بوو.
ئەو ڕۆژە من سابت بووم لەو ژوورە سەیرم کرد ئەو ژورە زیاتر لە١٠ کەسین ئەوانەی کە بیرم ماوە لەو ژورەدا کوڕێک بەناوی سەرباز کە خەڵکی کەرکووک بوو ئێستا دانیشتووی شاری قەڵادزێیە، کورێکی تر بەناوی شێرۆکە کەزاراوەی هەولێری قسەی دەکرد . هەموو گیانی تاتۆرینگ بوو واتە تەواوی لەشی خۆیی کوتابوو بەلام ئەوە دیار بوو کەسێک بوو سەر بەخۆیان بوو، هەڵسوکەوتی لە کەسێکی زیندانکراو نەدەچوو، سەرپەرشتی تەواوی ئەو بەشەی ئێمەی دەکرد، کەس نەیدەوێرا قسەی لە قسەدا بکات ، ئەو سەرباز ناوە پێشتر ناسیبووم لە قەڵادزێ بە حکومی ئەوەی ئەو کوڕە کاسب بوو کاریی شوتی فڕۆشتنی دەکرد، بە سیلەی چاوێک ئاگاداری کردم کە ئاگات لە قسە کردن بێت و ئەو شێرۆیە سەر بەپاراستنە و خۆیان دایان ناوە لێر.
 هەر ئەو ساتە یەکێک لە پاسەوانەکان بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد و وتی بەتانیەکان دادەنەوە ، ئەو کات لە نهێنی ئەو بەتانیە حاڵی نەدەبووم .بەڵام دوای دەرکەوەت کە ئەوە بۆ کەسانەی ناو زیندانەکەیە کە بێ ئاگابن لەوەی کێ دێت و کێ دەڕوا. چونکە لەناو ئەو زیندانەدا چەندان ژوری تاکەکەسی تێدا بوو. هاوار دەکرا کەس جوڵە نەکات و ڕوبکەنە دیوار و کەس کەس نەدوێنێ، ئێمەش بێ یەک دوو وەکو پەیکەر لە دیوار ڕادەماین، دوای دەرکەوت کەئەوانە زیندانی تاکەکەسین و زۆر تایبەتن، بۆ هەوا گۆڕان جێگۆڕکێیان پێ دەکەن، یان ئەوەتا زیندانی تر دەهێنن،
ڕۆژێک بە ڕێکەوێت کاک [ئازاد حاجی خدر خۆشناوم ]بەر چاو کەوەت. ئەوەی ڕاستی بێت ئەو دیمەنەم بیر نەماوە کە چۆن بوو کاک ئازادم بینی. هەر لە دوورەوە لێوەێکی لێ بادام و وای تێگەیاندم کە یەکترن ناناسین ،کاتێک بینیم بە دەستی دوو پاسەوانەوە بوو، کە بۆسەرئاوایان دەبرد بەس هەستم پێکرد زۆر کەنفت دیار بوو، پێ دەچوو زۆر ئازار درابێت، ئەو بینینە بۆ من زۆر خۆش بوو، چونکە من بۆم نەبوو کەس سەردانم بکات واتە مواجەم نەبوو حەزم دەکرد کەسێک ببینم کە ناسیاو بێت یاخود خزم بێت بەڵآم بەداخەوە. 
لە ژوورەکەم دا کوڕێک بە جلێکی کوردی سورەوە دانیشتبوو، هیچ قسەی نەدەکرت نازانم چۆن بوو هاتە لام و وتی خەڵکی کوێت! وتم خەڵکی شاری قەڵادزێم، وتی تۆ لەسەر چیی گیراوی؟ منش وتم نازانم بەس ئەوە دەزانم لە ڕێگای هەندەران گیروام و ڕەوانەی ئێرەیان کردوم ، نازانم چارەنوسم بەرەو کوێ دەڕوات ،وتی ئەی باشە بۆ هێناویانی بۆ ئێرە؟ منیش وتم نازانم ، زۆر جار لە زینداندا وشەی نازانم کۆمەکی باشت پێ دەکات ڕەنگە گیانت لە مردن بپارێزێت، منش وتم نازانم ئەوەی ڕاستی بێت دڵم هێندەی تر خورپەی کرد بەو پرسیارە؟ منش لێم پرسی ئەی تۆ! وتی من ناوم.......... ناوێکی گوت کە پاش ناوەکەی مەخمور بوو سەری تۆزێک ڕوتابۆوە و تۆزێک بە خۆوەبوو، هەمیشە لەسەر چۆک دادەنیشت ،سەری بەرزنەدەکردوە ، زۆر بە نەرمی دەدوا مرۆڤ هەر حەزی دەکرد گوێی لێ بگرێت. وتی من لەسەر یەکێتی گیراوەم و بەڵام من کەسێکی شوعیم و ئەوان بڕوام پێ ناکان و هەر جارە و بیانوێکم پێ دەگرن.
کەسێکیتر لەو ژورەکە هەمیشە لە تەنیشت دەرگاوە دادەنیشت و زوو زوو سەیری دەرەوەی دەکرد، کەسایەتی ئەو کوڕە زۆر جیاواز بوو لەگەڵ ئەوانی تر . ئەو لەگەڵ کەس نەدەدوا ،بەس جار جارە سەیری ئێمەی دەکرد و لە پڕ ڕویی خۆی وەردەگێرا . جێگای خەوەکەشی هەر لە نزیک دەرگایەکە بوو، بە حکومی ئەوەی دەمێک بوو پێکەوە بووین ، زۆربەی زیندانیەکان لە کەسایەتی یەکتری شارەزاببوین. بەڵام سەیر لەوەدابوو کەس چیرۆکی ئەو کورەی باس نەدەکرد، کە بۆ گیراوە ، وە چەند دەبێت لێرەیە، بەس دیار بوو زۆر دەمێک بوو گیرابوو. ئەوەم بیر ماوە کە خەڵکی دەشتی هیران و نازانین بوو.
جوڵەی دەم و چاوی وا نیشان ئەدرا کە هەمیشە لە بیرکردنەوەیەکی زۆر قوڵ دایە ، ئێستاش نەمزانی لە چاوەڕوانی ئازاد بون دایە، یاخود چاوەڕوانی مەرگ دەکات.
 لەناو زینداندا چیرۆکە پڕ تڕاژیدیایەکان بەردەوامن و گوێ بیستیان دەبین ، دیمەنێک کە قەد لەبەر چاوم وێنەکەی ون نابێت دیمنەی ئەو کوڕە بوو بەناوی [محمەد حاجی ]بەس بەداخەوە ناوی سیانیم نە دە زانی، بەس لە یادمە جارێکیان بابی هات بۆ سەردانی، دیار بوو دەمێک بوو لە هەوڵی ئەو سەردانە دا بوو، بۆیە هێندە بە گەرمی ئامێزیان لە یەکدا مرۆڤ هەر حەزی دەکرد لەو دیمەنە ڕامێنێت ،جلوبەرگی بابی سەرتاپا ڕەش بوو ، ڕیشەی شەدەکەی سەری بەسەر ناوچەوانیدا شۆڕببونەوە ،تەواوی خەیاڵی دەبردی، ئەو بابە بە ڕوخسار، بەساڵاچوبوو، بەس جوڵەی جیاواز بوو، کەسێکی گورج و گۆڵ دیار بوو، هەر ڕاستە و خۆ بۆنی گەرمیانی هێنابوو بۆناو زیندان، محمەد کوڕێکی کورتە باڵی ی ڕەش ئەسمەر بوو، لە زانکۆی موسڵ دەیخوێند، لە ژورەکە بەبێ ترس لەگەڵ یەکتر بوین بە هاوڕێ، خۆشم نازانم ئەو کوڕە بۆ ئاوا دڵی خۆیی بۆمن کردەوە ، چیرۆکی خۆیی بۆ من دەگێڕایەوە، بۆیە منش بە کورتی هەوڵ ئەدەم بۆ ئێوەی بگێڕمەوە،
بەوشێوەیە بۆمن دوا وتی :- من لە زانکۆیی موسڵ دەخوێنم، ڕۆژێک لە کاتی گەڕانەوەم بۆ گەرمیان لەپشتی پاسەکەوە دانیشتبووم ، لە بازگەی دێگەڵە ڕایانگرتین ، کەسێک ڕاستە و خۆ بۆلای من هات ، داوای ناسنامەی لێ کردم. منش ناسنامەی قوتابیم دایە دەستی، هەر ئەوەندە ئاسایی بوو تاکوو ناسنامەکەم دەرهێنا و دامە دەستی. بێ یەک دوو ، بە لولەی تفنگ لە جامی پشتەوە کەوتنە سەر سەرو گوێ لاکم ، هێندە لولە تفەنگیان کێشا بەرسەمدا، تاکوو لە هۆش خۆم چووم، کاتێک وە هۆش خۆم هاتمەوە لە زیندانم و چواردەورم گیراوە ، وە چەندین پەراسوم شکاوە، وەکو خۆت دەیبینی کەسیش نایەت لێم بپرسێ، ئەوە چەند دەمێکە بەو ئازارەوە دەناڵێنم ، هێندە بە سەیر و بە زەردەخەنەوە ئەو چیرۆکەی دەگێڕایەوە ،من خۆمم لە بیر چۆبۆوە، کە وەک ئەو زیندانم، هەستم دەکرد سەرم شۆڕ کردۆتەوە بۆ خوێنەوەی کتێبێک، کە من یەکەم کەسم ئەو کتێبە دەخوێنمەوە، وتی سەیر بکە کاتێک سەیرم کرد بەشی لای چەپی تەواو هەڵاوسابوو، بە زەردەخەنەوە دەیگوت بەعس لەو زاڵمانە زۆر شەریف ترە، ئەوەی ڕاستی بێت من تەواو تاسابووم بەو دیمنە، لێم پرسی باشە لەسەر چیی ویان لێکردوی! دیسانەوە بە پێکەنینەوە وتی گوایە من پەکەکەم و کار لەگەڵ ئەوان دەکەم، وتی ئەوەی لێرەیە زۆربەی لەسەر پ.ک .ک گیراوە، بە چاو ئاماژەی بۆ کوڕێک کرد وتی ئەوەش فڵان کەسە ،کە بەداخەوە ناوی ئەویشم بیر نەماوە، بەس دەزانم ناوی دووەمی دیبەگەیی بوو،ئەو کات من هیچ شتێکم لەسەر پ .ک .ک نەدەزانی تەنیا ئەوە نەبێت لە ساڵی نەوەدەکان ناوی شەڕێکم بیست، کە یەکێتی و پارتی لەگەڵ پ ک ک شەڕ دەکەن..
هەموو بەیانییەک دەبوو زوو بەخەبەر بێین، بۆ نانی بەیانی. ئەگەر بێت و دوا بکەویت ئەوا بە شەق بەرد،دەکەوتنە سەر و گوێلاکت، ئەو کەی سەرپرشتی هەموو زیندانەکەی دەکرد ناوی[نبیل]بوو. دەکەوتە سەرت بە کێبڵێکی ڕەش تاکوو بێ تاقەت دەبوو دەیکێشا بەسەرت دا، بۆ ئەو خەڵکە دەست بەسەرە ببو بە سەدام، کەس نەبوو قسەی لە قسەدا بکات، نانی بەیانیان دەخۆیی ناخۆیی نیسکێنە، نیسکێنەش مادێکی تێکرابوو هەستت بە پیاو بونی خۆت نەدەکرد. قاپێکت پێ بوو، هی خۆشردن و هی نان خواردن بوو، دوای نانخواردنیش ڕاکردنیان پێ دەکردین، لە کاتی ڕاکردندا سەیری ئاسمانم دەکرد ، کە ئەو هەموو تەلبەندە لە پێناو چیی!! نێوان تەلەکان تەنیا تیشکی خۆر و مێشولە دەیتوانی بەو نێوانەدا هاتوو چۆ بکات. 
بەیانیەک بۆ سەرەی ناخواردن وەستا بووم ، کوڕێکی منداڵ کە ناوی سامان بوو، ئەویش هەر زیندان بوو، بەس چۆن زیندانێک' چیی پێ خۆش بایە بەرامبەر زیندانەکان تر ئەنجامی دەدا ، تەمەنی ئەو کوڕە نەگەیشتبوو ٢٠ ساڵ هێندە زمان پیس و هار بوو، سڵی لە یەک شت نەدەکردوە، هەر چیی بە دەمی داهاتبایە دەیگوت. دیار بوو ئەویش لەلایەن پاراستنەوە دانرابوو ، ڕۆژێک لەسەرەی نانخواردن وەستابووم، هەر وەک ڕۆژانی ئاسای ئەو سامانە هات بێ یەک و دوو شەقێکی هاویش ، وتی جەلۆی خوێڕی جوان بوستە، دەنا قۆندەرە دەخەمە دەمتەوە ، منش خۆم پێ نەگیرا چاوم هیچی نەدی' ڕاست و خۆ کەوتمە سەر سەر و گوێ لاکی تا توانیم دام بەئەرزەکەدا و باش باشم لێ دا .هەر ئەوندەم زانی نەبیل و چەند کەسێکیتر کەوتنە سەرم، تا بێتاقەت بوون کێشایان بەسەرم دا، ئیتر دوای ئەوە من جیاکرامەوە و فڕێدامە ژورێکی زۆر تایبەت ،بەس نازانم ژمارە چەند بوو ، بەس ئەوە دەزانم لە نزیک ژورێک بووم کە ئەو ژورە پێیان دەگوت ژوری پاسەوانەکانی[ مەحیەدین ڕەحیم.] کە نزیکەی ١٩ کەس دەبوون گیرابوون، کە ئەوانە پاسەوانی خودی خۆیی بون، ڕۆژانە چەند خولەکێک لە حەوشە ئازادیان دەکردین. ئەو چەند خولە کە بۆمان هەبوو قسە بکەین پێکەوە، تەواوی زیندانەکان دەیانزانی کە من مواجەم نیە ، کەس ناتوانێت بێت بۆ لام، ئەوان جار جارە هاوکاری خواردنیان دەکردم ، یەکێک لە پاسەوانەکانی محیەدین ڕەحیم کە ئەویش ناوی سامان بوو خەڵکی شاری سلێمانی بوو، زۆر هاوکاری دەکرم بۆ نانخواردن، چونکە ئەوان ئازاد بوون چیی نانێک داوابکەن و چیی بخۆن،، ڕۆژێک لێم پرسی باشە سامان ئێوە بۆ زیندانین؟ وتی ئێمە پاسەوانی کاک مەحێدین ڕەحیمن کاتێک کە کاک رەحیم کوژرا ، ڕاستە و خۆ ئێمە تاوانبار کراین . تۆزێک چیرۆکی تیرۆر کردنەکەی بۆ باس کردم کە گوایە دەزگای پاراستن بەدەستی خۆیی محێدین ڕەحمی تیرۆر کردوە، وتی ئێمە بێ ئاگا بوین ئەو شەوە بە دیواری ماڵەکەیدا دووکەس چوبونە ژووری نوستنەکەی و تیرۆریان کردوە ،ئێستاش کەس نەبەچاک نەبە خەراپ باسی ئێمە ناکەن و ئەوە چەند دەمێکە لێرین.
حەمام کردن لەو زیندانە زۆر سەیر بوو، بە چەند حەفتەیەک جارێک بۆت هەبوو خۆت بشۆیی، بەڵام چۆن خۆشردنێک! تەنەکێک ئاو بە ٣ دینار بوو، پاسەوانێک بەدیارتەوە دادەنیشت و سەیری دەکری و تا کوو ژمارە ١٠ دەژمارد، دەبوو تۆ لەو نێوانەدا تەواو بیت. ئەگەر بێت و تەواو نەبیت، نەبیل دەهات و دەکەوتە سەرت بە خۆیی و کێبڵەکەیەوە.
ڕۆژێک وتیان سەری تۆیە خۆت بشۆی، منش وتم پارەم پێ نیە خۆم ناشۆم ،ووتیان نابێت شتی وا، دەبێت پارە پەیدا بکەی، ئاخر ئەوە کەی داوایە تۆ لە زیندان بیت و پارە پەیدا بکەی! من لە دەرەوەش توانای پارە پەیدا کردنم نەبووە جا لە زیندان! بەس باش بوو ئەو سامانە کە پاسەوانی محێدین ڕەحیم بوو پاری خۆشردنەکەی بۆ دام، منش بیرم کردوە ئەی باشە بۆ ڕۆژانی دوای چی بکەم،بەڵام باش بوو دوایی هەرخۆیان پارەکەیان بۆ ئەدام و حەمامم دەکرد! لەو بەشەی زیندان نزیکەی ٢ مانگ دەبوو مابومەوە.
 بەیانیەک هەر وەک ڕۆژانی ئاسایی بۆ سەرەی ناخواردن وەستابوینەوە، لە پڕ چاوم کەوت بە فواد برای ساڵح موزەلیی، کەلە تورکیاوە پێکەوە سنورداشکرابوینەوە، بەڵام چۆن دیمەنێک! وێنەیەک هەر لە فیلمی ترسناک دەچوو، بە بیجامەیەکەوە بەدەستی دوو پاسەوانەوە بوو، هەموو گیانی بە لەفاف پێچرابو ،دەستێکی هەڵبسترابوو پێ دەچوو شکاندبیان، سەری وا پێچرابۆەوە تاڵی مویەکت بەرچاو نەدەکەوت، کاتێک کە ئەو وێنەیەم بینی یەکسەر، ئەوەم بیرهاتەوە کەلە ڕێگا وتی بەس من کەشف بم دەرچونم زۆر مەحاڵە لە دەستی پارتی. هێندەی پێ نەچوو لەبەر چاو ونیان کرد و فڕێدرایە ژورێکەوە و هەرئەوەندم بینی و بەس
بۆ بینینی به‌شی یه‌كه‌م كلیك له‌م لینكه‌ بكه‌
ماویه‌تی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە