ناڕەزایەتی (چاک) دژ بە کارە تیرۆریستییەکەی شاری هەولێر

Wednesday, 24/12/2003, 12:05

6923 بینراوە


ناوەندی هەڵەبجە_ چاک، بە توندی ئیدانەی ئەو کارە تیرۆریستییە دەکات کە ئەمڕۆ لە شاری هەولێردا ئەنجام درا و بووە هۆی کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک لە خەڵکی بێ تاوان.
ئێمە لە کاتێکدا ناڕەزایەتی خۆمان لە دژی ئەم کردەوەیە و هەر کردەوەیەکی تیرۆریستی تر دەردەبڕین، لە هەمان کاتدا بەرپرسێتی ئاسایشی هاوڵاتیان دەخەینە ئەستۆی لایەنە بەرپرسەکان و داواکارین هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتیان و دۆزینەوەی تۆڕە تیرۆریستییەکان و دادگاییکردنیان.
ناوەندی هەڵەبجە دژ بە ئەنفالکردن و جینۆسایدی گەلی کورد _ چاک
‏24‏/12‏/2003


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە