پارتیی وەک کەڵەگا و حیزبەکانی دیکەش ترسنۆک و موونەرم

Tuesday, 04/10/2016, 6:30

6595 بینراوە


لەدوای 31ی ئابی 1996 پارتی بەبەرنامە دژی هەموو لایەنە کوردییەکان و خەڵکی کوردستان کار دەکات، ئەو بەرنامەیەش لە تورکیاوە سپۆنسەر کراوە و لە ژیر جاودیری میتی تورکدا سەرپەرشتی کراوە و دەکرێت.
یەکێک لە بەرنامەکان کە دەبێت بگەڕێینەوە بۆ سەرەتا، کەوا بەشکاندنی شکۆی یەکێتی دەستی پێکرد بەگرتنی زیاتر لە7 هەزار ئەندام و لایەنگری ئەو حیزبە بەپێی ئاماری زیندانیانی شەڕی ناوخۆ و بەشوێن بزرکردن و کوشتنی هەموو ئەو سەرکردە سەربازیانەی کەلە ڕۆژی 31ی ئاب کەوتنە دەستی پارتی، لەو کاتەوە پارتی لەهێزێکی ترسنۆکەوە بون بەهێزێکی دڕندەو بکوژ لەپێش چاوی ئەندام و لایەنگرانی هەموو حزبەکان ، ناوە ناوەش بەلێدان و گرتنی چەندین ئەندام و هەواداری حیزبەکان دڕندایەتی خۆی دووپات دەکردەوە بە سوتانی بارەگاکانی یەکگرتوو بزوتنەوەی گۆڕان لەسنوری دەسەڵاتی خۆی و دەسگیرکردنی ئەندام و کادیرانی کۆمەڵی ئیسلامی لەژێر ناوی تیرۆر ، زەلیل و بێدەنگ بون و تەسلیم بونی حزبەکان بەپارتی هەندەی تر ئەو حزبەی توشی بوغرایی و لەخۆبایی بوون کرد ئەگەر ئەندامێک یان لایەنگرێکی پارتی هەستی بە جۆرێک لە غەدرکردن کردبێت بەرامبەری ئەوا لەسەر ئاستی باڵا بەرپرسانی پارتی هاتونەتە دەنگ.
- لەچەند مانگی ڕابردو لایەنگرێکی پارتی لەکەرکوک لەسەر کڕین و فرۆشتنی مادەی بێ هۆشکەر لەلایەن هاوکارەکانی دەکوژرێت بەڵام چونکە لەسەر جەستەی ئەو کەسە، تاتۆی بارزانی کردبوو، لێرەدا شەخصی مەسعود بارزانی و سەرۆکایەتی هەرێم داوای پێکهێنانی لێژنەی تایبەتیان کرد.
- دوای ئەوە لە سلێمانی ئاسایش باندێکی دزی و ئاژاوەگێڕی دەستگیرکرد، بەڵام یەکێکیان چونکە سەر بەپارتی بوو بەناوی (ئەیوب ڕیشە)، بۆیە ئەدهەم بارزانی بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی داوای ئازادکردنی بەپەلەی کرد و دوای تەنها دوو ڕۆژ بە تەداخولی مەلابەختیار کەسی تاوانبار ئازادکرا و حیزبەکانیش هیچ هەڵوێستێکیان نەبوو ، بەپێچەوانەی پارتی ئەندام و لایەنگرانی هەموو حزبەکان لەلایەن جەلاد و پیاوکوژانی ئەو حیزبە توشی کوشتن و لێدان و ڕفاندن و سوکایەتی دەبنەوە، بەڵام حیزبەکانیان نەک تەنها بێ دەنگن بەڵکو زۆر جار پاساو بۆ کارە قێزەوەنەکانی پارتی دەهێننەوە.
- لە سیناریۆی تەقینەوەکەی بەردەم کەناڵی ڕوداو تا ئێستا دوو کادیری باڵای کۆمەڵ دەستگیر کراون بەبێ ئەوەی هیچ تاوانێکیان بەسەردا ساغ بێتەوە.
- کامەران سەرسپی چاڵاکوانی مەدەنی نزیک لە گۆڕان بەڕۆژی ڕوناک ڕفێندرا دوای ئازار و ئەشکەنجە و سوکایەتی پێکردن لەنێو گۆڕستانێکی هەولێر فڕێ درا بێ ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان هیچ هەڵوێستێکی جددی هەبێ.
-  پێش چەند مانگێک ڕۆژنامەنووسی نزیک لە پەکەکە ویداد حسێن لەناو شاری دهۆک ڕفێنرا و بەدڕندانەترین شێوە تیرۆر کرا، بەرپرسانی پەکەکە لە قسە زیاتر هیچیان نەکرد.
- لەچەند ڕۆژی ڕابردوو هاوڕێ کوردی چاڵاکوانی مەدەنی لەلایەن چەند چەقۆ کێشێکی پارتی لەناو جەرگەی هەولێر درایە بەر چەقۆ و بەتوندی بریندار کرا.
- ڕۆژێک دواتر هێمن بنەسڵاوەیی بەشێوازی بەعس ئاسا لەماڵەکەی دەردەهێنرێت لەلایەن موختار و ئاسایشی بنەسڵاوە دواتر بەئەتک کراوی لەپشت بازگەی پردێ فڕێی دەدەن و پێی دەڵێن جارێکی تر بۆت نیە بێیتەوە هەولێر !
- ڕەنگە پاساوی هەموو حزب و ڕێکخراوەکان جگە لەیەکێتی ئەوەبێت کە پارتی هێزی هەیە و تەنها لە زمانی چەک دەزانێ بۆیە هەوڵەکان بێ سوودن ، بەڵام خۆ یەکێتی هێزی هەیە ئەوەتا لە ماوەی کەمتر لە مانگێک دوو پێشمەرگە  لە شاری هەولێر کوژراون.
هەردوکیان حیمایەی جێگری سکرتێری یەکێتی کۆسرەت ڕەسوڵن یەکێکیان ناوی کاوەیە، پێشی دوو هەفتە لەبەردەم ماڵەکەی کوژراوە، ئەوی تریان ناوی دەریا ڕۆستەمە بکوژەکانی دەریا زۆر بەئاشکرا لەڕۆژی 29ی مانگی ڕابردوو لەنزیک بازاڕی لەنگە بەچوار کەس تەقەیان لێ کردوە و بەناوەکانی (هەژار تەعجیلی و سامەی ڕابی و فەتەی حەی عەسکەری و ئەوەی تریان نەناسراوە) دەسبەجێ کوشتیتیان.
کە هەر چواریان جەلاد و پیاوکوژی بارزان قەسابی ئاسایشن، ئێستاش ئەو پیاوکوژانە زۆر بە ئازادی دەسوڕێنەوە، بەڵام کۆسرەت و کوڕەکانی نەک تەنها لەسەر پێشمەرگەکەیان نەهاتنە جواب بەڵکو نەچونەتە پرسەکەشی، هەروەها بەپاسەوانە هاوڕێکانیان گوتوە خۆی کەسێکی شەڕانگێز و بەکێشە بووە، بۆیە کوژراوە ئێمە خەڵکی بەکێشەمان ناوێت، سەرەتای کێشەکەشیان ئەوەبوە کە ئەو جەلادانەی پارتی بازاڕی شەوانی تەعجیلیان کۆنترۆڵ کردوە دەریا ڕۆستەمیش کوڕێکی چاونەترس بووە بێ باکانە لەوێ دانیشتوە پێیان گوتوە نابێ جەلالی بێنە ئێرە دانیشن، ئەویش تەقەی لێکردونە فیشەکێکی لەقاچی هەژار تەعجیلی داوە، ئەوانی تریش هەڵاتونە.
- جێگای باسە چەند مانگێک پێش ئێستا سامەی ڕابی لەکافتریایەک لەسەر شەقامی چل مەتری کەسێکی تر دەکوژێ و یەکی تریش بریندار دەکات بەڵام بۆ ساتێکیش ناگیرێ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە