کردنەوەی قوتابخانەکان لە ئێران و پێشێلکاری مافی قوتابیانی کورد

Saturday, 15/10/2016, 18:06

7175 بینراوە


هەمو سالیک لەسەرانسەری جیهان بەبونەی روژی زمانی دایک، کونفرانس وەمیتینگ وەبەرنامەهایەکی تایبەت بو ریزگزتن لەزمانی دایک بەریوەدەچیت.گرنگی زمانی دایک تا حەدیکەکەریکخراوەی زانستی و کلتوری ینسکو دەلیت: کە کەسیک بەخیندەوار دیتە ئەژمار کەت وانای خویندن و نویسنی بەزمانی دایک هەبیت.
زمانەکان کەرەسە و یا ئەمرازی پیوندی لیک تیگەیشتن، حەوانەوەی مروفەکانەن کەپیشاندەری رابردوو، ئیستاکە وە داهاتووی هەر نەتەوەیکه.
مروفە کان لەسەرتاسەری جیهان بەرابردوو و میژویکی تایبەت بەخویان دەژین و دابوو نەریت وەشیوەی چون ژیان بردنەسەری هیدی هیدی لەریگەی زمانەوەفیربوون .
ئەمروکەلەدونیا پتر لە6000 زمان هەیەکەهەر کامیکیان میژوو وەجوگرافیایە کی تایبەت بەخویان هەیه. ئەو هەموو جورەزمانەئەونیشان دەدات و دەیسەلمینیت کەمروف توانای باشی هەیەلەسازدانی پیوندیدا. پسپوران لەسەر ئەو باوەرن کە مندالان لەناو رەحمی دایکدا بەزمانی دایکان ئاشنا دەبن وەدوای ئەوی لەدایک بوون یەکم زمانیک کەدیبیستن زمانی دایکە وە ئەوکاتەی کەدەگرین هەر بو زمانەبیدوینی ژیر دەبیتەوه.
وەکاتیک لەئامیزی پر هەست و سوزی دایکی شیر دەخوات یان ئەو کاتەی گویی لەلاوانەوەی دایکی دەبیت و وشەکانی دایکی دووبارەدەکاتەوە و هیدی هیدی دەست دەکات بەقسەکردن و رستەی کورت کورت سازدەکاتو حەول دەدات هەستی خوی پی دەر ببریت .، پیوندی پی بگریت و داواکاریکانی بەزمان بگەینیت. مندال دوای فیربونی زمان خوی دەناسیت و رەسەنی خوی پیناسەدەکات(هەربویش بەزمانی دایک نیو دەر کردووه).
مروف کاتی بیرکردنەوە لەناو دەلی لەگەل خوی قسەدەکات وە کاتی لیودەبزویت و دەست دەکات بەگفتگو کردن لەراستیدا بەدەنگ بیردەکاتەوەئەوەبو مانایەی کەزمانی دایک ئامرازیکەکەناخو و دەرونی مروف دەکاتەوه.
بەقسەکردن عەیب، هو نەر، ناحەزی، چاکی، پاکی ناو دەلی ئاشکرا دەکات و بە دەورو بەرەکەی رادەگەیەنیت بەلام دەربرینی ئەوانەبەزمانی جگەلەزمانی دایک بەجوانی و رونی دەرنابردریت.
زمان ناسان و دەروناسان لەسەر ئەو باوەرەکوکن کەزمان وهوییەت دوو مەفهومن کەلەیەک جیا نابنەوە و دانابرین. بەردی بناغەی هوییەت زمانە، ئەوەزمانی دایکەکەپیناسەی هەر نەتەوەیکی پی دەکریت وەلەپیش کەوتنی هەر نەتەوەیک کاریگەری ئەرینی هەیه. ئەو زمانەزمانیکەکەمروفەکان بەباو باپیرانەوە وە میژوو و کلتوریان گریدەدات. یان بەواتایکی تر زمانی هەر نەتەوەیەک کلیلیەکەبو کردنەوەی تەواوی دەرگاکان لەسەر پاراستنی هوییەت و رەسنایەتی ئەو نەتەوەیه.
ئەگر وایا زمانی دایک بو پاراستنی کەلتور واجب و پیویستەو گرینگترین بەشی هەر کەلتوریک دیتەئەژمار، ئینجا بو پاراستنی ئەو، و بو زیندو راگرتنی نەوەکانی داهاتووی هەرنەتەوەیک فیرو بونی زمانی دایک زور گرینگ و پیویسته.
لەروانگەی دروون ناسانەوە قسەکردن بەزمانی دایک دەبیتەهوی ئەویکەهویت یابی چاکتر،قایم تر وەقولتر لەناو مندالاندا جیگیربیت. وەلەگەل کیشەکومەلایەتیەکانی لە تەمەنی سەرەوەباشتر هەلسوو کەوت بکات. تەواوی ئەو قسانەو ئەوەبابەتانە ئەوە دەسەلمینیت کە گفتگوکردن و فیربونی زمانی دایک چ لەناوخوی مال و چ لەناو کومەلگا زور گرنگەوەکاریگەری دەروونی ئەوتو لەسەر کەسایەتی،چالاکی،ژیان وە داهاتووی تاک لەناو کومەلگا دا دەنیت.
مندالان تا تەمەنی(5) سالان لەناو مال و بنەمالەدا تەواوی زانیارەکانی بەزمانی دایکی وەرگرتووە وەفیری بووە وەلەو تەمەنەبەدواوەدەچیت بو قوتابخانەبو راهینان و فیربوون وەتەواو کردنی زانیاری و زانستەکانی.
قوتابخانەلەدامەزراندن وەتەواو کردنی کەسایەتی تاک رولیکی مەزنی هەیەوەهەرشتیکی لەناو مال فیر بووبیت تەواوی دەکات وەپیکی دەهینیت و روحو و روانی بو نیو کومەلگا سازدەکات. هەر بویەقوتابخانەوەک پردیک بەینی مال و کومەلگا سەیر دەکریت.
ئەوەلەکاتیکدایەکەمندالان بەزمانی دایک بخوینن وەئەگەر بەزمانیکی تر بخوینن جگەلەزمانی دایک ئەوە کاریگەریکانی بەتەوای پیچەوانەی ئەو شتەیەکەباسمان کرد. 
بەواتایەکی تر بەینی زمانی قوتابخانە و زمانی قوتابی وە جیاوازی و مەودا دیتەئاراوه، وە ئەوە یەکیکە لەوکیشانەی کەکومەلگای فرەنەتەوەیی ، تاک ناچاردەکریت بەزمانیکی تر جگەلەزمانی دایک وانە بخوینیت، فیربیت، رابیت و کاربکات.
هەر وەکو باسمان کرد مافی پەروەردە بەزمانی دایکی مافێکی مرۆڤانە یە، کەلە بەڵگەنامە وگرێبەستەکانی مافی مرۆڤی بۆوێنە جاڕنامەی جیهانی مافی زمانی، جاڕنامەی زمانی دایکی، ڕاگەیاندراوی مافی تاکەکانی سەربە کەمینە نەتەوەیی، زمانی، کونڤانسیۆنی مافەکانی منداڵان، بە جاڕنامەی نێونەتەوەیی مافە مەدەنی وسیاسییەکان و…جەختی لەسەرکروەتەوە.
هەروەها بەپێی مانیفستۆی یونسکۆ دەوڵەتەکان ئەرکیانە کە ئەم میرات بەنرخە بپارێزن.
بەڵام ئەم مافە سرووشتی ومرۆڤانەیە لەیاسای کۆماری ئیسلامی ئێراندا بەتەواوەتی ڕەوایەتی پێ نەدراوە وتەنیا لەبنەجەی یازدەهەمی یاسای بنەڕەتیدا، بەچەشنی نهێنی باس لەخوێندن بەزمانیدایکی لەقوتابخانەکان لەتەنیشت زمانی فارسی کراوە.
کەلەروژانی رابردودا قوتابخانەکان لەولاتی ئیران کرانەوەو بەپیی ماڵپەڕی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاریئێران نوسیویەتی کە لانیکەم حەوت ملوێن ونیو قوتابی قۆناغی سەرەتایی دەچنە ساڵی نوێی خوێندنی ۹۵-۹۶ وە وبەپێی ئەم ئامارە دەتوانی مەزەندەی بکەی کە نێزیک بە یەک ملوێن ونیو لەم قوتابیانە بەیەکەم جار پێ دەنێنە خوێندنگاوە. ولەم ڕێژەیە نێزیک بە ٦۰ بۆ ۷۰ لەسەتی ئەم منداڵانە لەمەبەدوا، بەزۆرەملە فێری زمانێک دەبن کەزمانی دایکییان نییە ولەگەڵ ئەم زمانەیشدا بەنیسبەت زمانی دایکییانەوە کەمترین ناسیاویان هەیە
هەروەها مەزەندە دەکرێت کەپترلە سێ لەچواری ئەم قوتابیانە واتە ئەم یەک ملوێن ونیوەی کەبۆ یەکەمجار دەچنە خوێندنگاوە لەنەتەوەکانی نافارسن وئەمانە ناچارن بەزمانێ جگە لەزمانی دایکیان پەروەردە ببینن.
بەپێی ڕاپۆرتی توێژینەوەکانی پەڕلەمانی شۆرای ئیسلامی ئێران لەماوەی ٦ساڵی ڕابردوو نێزیک بە ٥ملوێن کەس لەم قوتابییانە ڕەت (دەرنەچوون) بوونەتەوەو کارناسانیش لەسەر ئەم مژارە جەخت دەکەنەوە کە زێدەترین دەرنەچووان لەناوچەگەلێک لەئێران دەکەونەوە کەزمانی دایکی وان زمانێکی جگە لەفارسی بووە.
"جنوا اسپيترمن" ماموستایی زمان ناسی زانکوی میشیگان لەپیوەندیەدا دەلیت: ئەگر ئیوەفیربوون بەپەرەپیدانی یەک زمان قەدەغەو یا نایاسای بکەی، لەکوتایدا ئەو زمانەدەسردریتەوە و بەلەنیو بردنی زمان، کەلتوریان خراپ و لەناو دەبەیت و لەکوتایدا خودی ئەو خەلکەو یا نەتەویە دەسیرتەوەو لەناو دەبیت. شاید کومەلگا لەباری جستەای و فیزیکی لەناو نەچوبیت بەلام ئیتر ئەوان خویان نین، بەلکو گوراون بو کەسانی تر و سەر بەزمان و کلتوریکی ترن، ئەوان رەگزی خویان لەدەست داوەوەو ئیدی بونیان نەماوه.
هەربەم پێیە هەرچەشنە هەوڵێک لەهەمبەر ئاستەنگی دانان یان پێش گرتن لەبەکارهێنانی زمانی دایکی بەواتای هەوڵ بۆ لەناوچوونی کلتوور وئەندێشەی ئەو خەڵکەیە.
پرسیارێکی ساکار کەلەکۆتایی دا دەکەوێتە بیر وهزرەوە ئەوەیە کەئاخۆ لەبنەڕەتدا تاکەکانی نەتەوە نافارسەکانی ئێران بەهاوڵاتیان ئەو وڵاتە دێنە ئەژمار ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە