ئەمڕۆ لە کۆریای باکور چی روویدا؟

Wednesday, 28/09/2016, 12:03

2778 بینراوە


چەندین رۆژ بوو کیم جونگ ئونەکان بە هۆی بڵاو بوونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە هاووڵاتیان بەتەمای خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری بوون لە ژێر چەندین درۆشمی وەک ( بەسیەتی برسیەتی) یان (کوا موچەکانمان) و هتد.. هەراسان ببوون و کەوتبوونە پەلەقاژە لەبەر ئەوەی کە دەیانزانی کە خۆیان هۆکاری سەرەکی بێ نان و ئاوی و ئەم دۆخە نالەبارەی هەرێمن، هەربۆیەش زوو بە زوو دەستیان کرد بە دانانی سنوری کۆنکریتی و کەوتنە دارشتنی پیلانی سەیروسەمەر بۆ چۆنیەتی داپۆشینی داواکاریە رەواکانی میللەت!! خوا پێم نەگرێت ئەڵێن لیژنەی لێکۆڵێنەوە و ڕاپۆرتی کۆتایی و بەڵگەشیان ئامادەکردبوو...... هەر ئەو ترسەشیان وایکرد کە دەیان کۆبوونەوەی لوتکەییان سازدا و پەیتا پەیتا هەڕەشەی ئەوەیان دەکرد کە گەر هاتوو شوشەی بارەگایکیان بە هۆی خۆپێشاندانەکانەوە بشکێت ئەوا پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی بۆمبای ئەتۆمی دژی ناوچەی ناسراو بە زۆنی سەوز.. هەموو ئەو پڕۆپاگاندانەش لە کاتێکدا بوو کە هەر خۆیان پیلانی تێکدانی رێرەوی خۆپیشاندانەکانیان دارشتبوو!! خۆشبەختانە نە پیلانی خۆیان و نە هی دارودەستە و هاوو تانکەرەکانیان سەری نەگرت!! هەر ئەوان بوون کە دەیانوت یەکێتی ناتوانێت پارێزگاری لە سەروماڵی خەڵکی بکات! ناتوانێت بارەگا و دامودەستگاکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی بپارێزێت! ئێ ئەوە هەمووان بینیان کە چی روویدا،و بینیان کە ئەوە ئەوان بوون کە نەیانتوانی تەنانەت سەری یەک هاووڵاتیش بپارێزن!! و ئەوە ئەوان بوون کە بە هێزێکی زۆری چەكدارەوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ماموستایک کە لە ناو ماڵەکەی خۆیدا خۆی و کچە منداڵەکەی دوو لافیتەیان هەڵگرتبوو دەستبەسریان کردن لە چۆمان!! ئافەرم سەرۆک.. ئافەرم دیموکراسی.. ئافەرین ئاسایش کە توانیتان لە چۆمان منداڵێکی شەش ساڵان بدۆزنەوە کە داوای موچەی ماموستاکەی کرد.
سڵاو لە یەک بە یەکی خۆپێشاندەران.
سڵاو لە مامۆستایان.
بەڵی بۆ ئازادی رادەربڕێن و داکۆکیکردن لە مافی میللەت.
سەرشۆرێ بۆ ناحەزانی کوردو کوردستان و ئازادی و دیموکراسی.
سەرچاوە: لڤین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە