عەلی حسێن سورچی: فەرەیدون جوانڕۆیی دەکوژێن، دوایی پرسەیەکى شایستەى بۆ دادەنێین

Monday, 12/12/2016, 21:40

21830 بینراوە


دواى ئەوەى لە ماوەى رابردوو کوردستانپۆست وەک یەکەم مالپەر نهێنى تیرۆرکردنى فەرەیدون جوانرۆیى بلاوکردەوە (کلیک) پاشان عەبدلخالق تەلعەت بەرێوەبەرى پۆلیسى هەولێر پەشیمان بۆیەوە لە لێدوانەکەى و بە شێوازێکى تر سیناریۆیەکیان بۆ دروست کرد، ئیستا لە زارى کەسێکى نزیکى بنەمالەى فەرەیدوون جوانرۆیى، لە بەر مەترسی بۆ سەرچاوەکە حەزناکەم ئاماژەی پێبدەم، بەڵام لەم نووسینەی خوارەوە تەواویى وردەکاریى کوشتنەکەى ئاشکرا دەکەم.
سەرەتاى شکست و راکردنى پارتى و بەرپرسەکان لەوانە لە دەڤەرى مەخمور: (کاکەمین نەجار و سیروان بارزانى و عەلی حسێن سورچى و نەجات على)، ئیدى فەرەیدوون جوانرۆیى لە جێگرى بەرپرسى ئەنجومەنى سەرکردایەتى سلێمانى گواسترایەوە بۆ بەرپرسى میحوەرى مەخمور خازر، کاکە مین نەجاریش لەو میحوەرە دوورخرایەوە. بەهۆى شەریکى عەلی حسێن سورچى لە پرۆژەکانى گوندى ئیتالى یەک و دوو، هەروەها بازرگانى نەوت و بانزین و گاز لە لایەن براکانى عەلی حسێن (خێردار و سەعدون) و نزیکى ئەمان لە سیداد بارزانى، ئەمانە توانیان لە میحوەر بمێننەوە، ئەمەش تەواو دڵى کاکەمین نەجارى هێشاند و لەلاى چەندین هاوڕێ ئەوەى درکاند. ئەوەی لە دەم هاتبووە دەرێ و وتبووی: عەلی حسێن پێش ئەوە هەڵهاتووە و مەخمورى چۆل کردووە، کەچی دوور نەخراوەتەوە!
ئاشکرایە دواى بەدەستەوەدانى مەخمور پارتى سیاسەتى خۆى گۆڕى، دژ بە داعش، ئاسایشى بردە ناو شەڕەکانەوە، ئەوە بوو لە یەک شەودا لە مخمور 41 ئاسایش  بەدەستى داعش کوژارن، ئەمەش لەلایەن کەسوکارى کوژراوەکان نیگەرانى زۆرى لێکەوتەوە، بۆیە مەسعود بارزانى لیژنەیەکى پێکهێنا، کە فەرەیدوون جوانرۆى سەرۆکى ئەو لیژنەیە بوو. فەرەیدوون راپۆرتێکى پێشکەش بە مەسعود بارزانى کردبوو، تێیدا ئەوەی روونکردبوویەوە، کە لە میحوەرى مەخمور هیچ رەسم هەندەسە و هونەرى جەنگ و پلانێکی دارێژراو دژى داعش نییە، ئەوەشی باس کردبوو، ئاسایش پیاوی شەر نیە و داواى کردبوو هەریەک لە عەلی حسێن و نەجات على فاتى دوربخرێنەوە، ئەم کەسانەی بەکەمتەرخەم لە قەڵەم دابوو.
دواى ئاشکرابوونى راپرۆتەکە عەلی حسێن چەندین جار بەگوێى سیروان بارزانیدا دابوو، کە ئەم راپۆرتەی فەرەیدون جوانڕۆیی مایەى قبولکردن نییە، کەسێکى وەک فەرەیدوون جوانرۆیى لە سلێمانیەوە بهێنن و فەرزى بکەن بەسەریاندا و یکەنە سەرۆکى لیژنەیەک کە هیچ بەهایەکی بۆ ئەمان نەهێشتۆتەوە، بۆیە سێروان و عەلی حسێن پێکەوە کەوتنە پلان دانان بۆ تۆڵەکردنەوە و لەناوبردنی فەرەیدون جوانڕۆیی، زۆر سیناریۆیان بۆ دروست کرد، بەلام فەرەیدوون تێنەکەوت دواین جار بە ناوى ئەوەى فەرەیدوون لە شکۆى ئاسایشى کەم کردۆتەوە بۆتە هۆى ئەوەى مسعود بارزانى ئاسایشى دورخستۆتەوە، بەمە ژێر بە ژێر بڕیارى تیرۆرکردنى بۆ دەرکرا و لەسەر پێشنیازى عەلی حسێن، کە گوتبووى: چاکە ئێمە دەیکوژین و پرسەیەکى شایستەشی بۆدادەنێین . ئەوەبوو وەکو لە کوردستانپۆستدا بڵاوکرایەوە تیرۆرکردنەکە بەڕێوە چوو، دەستی کێی دیکەی تێدا بوو، ئەوە لێرەدا راپۆتەکەی کوردستانپۆست بخوێننەوە.(کلیک
لە کۆتاییدا شایانی باسە، کە فەرەیدوون جوانڕۆیی بۆ خۆشی کەسێکى پیاوکوژى بنەماڵە بوو، لەشەرى ناوخۆدا چەندین هاوڵاتیی بە دەستی ئەم کابرایە کوژران، فەرەیدون رۆلى سەرەکى هەبوو لە تیرۆرکردن و گرتنی پێشمەرگەی یەکێتیی و لایەنەکانی تر، سەرەنجامەکەی ئەوە بوو، کە خۆشی تێدا چوو، با ئەمەش ببێت بە وانەیەک بۆ هەموو ئەوانەی، لە پێناوی پاراستن و پارتیی، بەتایبەتی بنەماڵەی بارزانی خۆیان بە کوشت دەدەن، من سەیرم پێ دێت، ئەوانەی کە ئەمڕۆ پاڵپشتی پارتیین و شەڕ بۆ بنەماڵەی بارزانی دەکەن، هەموو صورە سووک و سەلیمەکانن، کە لە تێڤێکانەوە دەردەکەون، نە بادینی و نە بارزانیییەکی تێدا نییە، مەگەر بە دەگمەن بادینانییەک قسە بکات، تەنیا سۆرانییەکانن، کە پشتگیریی لەم بنەماڵەیە دەکەن! 
بۆ زانیارییتان پاش کوشتنی فەرەیدون جوانڕۆیی، بنەماڵەی بارزانی باکىان بە کوشتنی فەرەیدوون نەبوو، ج جای ئەو سۆرانییەی کە سبەینێ دەتۆپن  نە پیاوى بۆ کوشتن و نە کارێکی بۆ ئەنجام دابێت، ئەوەی ئاشکرایە، ئەمڕۆ بنەماڵەى فەرەیدوون جوانڕۆیی تەواوىی ئەو راستیانە دەزانن، بەڵام بەهۆى ئەوەى ژیانیان نەکەوێتە مەترسىیەوە، ناوێرن هیچ قسە و لێدوانێک بدەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە