لە دڕکی لاند ئاهەنگە لە شەقامیش خۆپیشاندان

Friday, 30/12/2016, 19:10

3232 بینراوە


کەس ناتوانێت نکۆڵی لەوە بکات کە شاسوار واحید و ئیمپراتۆرەکەی بەرهەمی گەندەڵیی حیزبەکانن و داردەستی مەسئولەکانە ئەگینا چۆن ئەتوانێت ئاوا زەویی بۆ تەخت بێت و ئەم هەمو زەوییە و پارەیەی هەبێت.
--------------------
گۆڕ هەڵتەکێنە شەهید تۆ بۆچی خۆت بە کوشت دا و کێ بە خوێنی تۆ بو بە پاشا؟
جاری وا هەیە دەڵێم ئەم وڵاتەی ئێمە پێشمەرگەی تیا نەبووە، هەر جاشی هەبوە ئەگینا ئەوە بۆچی یەکێک غیرەتی هەڵنەسا . بە ئاشکرا ئەوە لیستی ئەو کەسانەی کە لەگەڵ داعش بازرگانیان کرد لەوانە کوڕەکەی فاروقی مەلا مستەفا (کلیک) لە کاتێکدا رەسمی شەهیدەکان لە شەڕی داعشدا هەڵدەواسن و وەکو رابوردن بە خوێنی ئەو پێشمەرگانە، کەچی خۆیان لە ژێرەوە بازرگانی لەگەڵ پیاوکوژ و داعشەکاندا دەکەن!؟  ئەگەر من خاوەنی ئەو شەهیدانە بوومایە وێنەکەییم دائەگرت، ئەو رۆژە هەڵمدەواسی کە ئەم دز و بازرگانەمان راودەنا!
حیزبەکان و عەقیدە نووسەرەکان شاسوار و خوشکەکەیان لە خەڵک کرد بە پاڵەوان و بزنزمان. ئەوان دەیانەوێت ئەوانە بهێننە پێشەوە کە پلەیەک لە خویان نزمتر بێت. شاسوار بناری گۆیژە کە موڵکی میللەتە ئەتک دەکات، بووە بە دڕکی چاوی سلێمانی ئێستا لە کاتێکدا خەڵک برسیە و موچەی نییە، کەچی دێت ئاهەنگی سەری ساڵ دەکات . ئەمیش بە هەمان شێوەی مەسئولە مافیاکان هەمان درۆ و ساختەی ئەوان دەکاتەوە ، میدیایەکی فێڵباز کە بە درۆ رەخنە دەگرێت و یاری بە هەستی خەڵک دەکات وەکو ئەوانیش دەڵیت با یەکەم کەس لە منەوە دەست پێبکەن ، مەبەستی لەوەیە حساب لەگەڵ ئەو بکەن بزانن کەوا هیچی نەدزیوە؟ ئێستا هەمو دزەکان خۆیان بەم قسە بێمانایانەوە با ئەدەن کە بڕۆن بزانن چ بەڵگەیەک لەسەریان ئەدۆزیەوە.
ئایا دڕکی چاوی سلێمانی بۆی دەچێتە سەر؟
کاتی خۆی حکومەتی عێراق بۆ چەواشەکردنی خەڵکی سلێمانی و فاسیدکردنی دەڵین شتێکی وەکو دڕکی لاند لە خوار سلێمانی کردۆتەوە ، بەڵام خەڵکی شار رۆژێک تێکیان دا و وێرانیان کرد. ئایا خەڵکی مووی پیاوەتیان تێدا ماوە هەر هیچ نەبێت بە مۆڕەش بێت لەم بازرگان و موڵانە مۆڕببنەوە و  سەردانی نەکەن، چونکە چاڤیلاند نییە بەڵکو دڕکلاندە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە