چاوپێکەوتن لە نێوان مرۆڤ و بونەوەرێک لە جۆری ڕەپتیلیەن- بەشی شەشەم

Saturday, 31/12/2016, 17:53

6580 بینراوە


پرسیار: بگەڕێینەوە بۆ سەر ئێمە و مێژوی ئێمە، تۆ وتت کە جۆرە بونەوەرێک خالقی نەژادی مرۆڤن و ناویان  "Illojim" . ئەمانە لە کوێوە هاتون و شێوەیان لە چی دەچێت؟ چی ڕویدا کە ئەوان هاتنە ئێرە؟ ئایا ئەوان خودای ئێمەن؟
وەڵام: جۆری "Illojim" لەم کەونەونەوە هاتون، خەڵکی کۆمەڵی خۆری "Aldebaran" لەسەر نەخشەکانی ئێوە. ئەمانە شێوەیان لە مرۆڤ دەچوو بەڵام زۆر باڵابەرز بوون و قژیان زەرد بوو وە ڕەنگی پێستیان زۆر سپی بوو، ئەمانە حەزیان لەبەر خۆر نەبوو لەبەر ئەوەی کە تیشکی خۆر ئازاری چاوو جەستەی دەدان. ئەمەش بۆ ئێمە زۆر جێگای سەرسوڕمان بوو کە ئێمە هێندە حەز بە بەر خۆر دەکەین.
وێنەی مرۆڤێک لە ئیتاڵیا دۆزراوەتەوە کە دوو بەرامبەری مرۆڤ درێژە
لە سەرەتاوە زۆر لە بونەوەرێکی زیرەک و لەسەر خۆ دەچوون، ئێمە دەستمان کرد بە گفتوگۆلەگەڵیاندا، بەڵام لە دوایدا پلانە ڕاستیەکان و ڕووی ڕاستی خۆیان نیشانداین، : ئەمان دەیانویست مەیمونەکان بگۆڕن بۆ نەژادێکی تازە و ئێمەش ڕێگربووین لەبەردەم ئەم باخچەی ئاژەڵانەی کە لەم هەسارەیەدا دەیانویست دروستی بکەن. لە سەرەتاوە ئەوان ١٠ بۆ ٢٠ هەزار مەیمونیان گرت کە باوباپیرانی ئێوە بوون وە بۆ ماوەی چەند سەد ساڵێک ئێرەیان بە جێ هێشت، کە گەڕانەوە ئەوان جۆرە مرۆڤێکیان هێنا کە بە باوباپیرانی ئێوە ناوسراون.
پاشان ئەوان ڕۆشتن و دیار نەمان بۆ ماوەی چەند هەزار ساڵێک، ئێمە لەگەڵ ئەم جۆرە بونەوەرە تازەیە کە بە مرۆڤی ئەمڕۆ ناودەبرێت بێ کێشە پێکەوە دەژییان، ئەم جۆرە مرۆڤە تازە و دەستکردە دەترسان لە تەکنەلۆژیا و کەشتیە ئاسمانیەکانی ئێمە. 
ئەو بونەوەرانەی کە بە "Illojim" ناسرابوون و مەیمونەکانیان برد، هەر ئەوانیش مەیمونەکانیان ئاپگرەیت کرد بوو واتە مێشکیان گۆڕانکاری بەسەردا هاتبوو و وە جەستەیان بە هەمان شێوە، ئەمەش وای کرد کە ئەم جۆرە نەژادە تازەیە کە بە مرۆڤی ئەمڕۆ ناسراوە بتوانێت کەرەستەی کار کردن بەکار بهێنێت و بتوانێت سود لە ئاگر وەربگرێت و بەکاری بهێنێت.
"Illojim" لە ماوەی ٢٣ هەزار ساڵدا ٧ جار گەڕانەوە بۆ سەر زەوی بۆ ئەوەی پەرەسەندنی مۆرڤەکان خێرا تر بکەن ئەمەش بۆ چەند جۆرێک بوو لە مرۆڤ واتە هەمووی نا. ئەبێت لەوەش تێ بگەیت ئێوە تاکە جۆری مرۆڤ نین کە زیرەک بن لەسەر ئەم زەویە. پێش ئێوەش چەند جۆرێک مرۆڤ هەبوون کە زیرەک بوون و خاوەنی تەکنەلۆژیا بوون، ئەوەش پەیوەندی هەبوو بەوەوە کە "Illojim" کان بە نەخشە بە چەند جۆرێک دەستکاری پەرەسەندنی مرۆڤیان دەکرد. ئەو مۆرڤانەی کە لەسەر ئەم زەویە دەژیان و  خاوەنی تەکنەلۆژیا و زمانی خۆیان بوون مێژویان دەگەڕێتەوە بۆ ٧٠٠ هەزار ساڵ لەمەبەر. زاناکانی ئێوە یان ئەرخیۆلۆخەکانتان لەمە تێ نەگەیشتون لەبەر ئەوەی چەن شتێکیان دۆزیوەتەوە کە پەیونەدی هەیە بە مرۆڤەوە و چەند شتێک کە فڕۆکە بوە ، بەڵام ناتوانن بزانن هی چی سەردەمێکەوە چۆن دروست کراوە.
ئەو مرۆڤانەی کە جینەکانیان گۆڕابون و زیرەک بوون لەگەڵ ئێمەدا پێکەوە دەژیان ، بەڵام پەیوەندیان بە جۆری ئێمەوە نەدەکرد، 
ئەمەش پەیونەدی هەبوو بەوەی کە "Illojim" کان بە درۆ مرۆڤەکانیان فێرە دەکرد کە ئێمە درۆیان لەگەڵ دەکەین یان ئێمە بونەوەرێکی خراپین و زەرەیان پێ دەگەێنین.
دوای چەند سەدەیەک بونەوەرەکانی ئێوەیان دروست کرد هاتن جۆری یەکەمیان لەناو برد و دەستیان کرد بە دروست کردنی جۆری دووەم، بەم شێوەیە چەند چاکسازیەکیان تێدا کرد و ئەوانیشیان لەناو برد و دەستیان کرد بە دروست کردنی جۆری سێ و ئاوا بەردەوام بوون ، لە ڕاستیدا ئێوە جۆری حەوتەمن لە بونەوەری زیرەک لەسەر زەوی، واتە ئێوە ڤێرشنی حەوتەمن.
بیناکانی کە جۆری یەکەم دروستیان کردبوو هەمووی فەوتاون، بەڵام جۆری پێنجەم کە ئیمڕۆ ٧٥ هەزار ساڵ لەمەوبەر دەکات ئەوان بینا سێ گۆشەکانیان دروست کردوە وەک ئەو بینایانەی ئێوە ئەمڕۆ ناویان دەبەن بە پیرامیدەکانی میسر، میسریە کۆنەکان ئەم جۆرە بینایانەیان دۆزیەوە و ویستیان دوبارە وەک خۆی دروستی بکەنەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. جۆری شەشەم لە ئێوە ئەوانە بوون کە شارەکانیان دروست کرد ئەو شارانەی ئێستا دەکەوێتە ژێرە دەریاوە. ئەو ناوچانەی کە ئێستا ئێوە بە بیمینی ناوی دەبەن ئەوەش مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ١٦ هەزار ساڵ لەمەوبەر.
ئاخرین جۆر لە و سێریەی کە دروست کرا جۆری ئێوە بوو ئەمەش مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٨٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر، ئەمەش تاکە جۆرە کە ئێوە لە بیرتان ماوە و دینەکانتان باسی لێوە دەکەن. ئەرخیۆلۆخەکانتان مێژویەکی هەڵەتان دەخەنە بەردەم، ئایا تۆ چۆن بزانیت کە پێش تۆ ٦ جۆری تر بونی هەبوەو نەماون.
لە کاتێکدا ئێوە ئیسپات دەدۆزنەوە کە پیش ئێوە خەڵکی تر بونی هەبوە لەسەر زەوی یان باوەڕ ناکەن یان خۆتان دەخەڵەتێنن، ئەمەش بەشێکە لە پڕۆگرام کردنی مێشکی ئێوە بەشێکی تریش ئەوەیە ئیهمالی خۆتانە. من تەنها باست بۆ دەکەم لەسەر خالقەکانتان، لەبەر ئەوەی شەش جۆر لە بەشەریان لە پێش ئێوە لەناو بردوە و ئەوان ئێوەیان بەلاوە مەبەست نیە.
شەڕێکی درێژخایەن ڕویدا لە نێوان ئێمە و "Illojim" کان وە چەند گروپێکیش لە ناو  "Illojim" لەگەڵ یەک هاوڕا نەبوون، کە ئەم هەموو جۆرە مرۆڤە دروست بکرێت و لەناو ببرێت جار لە دوای جار ئەمەش شتێکی بێ مانا بوو بۆ ئەو گروپانەی کە هاوڕا نەبوون. کۆتا شەڕ لە نێوان ئێمەو "Illojim" دا ڕوی دا لە بۆشایی ئاسماندا بوو نزیکەی ٥٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر.
ئەم بونەوەرانە جۆریک چەکیان بەکار دەهێنا کە بە چەکی سۆنیک ( واتە چەکی دەنگی) ناسراوە بۆ تێکدانی شارەکانمان لە ژێر زەویدا بەڵام ئێمەش زۆرێک لە بنکەکانی ئەوانمان تێکشکاند کە لەسەر زەوی بوون و زۆرێکیشمان تێکشاند لە بۆشاییەکانی ئاسماندا.
مرۆڤەکانی کە هاوشێوەی ئێوە بوون زۆر دەترسان کە ئەم جەنگەیان دیت ئەمان ئەم شتانەیان وەک ڕوداوی دینی دەبینی لەبەر ئەوەی مێشکیان توانی قبوڵ کردنی ئەوەی نەبوو تا بزانێت بە ڕاستی چی دەگوزەرێت.
"Illojim" خۆیان نیشانی جۆری شەشەم و  حەوتەم دەدا وەک خودا وە کە باسی جەنگیان دەکرد دەیانگوت شەڕ لە نێوان باش و خراپەکاردا، واتە خۆیان بە باش لەقەڵەم دەدا و ئێمەش بە خراپ.
ئەمەش پەیوەستە بەوەی چۆن سەیری ڕوداوەکان دەکەیت، ئەم زەویە زەوی ئێمە بوو پیش ئەوەی ئەوان بێن و دەستکاری جینی ئاژەڵەکان بکەن و بیانگۆڕن بۆ مرۆڤ و جۆری ئێوە دروست بکەن. بە ڕای من ئەوە مافی ئێمە بوو کە شەڕ بکەین بۆ پاراستنی هەسارەکەمان. 
بە ساڵی ئێوە ٤٩٤٣ ساڵ لەمەوبەر Illojimەکان  ئەم هەسارەیەیان بە جێ هێشت ئێمە نەمان زانی لەبەر چی هۆکارێک ڕۆیشتن، ( ئەمەش زۆر گرنگە بۆ مێژوی ئێمە لەبەر ئەوەی مێژوناسەکان ئەم ڕۆژە بە ڕۆژی سەرکەوتن هەژماردە دەکەن بۆ ئێمە).
لە ڕاستیدا ئێمە نازانین چی ڕویدا لە ناکاو "Illojim" ەکان دیار نەمابوون و ڕۆیشتبوون، هیچ ئاسەوارێکیان بە جێ نەهێشتبوو و ئەو بیناو شوێنانەی کە وەک بنکە بەکاریان دەهێنا هەمویان لەناو بردبوو، تەواوی کەشتیە ئاسمانیەکانیان لەگەڵ خۆیان بردبوو.
بەم شێوەیە مرۆڤەکان بە تەنها مانەوەو ئەم شارستانیەی ئێوەیان دروست کرد.  زۆرێک لە ئێمە لە پەیوەندیدا بوون لە گەڵ قەبیلەکانی بەشی خواروی زەویدا و توانیمان پێیان بڵیین کە ئێمە بونەوەرێکی خراپ نین بەهەرحاڵ ئێمە ئەو بونەوەرە خراپە نین کە پێشتر مێشکی ئەوانیان پێ پڕ کردبوو.
وێنەی ڕەپتیلیەن لەگەڵ مرۆڤ خواروی ئەمریکا
لە ماوەی ٤٩٠٠ ساڵی ڕابردودا جۆری تر لە بونەوەری هەسارەکانی تر سەردانی زەویان کردوەو خۆیان وەک خودا بە ئێوە نیشانداوە و یاریان بە مێشکتان کردوە، بەڵام  "Illojim"ەکان  تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە. پێشتریش "Illojim" چەند جارێک بۆ چەند هەزار ساڵێک زەویان بە جێ دەهێشت و پاشان دەگەڕانەوە هەر بۆیەش ئێمە چاوەڕی دەکەین کە رۆژێک بگەڕێنەوە بۆ ئەم هەسارەیە بۆ ئەەی کارەکانیان تەواو بکەن یان جۆری حەوتەمیش لەناو بەرن، بەڵام لە راستیدا ئێمە نازانین ئەوان چیان بەسەر هاتوە.
جیلە تازەکانی ئێمە هیج شتێک نازانێت لەسەر ئەسڵی ئێوە، دەربارەی ڕابردوی ئێوە یان دەربارەی ئەو هەسارەیەی کە تێیدا ژیاون لەم کەونەدا، وە ئێوەش بەهەمان شێوە  زۆر کەم دەزانن لەسەر ئێمە ڕابردوی ئێمە.
وە ئێوە هیچیش نازانن لەسەر مێژوی خۆتان وە دەربارەی داهاتوش هیچ نازانن، تا ئەوکاتەی کە تۆ تێگەیشتنت نیە لەسەر ڕاستەیکان و باوەڕ بە قسەکانی من دەکەیت من ڕاستەیکانت پێ دەڵێم وەک وتم ئێمە دوژمنی ئێوە نین،  تا هەڕەشە هەبێت لەسەر ژیانتان ئێمە ئاگادارتان دەکەین، ئێمە دەڵێین دوژمنەکانتان لێرەن بەڵام ئێوە تێ ناگەن. چاوتان بکەنەوە ئەگەر نا بەم زوانە لە کێشەی گەورەدان.
ئەگەر تا ئێستا باوەڕت بە قسەکانم نەکردوە دەبێت لێرەوە باوەڕ بە قسەکانم بکەیت و لە یادت بێت.
پرسیار: بۆ وا هەست دەکەیت کە من باوەڕ بە قسەکانت نەکەم؟
وەڵام: وا هەست دەکەم کە باوەڕم پێ نەکەیت، لە ڕاستیدا من  بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەگەڵ ئێوە دانیشتوم ئەو شتانەی باسمان لێوە کرد دەربارەی ئەم هەسارەیەمان تەنها ڕاستیە و هیچی تر.
پپرسیار: لەم ساتەدا چەند جۆر بونەوەر لەسەر زەوی هەن و لە نێوان ئێمەدا دەژین؟
وەڵام: تا ئەو ڕادەیەی ئێمە بیزانین و ئاگادار بین ١٤ جۆر بونەوەر لەسەر زەوی هەیە، ١١ جۆریان بونەوەری ئەم کەونەن، ٢ جۆر بونەوەر لە بڵقەکانی ترەوە هاتون وە جۆڕیکی تریش هەیە کە زۆر زۆر پێشکەوتن لە شوێنێکی ترەوە هاتون، تکایە ناوەکانیانم لێ مەپرسە لەبەر ئەوەی تۆ ناتوانیت بە زمانی خۆت ئەو ناوانە بڵییتەوە و هەتا ناوی تێدایە بۆ منیش زەحمەتە بیڵێم.
زۆربەی ئەوانەی کە زۆر پێشکەوتوون هاتون بۆ دراسە کردنی ئێوە و ئێوە وەک ئاژەڵ دەبینن، چۆن ئێوە لە موختەبەر ئاژەڵ بەکار دێنن ئەوانیش هەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ ئێوە دەکەن ، واتە هیج خەتەریاتیان نیە لسەرتان یان لەسەر ئێمە. وە چەند جۆرێک هەیە کە پەیوەندیان هەیە بە حوکمەتی وڵاتەکانی ئێوەوە و تەکنەلۆژیایان لێ وەردەگرن لەبەرامبەردا مس و شتی تریان دەدەنێ ئەمەش خیانەتێکی گەورەیە لە نەژادی ئێوە بە گشتی.
ماوەی ٧٣ ساڵ شەڕی سارد هەیە لە نێوان دوو جۆر لە بونەوەرانەدا کە بە جۆڕیکی شەڕەنگێز ناوزەند دەکرێن وە جۆری سێیەم بە براوە هەژماردە دەکرێت لەم زۆرانبازیە بێ سودەدا.
شیکەرەوەکانی ئێمە چاوەڕێی شەڕ دەکەن لە نێوان ئەو بونەوەرە شەڕەنگێزانەو و لە نێوان ئێوەدا لە داهاتویەکی نزیکدا. بە ڕای من لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ ساڵی ئایندە. ئێمەش زۆر نیگەرانین لەو ڕوداوانە. لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردودا باس لەوە داکرا کە جۆرێکی تر لە بونەوەر هاتۆتە سەر زەوی بەمەش ژمارەی بونەوەرەکانی هاتونەتە سەر زەوی دەبێتە ١٥ جۆر لە هەمان کاتددا. ئێەم هیچ نازانین لەسەر ئەوان و نازانین بۆچی هاتون لەبەر ئەوەی ئێمە هیچ پەیوەندیمان لەگەڵیاندا نیە تا ئێستاش.

کۆتایی بەشی شەشەم

هاوڕێیان ئەمەش لینکی فەیسبوکە تازەکەم کۆنەکە بلۆک کراوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە